بە فەرهەنگیکردنی ١٦ی ٣

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 556

پڕۆژەی ڕۆشنبیری

پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی مەعریفیی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجەیە. بە هاوکاریی تۆڕی ڕێکخراوەکان و دەستەی باڵای یادی کیمیاباران لە ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی ئازار، لە ساڵی ٢٠١٣وە بەچەندین چالاکیی جۆراوجۆر ناوبەناو ساڵانە پێشکەشکراوە.

١- سازکردنی سیمپۆزیۆمی (مەرگ و ئەبەدیەت)، بە بەشداری (د. سەربەست نەبی، د. ئومید ئاغا بەگی، تەحسین حەمەغەریب). بە هاوکاریی لیژنەی باڵای مەراسیمی ٢٥ـەمین ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجه،‌ لە هۆڵی سارا، لە ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی ٣ی ٢٠١٣.

٢- هەڵەبجە و کوردبوون و قوربانی، بۆ (ڕێبوار سیوەیلی و تەحسین حەمەغەریب) لە هۆڵی سارا لە ١٥ی ٣ی ٢٠١٦.

٣- سازکردنی دوو کۆڕ بۆ (هەردی مەهدی، هەورامان فەریق)، لە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠١٧، به ‌هاوکاریی دەستەی باڵای یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە لە هۆڵی سارا پێشکەشکراون.

٤- پاراستنی یادەوەریییەکانمان لە ئەستۆی کێدایە؟ بۆ (عومەر عەبدول)، کاریگەری ڕووداوە سیاسیەکان لەسەر کۆچی توانا مرۆییەکان لە هەڵەبجه،‌ بۆ (عادل سدیق عەلی) لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٢.

سەرچاوەکان:

  1. ئەرشیفی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن

8

هاوبەشی پێبکە