خانەى بەیان بۆ پێگەیاندن و کاروباری کۆمەڵایەتی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 420

ڕێکخراو - NGO

ساڵی ٢٠١٦ بە ژمارە ٣٢٦٨ی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان، لەلایەن (یاسین ئەحمەد عەبدول زەنگەنە، د. محەممەد سینەمۆکی، نەرمین مستەفا حەمەخان، موحسین حسێن ڕەحیم، محەممەد لەتیف ئەحمەد، شوکریە ساڵح کەریم...)ەوە دامەزراوە. سەرەتا، سەرپەرشتیار: د. ئیبراھیم ئەمین جاف. بەڕێوەبەری گشتى: مامۆستا یاسین ئەحمەد عەبدول زەنگەنە بووە و دواتر گۆڕاوە بۆ سەرپەشتیار: د. محەممەد سینەمۆکی. بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانی بووە و لە شارەکانی ڕانیە، هەڵەبجەی شەهید و هەڵەبجەی تازە بنکەی هەبووە. لە بەشەکانی: ئیدارە، پەروەردە، دارایی، ڕاگەیاند، کاروباری خێزان و زانستى، پەیوەندییەکان پێکهاتووە. بنکەی هەڵەبجەی دەستگای خانەی بەیان لە ساڵی ٢٠١٨دا کراوەتەوە. سەرەتا فاروق محەممەد عەزیز بەرپرسی بووە و دواتر مامۆستا یەحیا عەبدوڵا مارف بووە بە بەرپرسی و هەتا کۆتایی ماوەتەوە. دەستگاکە لەماوەی کارکردنیدا چەندین چالاکی و خزمەتی لە بواری پەروەردە، گەنجان، خێزان، زانستی شەرعی و ئافرەتاندا پێشکەشکردوون. دواجار لە مانگی ٥ی ٢٠٢٢ لەگەڵ ڕێکخراوی ئینستیتیوتی ژیار بۆ پەروەردە گەشەپێدانى مرۆیی یەکیانگرتووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (یەحیا عەبدوڵا مارف محەممەد) بەرپرسی نوسینگەى هەڵەبجەی شەهیدی دەستگای خانەی بەیان، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (یاسین ئەحمەد عەبدول زەنگەنە)ی بەڕێوبەری دەستگای خانەی بەیان، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: ئەندامى ئەنجومەنى کارگێڕى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى، لە ٩ی ٤ی ٢٠٢٤، لە سلێمانی.

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

زاد

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن (ئەکبەر محەممەد، لوقمان عەبدوڵڵا، ئاسۆ سەعید... هتد) دامەزراوە، لە بواری پزیشکیدا کاردەکەن. (ئەکبەر محەممەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای سلێمانیە و پێنج لقی دیکەی لە (هەولێر، کەرکوک، ڕاپەڕین، گەرمیان) هەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە نوسراوی ژمارە ١١٤٠٨ لە ٨ى ٨ى ٢٠١٨ تۆمار کراوە. ئامانجی ڕێکخراوى زاد، بریتییە لە خزمەتکردنی نەخۆشی کەمدەرامەت، پەرەپێدانی هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری و دەستی بەخشین لە کۆمەڵگادا، کارکردن بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەوڵەمەند و هەژار. ساڵی ٢٠٢٠ لقی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووەتەوە (ڕێباز ئەنوەر عەلی) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی لقی هەڵەبجە کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان نزیک مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

زانستی پزيشکی کوردستان

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، لەلایەن (ئەحسەن حەميد جەمال، کوردستان حەميد جەمال - حەميد جەمال محەممەد) لە بواری زانستی پزیشکی و کەرتی تەندروستی و هاوکاری مرۆییدا کاردەکات. (ئەحسەن حەميد جەمال) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیس سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای هەڵەبجەیە و لقی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، ئیدارەسەربەخۆکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ هەیە. لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە (٣٧٤٤) لە ١٨ى ٩ى ٢٠١٧) تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی پزیشکی و ڕۆشبیرکردنی هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بە زانستی پزیشکی، هەروەها داکۆکیکردن لە مافی نەخۆش و پزیشکان و کارمەندی تەندروستی، ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوەکە کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، بەرامبەر مزگەوتی نور، تەنیشت فەرمانگەی پاسپۆرتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

