دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

37 بابەت

ئارامیی هەڵەبجە

ڕێکخراوێکی تایبەت بە پاراستنی مرۆڤ و ژینگەیە و کار بۆ تەندروستی و وەرزش، ژینگە و گەشەپێدانی مرۆیی دەکات. ساڵی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ دامەزراوە. لە سنوری هەڵەبجە و دەوروبەر بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی، چالاکی ئەنجامدەدەن. هەریەک لە (ئارام خەسرەو حامید، بەرپرسی ڕێکخراو و لوقمان عەبدوڵا جێگری ڕێکخراو و هەریەک لە محەممەد جەبار، عەبدولعەزیم حەمەسەلیم، پەروین ئیبراهیم، کوێستان محەممەد ڕەشید، سوهەیب سەلاح و هیوا ئەحمەد)، وەک ئەندام لە ڕێکخراوەکە دیاریکراون. لە بەشەکانی (پاسکیلسواری، ماراسۆن، شاخڕەوی، کاراتی، مەلەوانی) پێکدێت و بۆ هەر بەشێک ڕاهێنەر و بەرپرسی گروپ دیاریکراوە. هەتا ئێستا بەردەوامن.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

ئينستتيوتى ژيار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

ڕێکخراوی ئينستتيوتى ژيار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵەبجە، ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (د. خالد محەممەد ساڵح، د. عەبدولستار، د. سليمان سەليم)ەوە دامەزراوە. لە بواری زانستى شەرعى و پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆییدا کاردەکەن. (د. خالد محەممەد ساڵح) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە کۆدی ژمارە (٦٧١ - ل) لە ٢٢ى ١ى ٢٠١٨ تۆمارکراوە. ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای سلێمانییە، لقی لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا هەیە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە قوڵکردنەوەی گیانی بەرپرسیارێتی و پێکەوەژیان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵ و بەگەڕخستنی توانا جۆرا و جۆرەکانیان، لەپێناو بەدیهێنان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و گونجاو بۆ گشت چین و توێژەکان. (عەدنان نووری ئەحمەد) بەرپرسی لقی هەڵەبجەیە و ئۆفیسەکەیان کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران نزیک بەنزینخانەى کۆن و تەنيشت جوانکاریى شکۆ.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

بەرەو ژیانێکی نوێ بۆ منداڵان: TNLC

لە ٢٤ی ٧ی ٢٠١٧ بە ژمارە (٣٦٧٣)ی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان مۆڵەتی دامەزراندنی وەرگرتووە. لەلایەن (سەرکۆ ڕەحیم حەمەغەریب)ەوە دامەزراوە. ئۆفیسى سەرەکیی لە شاری هەڵەبجەی شەهیدە و تایبەتکراوە بە منداڵانى خاوەنپێداویستیى تایبەتى. جگە لە شاری‌ هەڵەبجە، لە سلێمانى و هەولێریش لقی هەیە. ئامانجی سەرەکیی ڕێکخراوەکە بریتییە لە خزمەتکردنى منداڵانى خاوەنپێداویستیى تایبەت، لە ڕووەکانی: تەندروستى، دەروونى، ڕاهێنان و دابینکردنى پێداویستییەکانیانەوە. ڕێکخراوەکە لەماوەی کارکردنیدا چەند چالاکییەکی لە بواری پەروەردە و پێگەیاندندا بە منداڵانی کەمئەندام کردووە. بە هاوکارى خێرخوازان نزیکەى ٢٥ هەزار کورسى بە هەموو جۆرەکانییەوە، لەگەڵ ٧٠٠ قاچ و دەستى دەستکردى بۆ منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت دابینکردووە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

