چیرۆکی ئێزگەیی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کۆمەڵێک چیرۆکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی بوون، کە هەندێکیان لە شێوەی تەنزدا ئامادە و پێشکەشکراون. بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگی خورماڵ بوون و لە دەنگی یەکگرتوو - ڕادوێی هەڵەبجەی شەهیدوە پێشکەشکراون، کە ڕەخنەیان لەلایەنی بەڕێوەبردنی کارگێڕیی و نۆڕینگی پزیشکی و چەندین دیاردەی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمەی شاریان گرتووە. چیرۆکەکان: مام فایەقی واسواس، پەشیمانی، دوو زمانی، شەلەی قۆڵبڕ، تکایە وێر نییە، سواڵکەر، کێشەی کارەبا، ئێوارە وەرە بۆ عیادەکەم، ئاوەڕۆی خورماڵ، سەردانی نەخۆش، کێشەی خاوەن باخ، تاپۆکردنی زەوی، ئەمەیان بۆ کەی، بێ هیوایی، ئای لە دەست مۆلیدە، ئای لە بایەعی، ئۆخەی هەڵبژاردنە، وانابێ، چوونە بازاڕ. هونەرمەندانی بەشداربووی نوسین و ئامادەکار و دەرهێنەری چیرۆکەکان: مامۆستا عومەر عەزیز، سامان دەرەمەڕی بوون. نواندنی دەنگیی بەشێک لە چیرۆکەکان: سامان کەریم دەڵەمەڕی، لایەق ئەنوەر، هۆشمەند حەمەکەریم، کارزان مەولود، نەغەدە حەمەکەریم، مەرجان محەممەد، مەسعەب ئادەم، دیاری مەهدی. یەکەم چیرۆکیان لە ٢٦ی ١ی ٢٠٠٣ و کۆتا چیرۆکیان ٢٧ی ١١ی ٢٠٠٦ پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سامان کەریم غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد ئەحمەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: بەڕێوەبەری بەشی ڕۆشنبیری و هونەری خورماڵ، لە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم