بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە لە ٢٠١٤ و لەلایەن (ئیقباڵ غەفار ئەمين، پەروین یارئەحمەد مەجید، سۆران محمەد ڕەشید)ەوە دامەزراوە. لە بواری مرۆیی و خێرخوازیدا کاردەکەن. (ئیقباڵ غەفار ئەمين) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە ١٨٤٧ لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٤ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا لەڕوی مەدەنیەتەوە، خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازیی بیروڕا و ئایدیا و مەزهەب، ئۆفیسیان کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی شەهیدان، تەنیشت مزگەوتی عوسمان کوڕى عەفان.
ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی (NGO) لە پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە، لە بواری گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاردەکەن. (قەیسەر ڕەحمان ئەحمەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئامانجی ئەم ڕێکخراوە، گەشەپێدانى کۆمەڵگایە لە بوارى مەدەنى، کۆمەڵايەتى، پاراستنى ژينگە و ئابورىدا، گەشەپێدانى کارى ڕێکخراوەيى و بەتايبەتى ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگاى مەدەنی، کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی کۆمەڵگەى مەدەنى، مافی مرۆڤ و ژينگە.
ڕێکخراوێکی ناحکومییە، بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیەنراوە. ئامانجی پەیوەندی دروستکردنە لە نێوان خەڵکی ناوچە کیمیابارانکراوەکانی (هەڵەبجە، سێوسێنان، گۆپتەپە، گەرەوانان، دۆڵی جافایەتی، شێخ وەسانان، بالیسان) و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی لەو ناوچانە. لۆگۆکەی دەمامکێکی کیمیایی و سێوێکی سوورە وەک ئاماژەی کیمیاباران. چەند چالاکییەکی گرنگی ئەنجامداوە، لەوانە: ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ گردبوونەوە لەبەردەم قونسوڵخانەی ئەڵمانیا، کە بووە هۆی ئەوەی پرسی کیمیاباران لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گرنگی پێبدرێت. پرۆژەی توێژینەوەیەکی زانستی ژینگەی ناوچە کیمیابارانکراوەکان بە هاوکاری گرینکۆز و نەتەوە یەکگرتووەکان. هاوکار و شەریکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و گرینکۆزی جیهانی لەسویسرا. لە ٢٤ی ١ی ٢٠١٣ لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانیدا، هەڵبژاردنی سەرۆک و ڕێکخەر و دەستەی ڕێکخراوەکەی ئەنجامداوە.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە، ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن (یاسین ئەحمەد عەبدولڕەحیم، نزار کەمال، بەهرە سەیفەدین ... هتد) دامەزراوە. لە بواری هۆشیاری و پەرەپێداندا کاردەکەن. (یاسین ئەحمەد عەبدولڕەحیم) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارەی (٥٤٥٧) لە ١٦ى ١ى ٢٠٢١ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە پەرەپێدان و گەشەپێدانی ڕۆشنبیریى تاکە لە بواری یاسایى و تەندروستى و زانستى کۆمەڵایەتى، پتەوکردنى گیانى پێکەوەژیان بە میتۆد و بیرکردنەوەى دروست و سەردەمیانە.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن (عاسى فایەق، ڕەنگین سەلام، مەنزەر عەلى ... هتد) لە هەڵەبجە دامەزراوە، لە بواری پەرەپێدانی مرۆییدا کاردەکەن. (عاسى فایەق عەبدولڕەحیم) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە کۆدی ژمارەی (٥٣٩٨ - ک) لە ١٦ى ٦ى ٢٠٢١ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە پەرەپێدانى گیانى پێکەوەبوون و نەهێشتنى توندوتیژیە، بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارى و هۆشياریى تاک بەتایبەتی تاکى کاکەییە، داکۆکیکردن لە ماف و پرسەکانى تایبەت بە کاکەیی. ئۆفیسی ڕێکخراوەکە کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی، نزیک کۆمەڵگەی هاوچـەرخی پـەروەردەیی هەڵەبجە.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە، پسپۆڕیەکەی کارکردنە لە بواری خاوەنپێداویستیی تایبەت بە پێی کۆدی ژمارە (٦٠٣ ک) لە ١٣ى ٦ى ٢٠١٣ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە. (مەریوان وەهبی ڕەشید) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای هەڵەبجەیە، ئامانجی کارکردنە بۆ ئەوەى کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بتوانن وەک کەسانی ئاسایی بژین و وەک کەسانی ئاسایی بتوانن بخوێنن و بنوسن. هەروەها کۆمەڵگا بە شێوازێکی گشتی هۆشیارییەکی گشتی وەربگرێت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەتدا، لەم چوارچێوەشدا چەند پڕۆژەیەکیان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا جێبەجێیانکردووە. ئۆفیسی ڕێکخراوی کەمئەندامان کەوتووەتە دەروازەى شار، نزيک مۆنۆمينتى هەڵەبجە.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (ئاسۆ کەریم، شێرزاد ڕەسول، فوئاد عەبدوڵڵا) دامەزراوە، لە بواری فۆتۆگرافیدا کاردەکەن، (ئاسۆ کەریم) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای هەولێرە. پێنج لقی دیکەی لە (سلێمانی، کەرکوک، ڕانیە، دهۆک) هەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ژمارە ٢٣٤١ لە ٩ى ٢ى ٢٠١٥ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە گرنگیدان بەتواناکانی گەنجان لە هونەری فۆتۆگرافی بە کردنەوەی پێشانگا و پێشخستنی هونەری فۆتۆگرافی، بەکلتورکردنی هونەری فۆتۆگرافی لەنێو کۆمەڵگەی کوردەواریدا وەک پیشەیەکی زانستی، ئاشناکردنی فۆتۆگرافەرەکان بە نوێترین تەکنیک و ستایلی فۆتۆگرافەرانی جیهان. ساڵی ٢٠١٩ لقی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووەتەوە و (نازم زاهیر) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکەیە.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە، لە ڕێکەوتی ٢٤/٧/٢٠١٥ لەلایەن (ئاریان عەلی حەسەن، محەممەد ڕەشید، میلاد مدریک)ەوە دامەزراوە. لە بواری تەندروستیدا کاردەکەن. بە کۆدی ژمارە ٣٦٤١ لە ٢ی ٨ی ٢٠٢٢ مۆڵەتی کارکردنی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەرگرتووە. (ئاریان عەلی حەسەن) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. جگە لە ئۆفیسی هەڵەبجە لە سلێمانی و دەربەندیخان و چەمچەماڵیش لقی هەیە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە خزمەتکردنی نەخۆشانی چاندنی گورچیلە، ئۆفیسی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکە، کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، بەرامبەر قوتابخانەی (ئاسۆ)ی بنەڕەتی.
ڕێکخراوێکی پەروەردەیی ناحکومیی بواری پەروەردەی منداڵ و نەوجەوانە. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ، کۆڵانی مزگەوتی دارلئیحسان بۆ خوارەوە. ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن (ئاری جەلال و جەمیل قادر)ەوە دامەزراوە. بە کۆدی ژمارە (٣١٠٣ ک) لە ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٦ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوییەکان تۆمارکراوە. ئۆفیسی سەرەکی لە پارێزگای هەڵەبجەیە و کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ. لەسەر پەروەردەی منداڵ و نەوجەوان، هۆشیاریی خێزان کاردەکات. چالاکییەکانی بە شێوەی کۆرسی درێژخایەن پێشکەشدەکات و بۆ ئەم مەبەستە پرۆگرامی تایبەت بە خۆیی هەیه، کە منداڵانی تەمەن چوار بۆ ١٧ ساڵ دەتوانن سوودیلێببینن. یەکەمین سەرۆکی ڕێکخراوەکە (ئاری جەلال ساڵح) بووە و هەتا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوامبووە، دوای ئەویش و هەتا ئێستا (هونەر مستەفا شەریف) بەردەوامە.
ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی ناحکومییە. کەوتووەتە سەر شەقامى هەورامان لەسەر ڕێگەى گشتیى (خورماڵ - بیارە). ساڵی ٢٠١٦ لەسەر پێشنیاز و وەسیەتی (دکتۆر مستەفا زەڵمى) لە زێدی خۆی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە دامەرزاوه. (مەسعوود مستەفا)ی کوڕى بەڕێوبەری ناوەندەکەیە و چوار کارمەندی هەیه، کە بە هاوکاری دارایی بنەماڵه، خەرجیی کارمەندان و ڕێکخراوەکە دابیندەکرێت. بیناکە لەسەر ئەرکی بنەماڵەی دکتۆر (مستەفا زەڵمى) لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م) دروستکراوە و لە دوو نهۆم پێکدێت، نهۆمى یەکەم لە (هۆڵى خوێندنەوە و کتێبخانە و ژوورى بەڕێوەبەر و ژوورى تایبەتی دکتۆر مستەفا زەڵمى، کە وەک خۆى دروستیانکردووەتەوە وەک مۆزەخانەیەک و مەزارەکەى و هۆڵێکى گەورە) پێکهاتووە، نهۆمى دووەم بریتییە (دوو هۆڵ و میوانخانە و موشتەمەلات).
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن (عومەر محەممەد حەسەن، ئومێد محەممەد حەمەساڵح، ئەمیر شەوکەت فەرەج، ستار ئەنوەر عەبدولڕەحمان) دامەزراوە. لە بواری پەروەردە و پێگەیاندن کاردەکەن. (عومەر محەممەد حەسەن) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. ئەم ڕێکخراو جگە لە ئۆفیسی سەرەکی، لقی لە شارەدێی سیروان، خورماڵ و شارۆچکەی سەیدسادق کردووەتەوە. لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە (٤٦٢٧) لە ٢٧ى ١ى ٢٠١٩ تۆمار کراوە و مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی ڕۆشنبیر و سودبەخش بۆ کۆمەڵگە، ئۆفیسی سەرەکی کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، بەرامبەر کارگەی سەهۆڵی عەبابەیلێ.
ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان ڕێکخراوێکی سەربەخوی ناحکومییە، ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (قەیسەر ڕەحمان ئەحمەد)ەوە دامەزراوە. لە بواری ژینگە و مافەکانی ژنان و میدیادا کاردەکەن. (هیرۆ وەکیل جەعفەر) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، بە کۆدی ژمارە (٤٠٦ – ک) لە ٦ى ٢ى ٢٠١٣ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە بەهێزکردنی ژنان و کچان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، باشترکردنی بەهرەکانیان و بەدیهێنانی تواناکانیان. لەم چوارچێوەیەشدا و بە پاڵپشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، چەندین پڕۆژەى لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا جێبەجێکردووە. ئۆفیس ڕێکخراوی نوێ کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی، نزیک قوتابخانەى شنروێ.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە، ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن (عومەر ساڵح ئەحمەد، شەتاو ڕەحیم نادر، نەجمەدین مەحمود محەممەد... هتد) دامەزراوە، لە بواری ژینگە و پەروەردەدا کاردەکەن. (هیوا فەریق) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی گشتی لە شاری سلێمانییە و لقی لە شارەکانی هەڵەبجە و کەلار هەیە. (شەتاو ڕەحیم نادر) سەرۆکی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوەکەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوی ژمارە (٢٣٨٩) لە ٢٨ى ١ى ٢٠١٤ تۆمارکراوە و مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە پاراستنی کلتوری نەتەوەیی و گەياندنى هۆشياریی گرنگ لە بارەى ژينگە و پاراستنى ئاژەڵەکان، بڵاوکردنەوەى زانیاری و هۆشیاری پەروەردەیی و ژینگەیی.