پایتەختی ئاشتی

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان نزیک قوتابخانەی (شەهید ئازاد هەورامی)ی بنەڕەتی. ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (سەروەت محەممەد عەبدولکەریم، ساکار سەلام و مەنزەر باسام)ەوە دامەزراوە، لە بواری ئاشتی و بە کلتورکردنی ئاشتی لە کۆمەڵگەدا کاردەکەن. (سەروەت محەممەد عەبدولکەریم) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە ٢٧٢٦ لە ٢٠ى ٩ى ٢٠١٥ تۆمارکراوە، ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە کارکردن بۆ ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە وەک پایتەختی ئاشتی، وەک سیمبولی ئاشتی لە جیهاندا، زیاتر ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە لێبوردەی و پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازی و کاری خۆبەخشی.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە، لەلایەن (ئاڤێستا کەمال، عوسمان عەبدوڵا، دانا ڕحمان، هۆشمەند عەتا، والی حەمەخالی) لە بواری هۆشیاری و مرۆییدا کاردەکات، (ئاڤێستا کمال محمود) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکی ئەم ڕێکراوە لە پارێزگای سلێمانییە و (دانا ڕەحمان فەرەج) بەرپرسی ئۆفیسی پارێزگای هەڵەبجەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان بە ژمارە ٥٢٣٩ لە ٧ى ٣ى ٢٠٢١ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە گرنگیدان بە هەموو ئەو پرسانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە، هۆشیارکردنەوەی تاک، برەودان بە مرۆڤ_سەنتەری، گەشەپێدانی پرسی هاوڵاتیبوون و پێکەوەژیان، ئۆفیسی سەرەکی کەوتووەتە پارێزگای سلێمانی- ڤانیا پاڵاس.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

تاج العارفین

ڕێکخراوێکی پەروەردەیی سەربەخۆی ناحکومییە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە، لەلایەن (عەبدولدائم مەعروف محەممەد، ئیبراهیم حەمەسەعید عەبدوڵا، سیروان موحسین ئەنوەر)، لە بواری زانست و پەروەردەیی ئاینیدا کار دەکات، (عەبدولدائم مەعرووف محەممەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکی لە پارێزگای هەڵەبجەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان بە ژمارە ٥٤٠٧ لە ٢١ى ٧ى ٢٠٢١ تۆمارکراوە، ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە پەرەپێدانی زانست و پەروەردەی ئایینی، هاوکاری هەژاران و بێ باوکان، خزمەتی کۆمەڵگە بە گشتی، ئۆفیسی ڕێکخراوەکە کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی سەرا، تەنیشت باخچەى منداڵانی شەونم.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

تواناسازیی ئافرەت

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە، ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (سۆزان محەممەد عارف) دامەزراوە، لە بواری بەهێزکردنی توانای ژناندا کاردەکەن. (سۆزان محەممەد عارف) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای هەولێرە و لقی دیکەی لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراقد هەیە، (سۆزان فەرەج عەبدولکەریم) بەرپرسی لقی هەڵەبجەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە کۆدی ژمارە (٩٣٠ ک) لە ٤ى ٨ى ٢٠١٣ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە، کۆتایهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی جێندەری و داکۆکیکردن لە پەرەپێدانی سیاسەت و چاکسازی و یەکسانیی جێندەری. ئۆفیسی لقی هەڵەبجەی کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان، نزیک تەلاری پزیشکیی ئایندە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

توانست

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لەلایەن (شيلان سديق مەجيد، ميديا عوسمان، نيگا سەعيد ..هتد) لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان کاردەکات. (شيلان سديق مجيد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، بە پێی نوسراوی ژمارە (٢٤٣٨) لە ١٨ى ١١ى ٢٠١٤ مۆڵەتی فەرمیی کارکردنی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەرگرتووە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە پەرەپێدانی تواناکانی تاک، ئۆفیسی کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی فەرمانبەران، نزیک ماڵی عومەری خاوەر.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ

چەند ڕێکخراوێکن، سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢دامەزراوە، پێکهاتووە لە نوێنەری ١٧ ڕێکخراوی سنورەکە، خاوەنی بارەگا و لۆگۆی خۆیەتی، بە هەڵبژاردن سەرۆکی ڕێکخراو و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێدراوە. یەکەم سەرۆکی تۆڕەکە (سەنعان فایق محەمەد)ە. لەکارنامەى تۆڕى ڕێکخراوەکانى خورماڵ دا هاتووە، کە هەموو دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و دەستەى بەڕێوەبردنى ڕێکخراوەکە دەکرێت، تاکو ئێستا دووجار هەڵبژاردنیان ئەنجامداوە. کاریان چاودێری و بەدواداچونی کێشەکانی هاوڵاتیانە لەسنورەکە، وەک خزمەتگوزاری و ئاو کارەبا، لە نوێترین کاریان مانگى٦ى ئەمساڵ بەدواداچونیان بۆ کیشەى ڕاوەستانى پرۆژەى قیرى داڵانى کردووە. دەستەیەکى هەیە، کە پیکدێن لە:(ڕاگەیاندن، ئیدارە، پەیوەندیەکان)، بارەگاکەیان لە ناو بیناى کتیبخانەى گشتیى خورماڵە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە

تۆڕێکی سەربەخۆی ناحکومییە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، بیرۆکەی دروستکردنی ئەم تۆڕە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی (گرین و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان)ەوە دروستبووە و پێشنیازکراوە. لە ٦ى ١٠ى ٢٠٠٦ بە ناوی (ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە)ەوە دامەزراوە، پاشان ساڵی ٢٠١٦ لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەنجومەنەکەدا بڕیاریانداوە ناوی ئەنجومەنی ڕێکخراوەکان بگۆڕن بۆ (تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە)، لە سەرەتای دامەزراندنی تۆڕەکەدا نزیکەی ١٤ ڕێکخراو ئەندامی بووە، بەڵام ساڵانە ژمارەى ئەندامەکانی زیادیکردووە. لە ئێستادا لە ٢٩ ڕێکخراو پێکدێن.(عاسی فایەق ساڵح) سەرۆکی تۆڕەکەیە. ئەم تۆڕە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ژمارە ٣٦٠٦ لە ڕێکەوتی ٧ى ١٢ى ٢٠١٧ تۆمار کراوە. ئامانجی تۆڕەکە بریتییە لە کارکردن بۆ هێنانەدى دادپەروەریی کۆمەڵایەتى، دروستکرنى پردى پەیوەندى و لێکتێگەیشتن لە نێوان خەڵک و حکومەت، داکۆکیکردن لە ماف و پرسە نیشتیمانییەکان، چاودێریکردنى دام و دەستگاکانى حکومەت لە پێناو باشترکردنى خزمەتگوزارى. دیارترین چالاکیی ئەم تۆڕە، ئەنجامدانی فیستڤاڵی هەنارە، تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە ئۆفیسی نییە و بۆ ڕاییکردنی کارەکانی خۆی، هەر جارە و لە ئۆفیسی یەکێک لە ڕێکخراوە ئەندامەکانیدا کۆدەبنەوە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج_نەویستە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و نوسینگەی سەرەکی لە سلێمانی و هەڵەبجە کردووەتەوە. هەریەک لە (تۆفیق کەریم ساڵح: سەرۆک، د. عادل سدیق عەلی: بەڕێوەبەری کارگێڕی، ڕێدار ڕەئوف ئەحمەد: بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، بارام محەممەد عەلی: بەڕێوەبەری هونەری، هێمن عەلی مەحموود: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن) بەرپرسیارێتییان تێیدا هەیە. کار بۆ خزمەتکردنی: زمان، ئاین، ئەدەب، فەرهەنگ، هزر و کلتوری کوردی دەکەن. تا ئێستا چهن‌دین چالاکییان ئەنجامداوە، لەوانە: چاپکردنی دەیان کتێب، دەرکردنی گۆڤاری خاڵ، بەستنی کۆڕ و کۆنفرانس و سەرلەنوێ کۆکردنەوەی بەرهەمی ناودارانی کورد، لەوانه، کۆبەرهەمی: شەکیب، پاڕەزانی، شێخ محەممەدی خاڵ، مەسعوود محەممەد و هەژاری موکریانی. لە ئێستاشدا و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە، کار بۆ ئامادەکردنی (زانیارینامەی پارێزگای هـەڵـەبجە) دەکات.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

