وسوو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری گوندی (گورگە چیا). بە نزیکەی (٢٥٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای گردی قۆرتاسەوە. بەرزیەکەی نزیکەی دە مەتر بێت. لە ڕۆژنامەی سۆمەر لە ساڵی ١٩٦١ بە وصو ناوی هاتووە. ناوەکەی پێدەچێت لە یوسفەوە هاتبێت، کە لەسەر زاری خەڵکی ناوچەکە بەو ناوە دەوترێت وێسو. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنم و نیوێک دەبێت. بە گردی ئاشەکەش ناودەبرێت، کە لە زەمانی حامد بەگدا دروستکراوە. بە ئاوی جۆگەی قۆرتاس و کانیی بەهارە، ئاشەکە ئیشیکردووە. بە گردە ماتەکەش ناودەبرێت، چونکە لە چاو گردی قۆرتاسدا بچوکترە. بە بڕوای نوسەر کۆنترە لە گردی قۆرتاس، چونکە جۆرە بەردێکی تێدایە، کە تیژ و نوکنن لە جۆری بەردە چەخماغە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرکان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدولڕەحیم عەبدولڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: جوتیار، لە ٨ی ١١ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید