بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
لە بەرزاییەکانی گوندی چنارەی زیڕۆنە لە بناری چیای سورێن. کەوتووەتە کەوانەی ئاوایی خۆرهەڵاتی گوندەکە. بەناوی کەسێکەوە ناونراوە.
لە سنوری گوندی نەیجەڵەیە. کەوتووەتە قەدپاڵەکانی شاخی تاران و زۆر سەخت و دژوارە. بەناوی بەگەکانی جوانڕۆ و هەورامان و پاوەوە ناونراوە. کەوتووەتە بەردەم قولەی زڕوەن و لەسەرووی مای تارانەوە هەڵکەوتووە.
کەوتووەتە بناری چیای سورێن و لە خۆرئاوای گوندی چنارەی زێڕوونە. کەسێک بەناوی (حەمەسوور) بۆ هەنگ بڕین ڕۆشتووە و کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. سەختە و لە تاوێرە بەردی ڕک و تیژ پێکهاتووە.
ئەشکەوتێکی سروشتییە. کەوتووەتە شاخی (سورێن) لە باکوری گوندى (عاموورە). ڕووى لە دەشتى شارەزوورە، وا باس دەکرێت کەسێک، کە شێت بووە ماوەیەک لەو ئەشکەوتەدا ماوەتەوە، بۆیە بە ئەشکەوتى (حەمەشێت) ناسراوە. لە ڕابردوو و ئێستاشدا خەڵکى گوندەکانى سنورى بنارى سورێن سودیلێوەردەگرن وەک پەناگە و مانەوەى شەوانى ڕاوچى و ئاژەڵدارى.
کەوتووەتە گوندی (بۆین). سروشتییە و لە تەنیشت ئەشکەوتی گاگەلەوەیە و تەنها (١٠م)یان لەنێواندایە. لە١٠٠ ساڵی ڕابردوودا کەسێک بەناوی (حەمە لەیلە) بەهۆی نەبوونی خانو لەگەڵ خێزانەکەی لەم ئەشکەوتەدا ژیاون، هەر بۆیە ئەوناوەیان لێناوە. دەرگای ئەشکەوتەکە کراوەیە و شەش مەتر دەبێت و دەڕوانێتە بەشێکی ماڵەکانی گوندەکە لەبەرانبەری. ناوەوەی ئەشکەوتەکە، (١٥م) درێژە و (١٠م) پانە. لە ڕابردوودا و تا ئێستاش بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ لەلایەن خـەڵکـی گـوندەکەوە بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و گوندی کەوتەو باشوری چیای باڵامبۆ لە نزیک ڕوباری سیروان، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریاوه دەگاتە٥١٤م.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی یاڵانپێ (١٠٨٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەناو دۆڵی خۆرنەوەزانە و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات هەڵکەوتووە و لە باکورەوە دۆڵەکانی لەگلەکان و دۆڵاوە سوور و هەنگە چاڵەکێ و لە باشورەوە کانی باخەکان و شێخ قادر و لە خۆرهەڵاتەوە کانی ڕێزینە و وەرزی ساجە و لە خۆرئاواوە لوتکەی مەڕدێیەکان و بانە گەورێ دەورەیانداوە. ڕێگایەکی خۆڵ لە گوندەکەوە دەڕواتە ئەشکەوتەکە و خەڵکی دێ، بە تایبەتی بەهاران سەردانیدەکەن، پەناگەیەکە بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ناوچەکە.
سێ ئەشکەوتن لەنزیک یەکەوە. کەوتوونەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). نزیکەی ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن. درێژیی هەر ئەشکەوتێکیان نزیکەی ٥٠ مەترە.