خانەى بەیان بۆ پێگەیاندن و کاروباری کۆمەڵایەتی

ساڵی ٢٠١٦ بە ژمارە ٣٢٦٨ی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان، لەلایەن (یاسین ئەحمەد عەبدول زەنگەنە، د. محەممەد سینەمۆکی، نەرمین مستەفا حەمەخان، موحسین حسێن ڕەحیم، محەممەد لەتیف ئەحمەد، شوکریە ساڵح کەریم...)ەوە دامەزراوە. سەرەتا، سەرپەرشتیار: د. ئیبراھیم ئەمین جاف. بەڕێوەبەری گشتى: مامۆستا یاسین ئەحمەد عەبدول زەنگەنە بووە و دواتر گۆڕاوە بۆ سەرپەشتیار: د. محەممەد سینەمۆکی. بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانی بووە و لە شارەکانی ڕانیە، هەڵەبجەی شەهید و هەڵەبجەی تازە بنکەی هەبووە. لە بەشەکانی: ئیدارە، پەروەردە، دارایی، ڕاگەیاند، کاروباری خێزان و زانستى، پەیوەندییەکان پێکهاتووە. بنکەی هەڵەبجەی دەستگای خانەی بەیان لە ساڵی ٢٠١٨دا کراوەتەوە. سەرەتا فاروق محەممەد عەزیز بەرپرسی بووە و دواتر مامۆستا یەحیا عەبدوڵا مارف بووە بە بەرپرسی و هەتا کۆتایی ماوەتەوە. دەستگاکە لەماوەی کارکردنیدا چەندین چالاکی و خزمەتی لە بواری پەروەردە، گەنجان، خێزان، زانستی شەرعی و ئافرەتاندا پێشکەشکردوون. دواجار لە مانگی ٥ی ٢٠٢٢ لەگەڵ ڕێکخراوی ئینستیتیوتی ژیار بۆ پەروەردە گەشەپێدانى مرۆیی یەکیانگرتووە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

خزمەت بۆ هاوکاری مرۆیی

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە ژمارە ٥٥١٩ لە ١٨ى ١١ى ٢٠٢١ تۆمارکراوە. ئۆفیسەکەی کەوتووتە ناو شاری هەڵەبجە لە نزیک بەنزینخانەی کۆن، بەرانبەر قوتابخانەی (گۆران)ی بنەڕەتی. لەلایەن (مقداد عەلی ئەحمەد، فەیرۆز ئیبراهیم عەلی، شاهۆ تۆفیق فەرەج، جەلال مەحموود عەلی، بڕیار ئەحمەد محەممەد) دامەزراوە و لە بواری هاوکاری و مرۆیی بە ئامانجی هاوکاری کەسانی هەژار کاردەکات‌. (مقداد عەلی ئەحمەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکی لە پارێزگای هەڵەبجەیە. پەیکەری کارگێڕیەکەی لە سەرۆک و جێگر و وردبینیی گشتی و سێ بەڕێوەبەراتی (دارایی، کارگێڕی، پرۆژە و داتاو زانیاری) و سێ بەشی (ڕاپۆرتەکان، یاسا، ڕاگەیاندن) پێکهاتووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ سەرچاوەی داهاتەکەی خێرخوازان بووە و توانیویەتی ٥٢٤.٠٠٠.٠٠٠ بەسەر ٥٢٢٤ کەس و خێزاندا دابەش بکات.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

دەستگای خێرخوازیی بارزانی - ئۆفیسی هەڵەبجە

دەستگایەکی ناحکومی قازانج_نەویستە. کەوتووەتە سەر شەقامی سەرەکیی گەڕەکی ئەندازیاران. لە ١ی ٦ی ٢٠٢١ کراوەتەوە. بەشەکانی: هاوکارییەکان، ئازیزان، دارایی، کەمئەندامان، پەروەردەیی، چاودێری، لەخۆدەگرێت. یەکەم بەڕێوەبەری ئۆفیسەکە (کارزان سەلام ڕەحیم) بووه،‌ کە هەتا ئێستا بەردەوامە. شەش کارمەندی گرێبەست و ١٠ کارمەندی خۆبەخشی هەیە. بیناکە موڵکی ڕێکخراوەکەیە و ڕووبەرەکەی (٢٣٤م٢)یە. بەشی ژێرەوەی دوکان و گەراجە و نهۆمی دووەمی ئۆفیسەکە‌یە‌ و لە پێنج ژوور پێکهاتووە. بودجەیەکی دیاریکراویان نییە، بەگوێرەی پڕۆژەی کار و دەرخستە، پارە وەردەگرن. بۆ بە تەنگەوەچونی شوێنی کارەساتبار و لێقەوماون، هەژار و کەمدەرامەت، ئاوەرەکان و بێباوکان، کاردەکەن. هەتا ئێستا هاوکاری ٢٢٠ کەسیان کردووه و ٢٠ قوتابخانەیان نۆژەنکردووەتەوە و دایەنگایەکی حکومییان دروستکردووە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

