بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە نزیک هاوینەهەواری وەزگێڵ لە زنجیرە چیای شنروێ و (١٣٤٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزه. بەهەردوو دیوی گوندی هاوارەکۆن و گریانە لەلایەک و چەمی شنروێ لەلایەکی دیکەدا دەڕوانێت، لەلایەن هەندێکەوە بە جاسوسگەکەش ناودەبرێت، چونکە هەرکەس بۆ هەر ئاڕاستەیەک ڕۆشتبێت دیاربووە و شوێنی چاودێریکردن بووە.
کەوتووەتە دیار گوندی (هاوار) ڕێگای گوندی (هاوارەکۆن)ی پێدا تێپەڕدەبێت. دەڕوانێت بەسەر (چەمی ئاشی) دا. شوێنی گفتوگۆ و پشوودانی خەڵکی ناوچەکە بووە، بۆیە پێیوتراوە کەلی (بڵێ). داری سروشتی وەک قەزوان و بەڕوو و گژوگیای جۆراوجۆری تێدایە. بەرزایی (حەمالیان) کەوتووەتە دیوی پشتیەوە لەوێوە درێژدەبێتەوە تاکو دەگاتە (پلە سوور).
سنوری گوندەکانی (دەرەتوێ) لە باشوری کوردستان و گوندی (قەڵاگا) لە خۆرهەڵاتی کوردستان، لەیەکتر جیادەکاتەوە. ڕێگای ئۆتۆمبێل دەڕواتە نزیکی. (١٥٩٠م) بەرزە. بەهۆی سەختییەوە ئەو ناوەی لێنراوە. بەهۆی ئەوەی سەر سنوری گوندەکانی خۆرهەڵات و باشوری کوردستان بووە، زۆرێک لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانی لە هەردوو دیوی کوردستانەوە دێنە ئەو شاخە و وەک نەزرگایەک بەکاریانهێناوە و بە شوێنێکی پیرۆز تەماشادەکرێت.
کەوتووەتە سەرسنوری ئێران – عێراق. گوندی (دەرەتوێ) و شارۆچکەی (نەوسود) لە خۆرهەڵاتی کوردستان. ئەم کەلە لە ڕێگەی (دەراوی قازانگێ) وە دەبەسترێتەوە بە (باخی دەرەی کەریم)ەوە. کەلێکی ناودارە و گەشتیاری زۆر سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە گوندی (سازان) بەرانبەر گۆڕستانی شێخ موئمنی سازانی. بەردەکانی مەیلە و سوورن و لە بەرزاییەکەدایە. جگە لە بەردی سوور هیچ سەوزایی تێدانیە و ڕووتەنە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو). شاخێکی بەرز و سەختە و لە تاوێرەبەرد پێکهاتووە. زیاتر لە (١٥٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە بەهاراندا، بەڕەزایەکی زۆری هەیە، بۆیە بەو ناوە بەناوبانگ بووە. تا بەئاڕاستەی گەڵامۆرد و بۆین بڕوات، زیاتر بەرز دەبێتەوە، تا دەگاتە قولەڕەش، کە بەرزترین لوتکەی ڕێشاوە. لەوەڕگایەکی سروشتییە و شاخی دارەبەن و بنێشت و بەڵاڵوکە.
کەوتووەتە دیوی گریانەی چیای کەوتێ. دەڕوانێت بەسەر گوندی شێخانی خۆرهەڵاتی کوردستاندا. شۆشمێ و مەیدانی نەوسودی لێوە دیارە. (سوور) بۆ ڕەنگی تاوێرە بەردەکانی دەگەڕێتەوە. بەهۆی زۆریی بەردەوە گژوگیای تێدا سەوز نابێت. ڕێگەی تەوێڵەی پێدا دەڕوات، کە دەڕواتەوە ناڵەپانان و لەوێوە بۆ داربڕین بەکاریانهێناوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوارەکۆن) و بەسەر گوندەکە و چەم و دۆڵەکانی بەردەمی وەک (چەمی زەوار، هەنارە سوور) دەڕوانێت. ئەشکەوتی تاریکی تێدایە بۆیە بەو ناوە ناونراوە. بەهۆی زۆریی دار بەڕووەکانییەوە، ساڵانە کراوەتە بنێشت. سەخت و ڕکە. چەندین دۆڵی بە ئاڕاستەی گوندەکە لێدەبێتەوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (بۆین). بە قەزوان و داربەڕوو دەوڵەمەندە. پێکهاتەی خاکەکەی سپیە و بۆ کۆچەڵەی بنێشتکردن بەکارهاتووە و هەر لەبەرئەوەیە ئەو ناوەی لێنراوە.(چەرمگ بەواتای سپی دێت).
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) لەبەردەم قەڵای ئینگلیسان و بەردە بێشکێ هەڵکەوتووە. (١٠٩٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. دەڕوانێت بەسەر دۆڵی گۆڕفات و گوندی (بۆین)دا. خاکەکەی ڕەشە بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. بە دار قەزوانی گەورە و بەتەمەن دەوڵەمەندە، لەلایەن بنێشتکەرەکانی گوندەکەوە لەو خاکە قوڕ بۆ دروستکردنی کۆچەڵە گیراوەتەوە و لە قەزوانەکانیش بنێشتی کوردی بەرهەمهاتووە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی چنارەی زێروون لە بناری چیای سورێن. لوتکەیەکی بەرزی شینی هەیە، شێوەکەی وەک کڵاوە. باران و بەفری زۆر ئەیگرێتەوە. لە پاش باران، شین دەبێتەوە بۆیە پێیدەوترێت کڵاوکەوە.