کەوتووەتە گوندی ناوباخان لە شارۆچکەی (خورماڵ). دانیشتوانی ناوچەکە پێیانوایە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی گەنجینە و خەزێنە بەکارهاتووە و ناویان لێناوە ئەشکەوتی خەزێنە. هیچ کارێکی هەڵکۆڵینی زانستی بۆ ئەم شوێنەوارە ئەنجامنەدراوە. ئەم جۆرە هەڵکۆڵینانە تایبەتمەندی بیناسازی ماددەکانە، کە بەشێوەی هەڵکۆڵین لەناو دڵی بەرد و چیاکاندا دروستکراون. تاوێرە بەردێکی گەورە بەشێوەیەک لەناو زەویەکەدا هەڵکەوتووە ناوەکەی هەڵکۆڵراوە، لەسەرجەم لاکانیەوە لە ئاستی زەویەکەدایە و لە دیوی ڕووی سەرەوەی سەرنجبدەین بەردێکی تەختی لاکێشەییە و نزیکەی سێ مەتر پانی و چوار مەتر درێژییەکەیەتی. ئیمپرتۆریەتی میدیا لە (٧٠٠-٥٥٠ پ. ز) کە دروستبووە، لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستانی گەورە و سەر زەمینی ئێراندا بڵاوبووەتەوە. ماددەکان بەم ناوچەیەش گەیشتون و شوێن دەستی خۆیان نەخشاندووە. سەرەتای هەڵکۆڵینەکە بە دەرگایەک یان (دەلاقەیەک) دەستپێدەکات و شێوەیەکی ئەندازەییی چوارلای ڕێکی هەیە و پێوانەکەی (٦٠سم) پانی و(٦٠سم) بەرزییەکەیەتی. دەرگاکەی بەشێوەیەک داتاشراوە، کە بەئاسانی هەست بەوە دەکرێت لەلاتەنیشتەکانی دەرگاکەدا داتاشینێک هەیە بۆ ئەوەی بەردێکی تر بەشێوەیەکی ڕێک و پڕاوپڕ لەسەر دەرگاکە دابنرێت و دەرگاکەی پێ دابخرێت، بەڵام بەردی سەرقەباغەکەی شکێنراوە و لەشوێنەکە دوورخراوەتەوە. لەپاش دەرگاکە دەچینە بەشی ناوەوەی شوێنەوارەکە لەشێوەی ژورێکی چوارگۆشەدایە و بە شێوازێکی ئەندازەیی زۆر جوان داتاشراوە، بریتییە لە ژورێکی هەڵکۆڵراوی شێوە چوارگۆشە بەپێوانەی (دوو مەتر پانی و دوو مەتر درێژی و دوو مەتر بەرزی). بەشێوەیەکی ڕێک و هونەریی زۆر جوان داتاشراوە، دەگونجێت لەبەشی خوارەویدا شوێنی دانیشتن ساز کرابێت بۆ ئەوکەسانەی، کە چونەتە ناوشوێنەکەوە، بەڵام لەئێستادا لەبەر پڕبوونەوەی بەشەکانی خوارەوە، دیار نەماون.
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندی دەڵەمەڕ و عەبابەیلێ لە قەدپاڵی شاخی شنروێ هەڵکەوتووە. ڕووی لە خۆرهەڵاتە. بەناوبانگە و بەهۆی فراوانی و لەباریی شوێنەکەی لە ساڵەکانی ١٩٧٠دا و لەکاتی بۆمبارانی ناوچەکەدا خەڵک خۆی تێدا حەشارداوە.
چەند ئەشکەوتێکی سروشتییە. کەوتوونەتە شاخی (دەرەسوران) لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ). نزيکەى دوو کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورن. ئەشکەوتەکان لە تەنیشت یەکن و دەرگاکەیان کراوەیە و ڕووبەى هەر یەکێکیان نزیکەى (٢٠م) دەبێت. دانیشتوانی گوندەکە وەک پەناگەیەک لەکاتی تۆپباران و شەڕەکانى ساڵانى ڕابردوودا بەکاریانهێناوە، هەروەها بۆ ئاژەڵیش سوودیلێوەرگێراوە.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری گوندی دەرەگوڵانی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەری نزیکەی (٥٠م٢) دەبێت. لە ڕابردوودا وەک پەناگە لەکاتی تۆپباران و هێرشەکانی ڕژێم بۆ ناوچەکە بەکاریانهێناوە، هەروەها خاوەن ئاژەڵەکانیش لەوەرزی زستاندا سوودیانلێبینیوه.
ئەم ئەشکەوتانە دەکەونە نێو گوندی (دەرەیمەڕ). (١١٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە نێو دۆڵێکی قوڵ و پڕ لە دارستانی سروشتی و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باشور و باکور دەرگاکانیان هەڵکەوتووە. پەناگەیەکن بۆ ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە، ژمارەیان زۆرە و زیاتر لە ١٠٠ ئەشکەوت دەبن و هەندێکیان لە کۆندا لە لایەن دانیشتوانی گوندی دەرەیمەڕەوە وەک خانو بەکارهێنراون و هەندێکیشیان بۆ شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکانیان بەکاریانهێناون و هەندێکیشیان شوێنیان سەخت و دژوارە و چۆڵن و تەنها ئاژەڵ و باڵندەی کێوی سوودیانلێوەردەگرن. هەندێک گروپی شاخڕەویی سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کاتبەسەربردن و چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیان لەسەر کراوە.
کەوتووەتە پشت (حەوت سواران) لە بەشی کێوەکانی نزاری (چاڵان)ی گوندی (گریانە). ناوەکەی بۆ بوونی (دوو دەرگا) تێیدا دەگەڕێتەوە. دانیشتوانی گریانە لە کاتی کۆکردنەوەی گەڵای بەڕوو وەک عەمبارێک بۆ ئاژەڵەکانیان، لەوێ هەڵیانگرتووە. لە زستاندا دووبارە بە کۆڵ یان بە ئێستر بەکاریانهێناوەتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گەچێنەی زێڕوون). ڕووی کردووەتە دەشتی شارەزوور. ڕووبەرەکەی (١٠٠م٢) دەبێت.
کەوتووەتە پشتەوەی گوندی (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە لاپاڵی شاخێکدایە، دەوترێت لە کۆندا شوێنی پەرستش و چلەکێشانی یەکێک لە پیاوچاکانی کاکەیی بووە، بۆیە کاکەییەکان تاکو ئێستاش بە شوێنێکی پیرۆزی دەزانن. دەمی ئەشکەوتەکە نزیکەی سێ مەتر و بەرزییەکەی دوو مەتر و نیو دەبێت. ناوەوەی لە دوو بەش پێکدێت، کە نزیکەی شەش مەتر و درێژییەکەی نزیکەی (٣٠م) دەبێت، هەر لەبەر ئەمەشە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە گوندی چنارەی زێروونی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە بناری چیای سورێن. لە خۆرهەڵاتی گوندەکە هەڵکەوتووە. بۆ چونەژورەوە یەک دەرگای هەیە. بەڵام لە ڕووی ناوەوە دەبێتە دوو بەش و دوو کون، کە هەریەکەیان بۆ بەشێکی ئەشکەوتەکە دەچن. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
لە سنوری گوندی نەوێ و لە دامێنی چیای بانی شێران هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر چەمی نەوێ و گوندەکەدا. ئەشکەوتێکی درێژە و بە گوریس پێوانەی درێژییەکەیان کردووە، لەبەرئەوەیش ئەو ناوەی لێنراوە. بەڵام لە بەشی ناوەوە لە دوو بەش پێکدێت و بە ئەشکەوتی دوو کونەش ناودەبرێت.
کەوتووەتە گوندی (نوەر) لە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی (سیروان) و لە باشوری زنجیرە چیای نوەردا هەڵکەوتووە. (٧٥٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (میری سوور). ڕووی لەخۆرئاوایە و لەبەر فراوانییەکەی شوێنێکی گونجاوە بۆ ئاژەڵداری. بەهۆی مانەوەی هەورامییەکان لەسەردەمی بەگەکاندا، تا ئێستەش بەو ناوە ناودەبرێت.