دەستگای خێرخوازیی نیشتمانی کوردان

ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج_نەویستی بێلایەنە. بە پشتبەستن بە پرەنسیبی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بە گشتی و عێراق و کوردستان بە تایبەتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی کەمدەرامەتان و هەژاران و نەخۆش و کەسانی بێ دایک و باوک و لێقەوماوانی کارەساتە سروشتییەکان لێکەوتەکانی کردەوەی تیرۆرستی، کە عێراق و کوردستانی گرتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی یاسای کارپێکراوی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ دامەزراوە. لە بەشەکانی: پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن، کارگێڕی و دارایی، لۆجستی، یاسا، پێکهاتووە. دەستەی دامەزرێنەرانی بریتین لە: ئارام نەجیم حەبیبوڵڵا، دڵگیر ڕەسول عەلی، محەممەد ئومێد عوسمان. ئۆفیسی سەرەکی لە هەڵەبجەیە و کەوتووەتە دووسایدی کیمیاباران، تەنیشت کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە. بیانەکەی کرێیە. ڕووبەرەکەی (٣٠٠م)ە و لە چوار ژوور و هۆڵێک پێکهاتووە. ئیشوکاریان دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، سوتەمەنی، هاوکاریی نەخۆش و لەخۆگرتنی منداڵی هەتیو، کردنەوەی خول و سیمینارە. سەرۆکی دەستگاکە (ئارام نەجیم حەبیبوڵڵا)یە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

دەستگای ڕوانگە - ئۆفیسی هەڵەبجە

دەستگایەکی ناحکومییە، لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٣ و لەلایەن (ئیدریس نێچیرڤان ئیدریس) دامەزراوە. بە هەماهەنگیی ژمارەیەک لە چالاکوانی مەدەنی لە بواری پەروەردە، ژینگە، لاوان، کەسانی لێقەوماو کاردەکات. بە کۆدی ژمارە ١٤٢ لە ٢٨ى ٥ى ٢٠١٣، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتوە. )سەلام محەممەد ئیسلام) بەڕێوەبەری گشتیی دەستگاکەیە، ئۆفیسی سەرەکی لە پارێزگای هەولێرە و لە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لقی هەیە. (خوبەیب نادر عبدولڕەحمان) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکەیە. ئامانجی ئەم دەستگایە کۆششکردنە بۆ هێنانەدی جیهانێک، کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری، هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، هەتا دڵنیابێت لە بەشداریکردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروستدا، لە هەمان کاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی، ئۆفیسی ئەم دەستگایە کەوتووەتە گەڕەکی ماموستایان ٢٠٢، کۆڵانی ٢٣، خانووی ژمارە ٢٥.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

دۆستانی هەڵەبجە

ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی ناحکومییە. گرنگی بە کلتور و فەرهەنگی کوردی بەگشتی و ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور بە تایبەتی دەدات. بیرۆکەی دامەزراندنی بۆ مامۆستا (کۆچەر ئەنوەر میرزا) و ئەو کۆبوونەوەیە دەگەڕێتەوه،‌ کە چەند کەسایەتی و ڕۆشنبیرێکی ناوچەی هەڵەبجە بۆ بابەتێکی ڕۆشنبیریی تایبەت بە هەڵەبجە لە ٥ی ٣ی ٢٠١٨ کۆبووبوونەوە و لە ئەنجامدا لە ٢٤ی ٦ی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی لە حکومەت وەرگرتووە. کۆنفرانسی یەکەمی لە ٣١ی ٧ی ٢٠١٨ لە هەڵەبجە بە بەشداری ٥٤ ئەندام بەستووە و تێیدا (کۆچەر ئەنوەر میرزا) بە سەرۆک و (عادل سدیق عەلی) بە جێگری سەرۆک و (حەمەنوری عومەر کاکی، هۆشمەند عەتا مەحموود، عوسمان محەممەد عەبدوڵا، خەدیجە عەبدولجەبار ئەحمەد، حسێن هەڵەبجەیی، سادق سازانی، بەمۆ سەلاح عەلی میرزا، دلاوەر عومەر فەرەج)، بە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەڵبژێرراون. لە ماوەی کارکردنی ڕێکخراوەکەدا چەندین کۆڕ و مەراسیمی ڕێزلێنانی ئەنجامداوە و گۆڕی چەند کەسایەتییەکی ناوچەکەی نۆژەنکردووەتەوە و چەندین پەرتوکی لە بواری جۆراوجۆردا چاپکردووە. بۆ چالاکییەکانیشی چەندان کەسایەتی و سەرمایەداری هەڵەبجە هاوکار و پاڵپشتیبوون. کۆنفرانسی دووەمی لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە بە بەشداری ٣٥ ئەندام بەستووە و تێیدا دووبارە (کۆچەر ئەنوەر میرزا) بە سەرۆک و (هۆشمەند عەتا مەحموود) بە جێگری سەرۆک و (عوسمان محەممەد عەبدوڵڵا، حسێن هەڵەبجەیی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، عادل سدیق عەلی، نیگا حسێن مەحموود، ئوسامە ئەشرەف محەممەد، بەمۆ سەلاح عەلی میرزا) بە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرراون.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

