جۆڵاسان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
بە دووری (٩٠م) کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەی مەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سانەکانی هەورامان، کە لەڕابردوودا لەو گوندەدا ژیاون و پیشەی جۆڵاییان کردووه. ڕووبەرەکەی (٦٠٠م٢) دەبێت. بە بەرد بەشێکی شوێن دەرگاکەی هەڵچنراوە. لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک پەناگه بەکارهێنراوە. هەروەها خاوەن ئاژەڵەکانیش بەکاریانهێناوە. بەهۆی گەورەیی ئەشکەوتەکەوە و کەمیی ڕێگا و جێگای خەڵکی لە گوندەکەدا پانزە گەلەخانیان لەناو ئەشکەوتەکە جیاکردووەتەوە لە نێوان سەیدەکان و بەگەکاندا بەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەفان عوسمان سەدرەدین)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەردار قادر سادق)ی ئەنجومەنی گوندی (دەرەی مەڕ)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی دەرەی مەڕ