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن (شۆخان حەمەڕەشید ئەحمەد، تارا عارف و تاڤگە ڕەئووف)ەوە دامەزراوە. لە بواری خزمەتگوزاری یاسایی و ژناندا کاردەکەن. (شۆخان حەمەڕەشید) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای سلێمانیە، لقی لە پارێزگای هەڵەبجە و شاری کەلاریش هەیە. (ساکار عارف) سەرۆکی لقی هەڵەبجەیە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە کۆدی ژمارە (٢٠١ ک) لە ١٨ى ٦ى ٢٠١٣ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەڵگایەکی خاڵی لە توندوتیژی، یەکسانیی جێندەری، دادپەروەری، هۆشیارکردنەوەى خانمان و بەرەنگاربونەوەى توندوتیژیی خێزانی و ژنان. لەم بوارەشدا پرۆژەی چاودێریکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی و ژنان لە پارێزگاکاندا بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی (NED) ئەمریکی، پرۆژەی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتی بە هاوکاری(Oxfam) جێبەجێدەکات.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن (ئەنسار کەمال، عوسمان حسێن، ئەمیرە ئەرسەلان... هتد)ەوە دامەزراوە. لە بواری چاودێریکردنی دامودەستگا حکومییەکاندا کاردەکەن. (ئەنسار کەمال غەریب) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بە کۆدی ژمارە (١٥٠٣ گ) لە ١٢ى ١ى ٢٠١٤ تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی گشتی لە ڕێگەی هەڵوێستەکردن لەسەر هەنگاوە باش و کەموکورتییەکانی کاری دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستاندا، گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانی خەڵک بە حکومەت و دەسەڵات بە گشتی، بەشداریکردن و کارئاسانی بۆ خستنەڕووی پرۆژەی بونیادنەر بۆ حکومەتی هەرێم، چەندین پرۆژەى لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک (NED, HIA) وەرگرتووە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا جێبەجێیکردوون. ئۆفیسی کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران، نزیک قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە. لە ٢٣ى ٩ى ٢٠١٥ لەلایەن (سوهەیب فەتاح، شکار عیززەت، عەلى ساڵح)ەوە دامەزراوە. لە بواری پەروەردە و کارى خۆبەخشیدا کاردەکات، (عەلی ساڵح محەممەد) سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە و بە کۆدی ژمارە (٢٨٣٠ ک) لە ١١ى ١ى ٢٠١٦ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان تۆمارکراوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بریتییە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندن و دامەزراندنی کەسایەتیی تاک لەسەر بنەمای فیکری و ڕەوشتە پەسەندەکان، هەروەها گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان و ڕەخساندنی بوار بۆ ئەزموونکردنی تواناکانیان، هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی فێرخوازان لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا. ئۆفیسی کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی مەرزەبۆتۆ، نزیک مزگەوتی غەزالی.
ڕێکخراوێکی خێرخوازیی مرۆڤایەتی ناحکوومییە. لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەوە دامەزرێنراوە. بەرامبەر بە ڕێکخراوی خاچی سووری ئەو وڵاتانەیە، کە ئاینیی ڕەسمی و سەرەکییان مەسیحییە. بەدەم بریندار و دیل و بێسەروشوێنبووانی شەڕی نێوان دوو وڵات یان دوولایەنەوە دەچێت. لەکاتی کارەساتە سروشتی و ترسناکەکانیشدا کۆمەک و یارمەتیی خۆی بە لێقەوماوان دەبەخشێت. لقی پاوە و جوانڕۆ و هەوراماناتی ئەم ڕێکخراوە لە ماوەی هەشت ساڵی جەنگی عێراق و ئێران کاری فریاگوزاری و بە دەمەوەچوونی کردووە. بەرپرسەکەی فاروقی زەوارە بووە. بۆ نموونە ساڵی ١٩٨٧ یارمەتی کۆچکردووە هەڵەبجەییەکانی داوە. لە ١٧ی ٣ی ١٩٨٨ بە ٤٠ ئەمبولانس و شەش ئەندامی مانگی سوور، بە سەدان خۆبەخشی ڕۆژهەڵاتەوە دێنە هەڵەبجە و ٣٧٠ هەزار کەسیان ڕزگار کردووە و ١٠٠هەزار ئاوارەی هەڵەبجەشیان بەسەر ئۆردوگاکاندا دابەشکردووە. هاوکاری دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵە ونبوەکانی کردووە و لە گەڕانەوەی ئاوارەکانیشدا دوای وەستانی شەڕ، تاسەر سنور یارمەتیداون. لەکاتی کۆڕەویش هۆکار دەبێت لە گۆڕینی بڕیاری نەکردنەوەی دەرگای ئێران بۆ کردنەوە بە ڕووی ئاوارەکاندا و پێداویستی و خۆراکی گەیاندووەتە سەر سنور.