زاد

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن (ئەکبەر محەممەد، لوقمان عەبدوڵڵا، ئاسۆ سەعید... هتد) دامەزراوە، لە بواری پزیشکیدا کاردەکەن. (ئەکبەر محەممەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای سلێمانیە و پێنج لقی دیکەی لە (هەولێر، کەرکوک، ڕاپەڕین، گەرمیان) هەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە نوسراوی ژمارە ١١٤٠٨ لە ٨ى ٨ى ٢٠١٨ تۆمار کراوە. ئامانجی ڕێکخراوى زاد، بریتییە لە خزمەتکردنی نەخۆشی کەمدەرامەت، پەرەپێدانی هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری و دەستی بەخشین لە کۆمەڵگادا، کارکردن بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەوڵەمەند و هەژار. ساڵی ٢٠٢٠ لقی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووەتەوە (ڕێباز ئەنوەر عەلی) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی لقی هەڵەبجە کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان نزیک مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

زانستی پزيشکی کوردستان

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، لەلایەن (ئەحسەن حەميد جەمال، کوردستان حەميد جەمال - حەميد جەمال محەممەد) لە بواری زانستی پزیشکی و کەرتی تەندروستی و هاوکاری مرۆییدا کاردەکات. (ئەحسەن حەميد جەمال) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیس سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای هەڵەبجەیە و لقی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، ئیدارەسەربەخۆکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ هەیە. لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە (٣٧٤٤) لە ١٨ى ٩ى ٢٠١٧) تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی پزیشکی و ڕۆشبیرکردنی هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بە زانستی پزیشکی، هەروەها داکۆکیکردن لە مافی نەخۆش و پزیشکان و کارمەندی تەندروستی، ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوەکە کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، بەرامبەر مزگەوتی نور، تەنیشت فەرمانگەی پاسپۆرتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

ژیوای

ڕێکخراویکی ناحکومییە بۆ کلتور و ڕۆشنبیری بە گشتی و هەورامان بەتایبەتی، کاردەکات. ئۆفیسی سەرەکی لە هەڵەبجەیە و کەوتوەتە گەڕەکی کانیقوڵکە، خوار بازاڕی مریشکفرۆشەکان. ساڵی ٢٠١٩دامەزراوە. دەستەی دامەزراندنی کاروان حسن حسێن، وەرزێر جمال محمد، گوڵی حەمە ڕەئوف احمد، بوون. بە ژمارە ٥١٥٨ لە ١٣ی١ی ٢٠٢١ تۆمارکراوە. یەکەم سەرۆکی کاروان حەسەن حسێن بووە. جێگری سەرۆک، جهاد سابر شریف، کارگێڕی و دارایی چیلەر بەهمەن وڵوخان، پڕۆژەکان، یادگار ڕووف محمەد، پەیوەندییەکان، وەرزێر جمال محەممەد. بیناکەیان کرێیە و خانووی هاوڵاتییە، لە سێ ژوور دروستکراوەتەوە، بودجەی دیاریکراویان نییە. کاردەکەن بۆ برەودان بە شێوەزاری هەورامی و ئەدەب و کلتوری هەورامان و بڵاوکردنەوە و چاپکردنی کتێب و سازدانی کۆڕ و پانێل.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO
1 2 دواتر