بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (نەیجەڵە) و لە نێوان شاخەکانی کوڵی متکان و پێگەیە و ئاوەڕێژگەکەی لەیەکیان جیادەکاتەوە. لە گوندی پێگەوە ڕێگای خاکی بۆ دەڕوات. لەبەشی ناوەڕاستدا ئەشکەوتی تێدایە. بەشی سەرەوەی شاخەکە، بانێکی بەرز و تەختە و وەک لەوەڕگا بۆ ئاژەڵ بەکارهاتووە. دۆڵی دورودرێژی تێدایە و بەرەو سیروان لێژدەبنەوە.
دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی بەردەمی و بەرانبەری لە خۆرهەڵاتی کوردستان. لەوەڕگایەکی لەبارە. ڕێگەی گوندی دەوەرە و چناری پێدا تێپەڕدەبێت.
کەوتووەتە باکوری گوندی (عامورە) و به دووریی (١٠کم) لە گوندەکەوە دوورە. شاخێکى بەرزە و زیاتر لە (١٠٠٠م) بەرزە و بەهاران گژوگیاى سروشتى تێدا دەڕوێت و خەڵکى ناوچەکە بۆ سەیرانکردن ڕووى تێدەکەن.
یەکێکە لە سێ شاخە گەورەکەی سەر بە شارەدێی (تەوێڵە). گەورەترین بەشی تەوێڵە کەوتووەتە دامێنی ئەم شاخەوە، ڕوو بە قیبلەیە و بەر خۆرەتاوە. لە بەرانبەر دوو شاخەکەی تر هەڵکەوتووە و وەک تەوێڵ و ناوچاو دێتە بەرچاو، جەمسەرێکی لە چەمی زاوەرەوە درێژ دەبێتەوە تا پشتی ئاوێسەر لە خۆرهەڵاتیەوە. دەمی شێناو گەڕەکی مالێدەر و پرۆژەی ئاوی مالێدەر و گۆڕستان و مەزاری پیاوچاکان و دوو مەزگەوت و باخەکانی دەرەتفێ، کەوتوونەتە داوێنی ئەم شاخەوە. بە ڕێگەی پیادە لە چەند شوێنێکیەوە دەتوانرێت بچیتە گوندەکانی زاوەر و نۆدشە و هەورامانی دیوی خۆرهەڵاتەوە، لە ئێستادا بەهەرەوەزی جادەی ئۆتۆمبێلی بۆ براوە.
شاخێکی بەرزی سەختە و لە زنجیرە چیاکانی سورێنە. لە خۆرهەڵاتی گوندی چنارەی زێروونە. شوێنەکەی بەرزە و بەفرێکی زۆری لێدەبارێت. دار و دەوەنی هەیە و پێکهاتەی شاخەکە تاوێری ڕەشە. ئاودارە و بەفری زۆری تاکو سەرەتای هاوین لێ دەمێنێتەوە. خەڵکی ناوچەکە بەفریان لە نێو کونە بەفرەکانی سەر چیاکەدا هەڵگرتووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ) لەخوارووی ملەی (کانی گوێز) و خۆرئاوای (تەڵوکێ)یە. بەسەر دۆڵی (دەڵەمەڕ)دا دەڕوانێت. لە پێنج تەپۆڵکە پێکدێت. بەرزاییەکانیان تەختن و بە ئاڕاستەی دۆڵەکان لێژدەبنەوە. داری سروشتی زۆر کەمە بەڵام گژوگیای هەیە و بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ بەکاردێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا). شاخێکی بەرز و سەختە. بەڵام لەڕووی گوندی بۆینەوە تەختاییەکی هەیە و بەوهۆیەوە بە ملە پانکە ناونراوە. هەروەها چاڵاوێکیشی تێدایە. سنوری جیاکەرەوەی هەردوو گوندی (کۆساوا) و (بۆین)ە. لە نەخشەی کادسترۆدا، کە لە ساڵی ١٩٥٦ کێشراوە، سنورەکەی دیاریکراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو)، لەنێوان هاوینەهەواری گەڵامۆرد و گوندی (ڕێشـاو) هەڵکەوتووە و بە ئاڕاستەی دەربەندی کۆڵێ ئەڕواتەوە، بە داری بایەو و چەقالە دەوڵەمەندە، پێکهاتەی تاوێرەکانی ڕەشـە بۆیـە بـەو نـاوە نـاونراوە.
کەوتووەتە سنوری جوگرافیی گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). نزیکەی (١٢٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر شاڕۆچکەی خورماڵ و دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت. بە گوێرەی بەرکەوتنی خۆر و سێبەری ملەکە، لە کۆندا بۆ دیاریکردنی کات سودیان لێوەرگرتووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سازان). پێکهاتەی خاکەکەی کەوەڕەنگ و سپی باوە. قەدپاڵەکەی کۆنە، گوندی سازانی تێدایە. تا ساڵی ١٩٧٧ و بارکردنی گوندەکان، گوندی ڕەسمی بووە. دواتریش پێشمەرگەکانی دیموکرات لەوێ بارەگایان داناوە. شوێنەواری کەلاوەکانی ماوە و تا ئێستا ئاوەداننەکراوتەوە و خەڵکی گوندەکە لەناو باخەکاندا خانەباخیان کردووە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بۆین)ـەوە و ڕێگەی سەرەکیی گوندەکە کە بۆ ڕێشاو دەڕوات، پیایدا تێپەڕدەبێت. گۆلاوی سڵێمانەی تێدایە، کە بە باراناو پڕدەبێت و تا سەرەتای هاوین ئاوی هەیە و بۆخواردنەوەش دەستدەدات، بەرزایی (مای نزارە) بەرانبەریەتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی بەردەبەل. لە نێوان هەردوو گوندی بەردەبەل و سیامێوە هەڵکەوتووە. هاوینەهەواری جافەکان بووە. بەهۆی فێنکی و سازگاریی ئاوەکەیەوە، هاوینان لێرەدا ماونەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاوی تێدایە بە ناوی کانی ملەی جافان ناودەبرێت.
شاخێکی بەرزە، سنوری جیاکەرەوەی گوندی بەشی پیرک و گوندی میراولییە. لە شانی کونەداڵەوە دەستپێدەکات، تاکو دەگاتە ملەی تەمورە ژەنان. پێکهاتەی شاخەکە خاکی نەرمە و بە دارقەزوان دەوڵەمەندە. ڕێگەی گوندەکانی میراولی و نێرگزەجاڕی پێداتێپەڕدەبێت.
دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی ناوچەی سازاندا. زیاتر لە (٩٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لێژە و بەئاڕاستەی ڕوباری سیروان هەرچی درێژبێتەوە ڕکتر و سەختتر دەبێت. دارستانێکی سروشتیی دەوڵەمەندە. تولەڕێیەکی باریکەخاکیی پێدا تێپەڕدەبێت. لە لمەوە دەڕواتەوە بۆ نەیجەڵە و بە پشتی پێگەدا تێپەڕدەبێت. وەرا وشەیەکی هەورامیە. بەواتای تولەڕێ دێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا). سنوری جیاکەرەوەی کۆساوا و بۆینە لە باکوری ملەپانکێ هەڵکەوتووە. بەئاڕاستەی مورگەبا، لە لێواری سیروان درێژدەبێتەوە. ناوەکەی لە (ناو حدودەوە) هاتووە. لە نەخشەی کادسترۆی ساڵی ١٩٥٧دا ئاماژە بۆ سنور و ئاڕاستەکەی کراوە.
کەوتووەتە بەشی باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە و نزیکەی (٢٤کم) لە شاری هەڵەبجەوە دوورە، لاپاڵەکانی باکوری دەڕوانێت بەسەر (ناوچەی نەورۆڵی) و قەدپاڵی باشوری دەڕوانێت بەسەر(ناوچەی شەمێران) و (دەریاچەی دەربەندیخان)دا، ڕوباری سیروان بەلای خۆرهەڵاتیدا تێدەپەڕێ و بە دەوری شاخەکەدا دەسوڕێتەوە و لە کۆتایی کلکەی باشوری خۆرئاوای شاخەکەوە، دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە. چەندین ئەشکەوت هەیە، کە باوەڕ وایە لە کۆندا مرۆڤی تێدا ژیابێت، (بەردە گەورەی نەوەر) بەناوبانگترین شوێنیەتی، کە (دۆڵی چەمی ئاشان) شاخی نەوەر لە (شاخی باڵامبۆ) جیادەکاتەوە. (گوندی نەوەر) کەوتووەتە بناری باکوری شاخەکە و (گوندی میراولی) کەوتووەتە باکوری خۆرئاوایەوە. درێژیی ئەم زنجيرە شاخە(٣.٦کم) دەبێت و بەرزترین لوتکەی لە بەرزایی (١١٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. (تەنگی سەید محەممەد) لە باشوری خۆرهەڵاتی ئەم چیایە هەڵکەوتووە، کە شوێنێکی لەبارە بۆ بەستنەوەی ناحیەی (بەمۆ) بە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە.
به دوريى يەک کيلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و سنورى جياکەرەوەى نێوان ئەم گوندە و گوندەکانى ميراولى و خوڵاميیه. درێژيەکەى نزيکەى يەک کيلۆمەتر و نيو دەبێت، لە بانى مراخان دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە تا دەگات بە چاڵەپانى گوندى خوڵامى، بەهۆى ئەوەى، کە ئەو ڕووەى دەڕوانێت بەسەر گوندى قارەمانيدا کەمتر خۆر دەيگرێت و تاريک و ڕەش دەردەکەوێت و نسارێکە، بە نزارە ڕەش بەناوبانگ بووە. بەرزترين ئاستى زنجيرە چياکه ( ٧٦٠م)ە لە ئاستى ڕووى دەرياوە. دەوڵەمەندە بە ڕوپۆشى ڕووەکى سروشتى بەتايبەت دار بەڕوو، هەر بۆيە چڕ و تاريکە.
کەوتووەتە ناوچەی کۆکۆیی. هەردوو گوندی (نەیجەڵە و چنار) لەیەک جیادەکاتەوە. ڕێگای تولەڕێی هەردوو گوندەکەی پێدا تێپەڕدەبێت. (١٠٥٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانی وەک(سیمان، بەوڕۆڵ، گوڕی گەور). شاخەکە قەدپاڵێکی سەختی هەیە و بە داری سروشتی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە گوندی چنارەی زێروون لە بناری چیای سورێن. شاخێکی سەخت و دژوارە. لە خۆرهەڵاتی گوندەکە هەڵکەوتووە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار). دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی ڕێشاو و بۆیندا. زیاتر لە (١٥٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە. بەهۆی بوونی داری بەڕوو و قەزوان، لەنێوان بنێشتکەرەکانی بۆین و ڕێشاودا بەشکراوە. هێڵی دابەشکردنی باراناو بووەتە بناغەی ئەو دابەشکاریە. پایزە هەواری بۆینیەکانی تێدایە بەناوی گەڵامۆرد. دۆڵێکی قوڵی لێدەبێتەوە بەناوی ئاو داپەڕی گەڵامۆرد.