کەوتووەتە بەشی نزاری گوندی (گریانە). بەهۆی بوونی چەندین کون، کە ئاژەڵی کێوی وەک (دەڵەک)ی تێدابووە، ناونراوە. خەڵکی ناوچەکە بۆ ڕاوکردنیان ڕووی تێدەکەن و دەڵێن هەرکەس بڕوات بە دەستی بەتاڵ نایەتەوە.
کەوتووەتە پشت گوندی (ئەحمەدئاوا) لە پشتی ڕێگای ئەحمەدئاوا بۆ هاوینەهەوار، لە بەردەمی جۆگەی دەیمەجۆ. لەبەر ئەوەی کەلەبەری لێیە و چەقەڵی تێچووە، ئەو ناوەی لێنراوە. ساڵی ١٩٥٣بەشێکی لەلایەن شێخ ئەمین نەقشبەندییەوە تاشراوە و وەک ڕێگەی ئۆتۆمبێل بۆ بنی پەڵگ چاککراوە. هاوڵاتیانی شارەکانی تر دێنە سەیرانگاکە. ئەحمەد ئاوا وەک هاوینەهەوار ناسراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (جەلیلە) و لە بەشی خۆرئاوای زنجیرە چیاکانی شنروێ هەڵکەوتووە. لە قەدپاڵەکانی چەند کونێکی سروشتی هەیە، کە پێدەچێت هی ئاژەڵی کێوی بێت. لەنێویدا چەم و دۆڵێکی هەیە، بە ئاڕاستەی دارستانی دەستکردی گوندەکە درێژدەبێتەوە و بە داربەڕوو دەوڵەمەندە.
دەڕوانێت بەسەر چەمی کەمەرە سوور و گوندی سازان و گوندی (ڕێشاو)دا، بە داربەڕوو دەوڵەمەندە، زەویی کشتوکاڵی دێمی هەیە، کراوەتە دانەوێڵە و گاکێڵ بووە. ناونیشانێکی دیاری گوندەکەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ). (١٤٥٧م) لە ئاستی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە نێوان گوندی (دەرەتوێ) لە باکور، (سەرکەورگان) لە باشور و دەڕوانێت بەسەر گوندی (هاوارەکۆن)دا. قەزوان و بەڕوو و چەقالە و دارستانێکی سروشتیی چڕە. وەک شوێنی بنێشتکردن بەکارهاتووە. ڕووبە خۆرە و بەهۆی زۆریی لەوەڕگا و گژوگیاوە، لە وەرزی بەهار و سەوزیدا، گژوگیاکە بەجێهێڵراوە، تاکو وشکبووە، دواتر لە وەرزی پایز و زستاندا بەکاریانهێناوەتەوە بۆ لە وەڕاندنی ئاژەڵەکانیان. خەڵکی گوندەکە بەو شوێنەیان وتووە (نخور) بەواتای گیای (نەخوراو).
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ) لە خوارووی (زەویە درێژ). ساناڵە زەویەکی تەختە بە ئەندازەی دووسێ مەتر، کە خۆر لێیبدات. لە کۆندا بۆ وشککردنەوەی بەروبومی هاوینە بەکارهێنراوە.
کەوتووەتە خوارووی شاخی (مەکۆگان). بەسەردۆڵی (دەڵەمەڕ)دا دەڕوانێت. لە دۆڵی (مەکۆگان)ەوە دەستپێدەکات، بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دێت، تا دەگاتە (چەمی دارەکە). درەختی کێکفی زۆری لێیە. لەوەڕگایەکی سروشتیی ناوچەکەیە.
کەوتووەتە نێوان کوڵی متکان و پێگە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیرواندا و دۆڵێکی زۆر قوڵی هەیە. پێکهاتەکەی لە تاوێرەبەردی داتاشراوی ڕێک پێکهاتووە. لە بەرزیدا ئەشکەوتێکی تێدایە و زۆر سەختە گەیشتنە ناوی. ناوەکەی لە گاورەوە هاتووە و دەڵێن لە کۆندا گاوری تێدا بووە.
لە ملەی تەمورە ژەنان دەستپێدەکات و لێژدەبێتەوە تادەگاتە ڕوباری سیروان و دەریاچەی دەربەندیخان. پێکهاتەی خاکەکەی ڕووتەنی مەیلە و شینە و هەربۆیەش پێیدەوترێت ملەکەوە. لەدیوی گوندی مامەشەیی گۆڕستانێکی تێدایە بەناوی گۆڕستانی دەروێش عەلی و بەشی باشوری چەمی باخی مەلا محمودی تێدایە. سنـوری جیاکـەرەوەی هـەردوو گـونـدی بەشـی پیـرک و مـامـەشـەیـی پێکدەهێنێت.