ژیوای

ڕێکخراویکی ناحکومییە بۆ کلتور و ڕۆشنبیری بە گشتی و هەورامان بەتایبەتی، کاردەکات. ئۆفیسی سەرەکی لە هەڵەبجەیە و کەوتوەتە گەڕەکی کانیقوڵکە، خوار بازاڕی مریشکفرۆشەکان. ساڵی ٢٠١٩دامەزراوە. دەستەی دامەزراندنی کاروان حسن حسێن، وەرزێر جمال محمد، گوڵی حەمە ڕەئوف احمد، بوون. بە ژمارە ٥١٥٨ لە ١٣ی١ی ٢٠٢١ تۆمارکراوە. یەکەم سەرۆکی کاروان حەسەن حسێن بووە. جێگری سەرۆک، جهاد سابر شریف، کارگێڕی و دارایی چیلەر بەهمەن وڵوخان، پڕۆژەکان، یادگار ڕووف محمەد، پەیوەندییەکان، وەرزێر جمال محەممەد. بیناکەیان کرێیە و خانووی هاوڵاتییە، لە سێ ژوور دروستکراوەتەوە، بودجەی دیاریکراویان نییە. کاردەکەن بۆ برەودان بە شێوەزاری هەورامی و ئەدەب و کلتوری هەورامان و بڵاوکردنەوە و چاپکردنی کتێب و سازدانی کۆڕ و پانێل.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

سەروەری هەڵەبجە

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە لە ٢٠١٤ و لەلایەن (ئیقباڵ غەفار ئەمين، پەروین یارئەحمەد مەجید، سۆران محمەد ڕەشید)ەوە دامەزراوە. لە بواری مرۆیی و خێرخوازیدا کاردەکەن. (ئیقباڵ غەفار ئەمين) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە ١٨٤٧ لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٤ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا لەڕوی مەدەنیەتەوە، خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازیی بیروڕا و ئایدیا و مەزهەب، ئۆفیسیان کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی شەهیدان، تەنیشت مزگەوتی عوسمان کوڕى عەفان.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

سەکۆی هاودەنگیی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە

ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی (NGO) لە پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە، لە بواری گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاردەکەن. (قەیسەر ڕەحمان ئەحمەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئامانجی ئەم ڕێکخراوە، گەشەپێدانى کۆمەڵگایە لە بوارى مەدەنى، کۆمەڵايەتى، پاراستنى ژينگە و ئابورىدا، گەشەپێدانى کارى ڕێکخراوەيى و بەتايبەتى ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگاى مەدەنی، کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی کۆمەڵگەى مەدەنى، مافی مرۆڤ و ژينگە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO

سپی

ڕێکخراوێکی ناحکومییە، بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیەنراوە. ئامانجی پەیوەندی دروستکردنە لە نێوان خەڵکی ناوچە کیمیابارانکراوەکانی (هەڵەبجە، سێوسێنان، گۆپتەپە، گەرەوانان، دۆڵی جافایەتی، شێخ وەسانان، بالیسان) و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی لەو ناوچانە. لۆگۆکەی دەمامکێکی کیمیایی و سێوێکی سوورە وەک ئاماژەی کیمیاباران. چەند چالاکییەکی گرنگی ئەنجامداوە، لەوانە: ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ گردبوونەوە لەبەردەم قونسوڵخانەی ئەڵمانیا، کە بووە هۆی ئەوەی پرسی کیمیاباران لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گرنگی پێبدرێت. پرۆژەی توێژینەوەیەکی زانستی ژینگەی ناوچە کیمیابارانکراوەکان بە هاوکاری گرینکۆز و نەتەوە یەکگرتووەکان. هاوکار و شەریکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و گرینکۆزی جیهانی لەسویسرا. لە ٢٤ی ١ی ٢٠١٣ لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانیدا، هەڵبژاردنی سەرۆک و ڕێکخەر و دەستەی ڕێکخراوەکەی ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
ڕێکخراو - NGO