بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (بەکراوا). ساڵی ١٩٧٩ لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە. هەتا قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. لە چوار ژووری لە دار و قوڕ و خۆڵ پێکهاتوو، دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٨٥ دەوامی تێدا کراوە دواتر داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی بەڵخەوە. ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، سەرەتا لە خانووی (ئەحمەد عەبدولقادر)، کە دانیشتوی گوندەکە بووە وانەیان خوێندووە، پاشان قوتابخانەکە دەگوێزرێتەوە بۆ (سەریاڵ)، پاش ڕاگواستن و چوڵکردنی گوندەکان ساڵی ١٩٩١دا دووبارە قوتابخانەکە دەکرێتەوە. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازی کەنەدییەوە، بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٣٨٧م٢) دروستکراوە. مامۆستا (سەنا عوسمان ئەبوبەکر) بەڕێوەبەریەتی. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە تەنها هەشت مامۆستای میلاکیان هەیە، شەش قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٦,٠٧٢م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى شەهید ئازاد هەورامی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ڕێبوار حەمەسەلیم لەتیف بەڕێوەبەر و مامۆستا نازم عەزیز میرزا و مامۆستا فریشتە باقی محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤١٥ قوتابی، کە ٢٠٩ لە ڕەگەزی نێر و ٢٠٦ لە ڕەگەزی مێن. کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجەیە.
قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی یەک و نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ - ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٩٨دامەزراوە، ساڵی ٢٠١١ لەسەر بودجەی پترۆ دۆلار لەگەڕەکی دەروازەى شار دەستدەکرێت بە دروستکردنی بینا بۆیان، لە نیوەی کارکردندا ڕاگیراوە و هەتا ئێستاش تەواو نەکراوە، لە ناو بینای ئامادەیی شەهید عەبدلڕەحمانی میرزا حەسەنی کچاندا میوانن. بیناکەی لە سێ نهۆم و هەژدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری پەروەردەی تایبەت و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٨٨٥٠م٢یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن، مامۆستا نیان فەرەج فەتاح بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٨ مامۆستا و ٤ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٢٠ قوتابی، کە ١٨٠ لە ڕەگەزی نێر و ١٤٠ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کانی قوڵکە و نزیک پەیکەری مامۆستای نەناسراوە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٩٥دامەزراوە، لە سەرەتادا بینای قوتابخانەى شنروێ بووە، پاش ئەوەى لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڕوخێت، ساڵی ١٩٩٤ بینای قوتابخانەکە لەسەر ئەرکی بنەماڵەی حاجی محەممەد بامۆکییەوە دروستدەکرێتەوە و ناوەکەشی دەگۆڕن بۆ قوتابخانەى بورهانی حاجی محەممەد بامۆکی بنەڕەتی، لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و ژووری وەرزشی کوڕان و کچان و تاقیگەی زانست و ژووری کۆگاکان پێکهاتووە، ڕووبەرەکەی(٢,٧٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان دەوامی تر لە بیناکەیاندا نیە، مامۆستا فەردین دارا حەمەئەمین بەڕێوەبەر و مامۆستا سەردار مستەفا عەبدولکەریم و مامۆستا کامەران عەباس محەممەد یاریدەدەرن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٧٠ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٨٠ قوتابی، کە ٢٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٦ لە ڕەگەزی مێن.
لە ناو گوندی (بۆین) بووە. ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەمجار لە گوندی بۆین قوتابخانە کراوەتەوە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی بووە. بە هۆى نەبوونی بینای قوتابخانە یەکێک لە ماڵەکانی گوندەکە کراوە بە قوتابخانە. لەخانویەکی گڵی چوار ژووریدا بووە. مامۆستا (حەمەحسین) تەنها مامۆستای بووە. لە ساڵی یەکەمیدا نزیکەی ٤٥ قوتابی هەبووە. ١٩٧٧ لە کاتی تۆپبارانی گوندەکە و دواتر ڕاگواستنی گوندەکە، داخراوە و نەکراوەتەوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گەڕەکی (قەڵا) لە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن دەستگای فریاگوزاریی ئیسلامی (الأغاثە)وە دروستکراوە بۆ قوتابخانەى (ئاوێسەر)ی بنەڕەتی، بیناکەی لە یەک نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (١,٥٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (هادی حەسەن محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٧ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٧٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (پاڵانیا)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە ساڵی ١٩٦٩ کراوەتەوە، هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی لەم قوتابخانەیە خوێندراوە، سەرەتا قوتابخانەکە لە خانوی کەسێکدا بووە بۆ ماوەی چەند ساڵیک، کە لە سێ ژوور پێکهاتووە و لەبەشی خۆرهەڵات و سەرەتای چوونەناو گوندەکەدایە، هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان لەم قوتابخانەیە دەوامکراوە، دوو مامۆستای دیار لەوێ دەوامیان کردووە بەناوەکانی (مەعسوم عەلی، مامۆستا فەخرەدین) بەهۆی کەمی خوێندکارەوە، دوای ڕاپەڕین قوتابخانەکە نەکراوەتەوە.
دووەم قوتابخانە بووە لە هەڵەبجەدا کرابێتەوە. لە سەرەتادا بیناکەی ئەهلی بووە لە خانووی کەریم بەگی داود بەگدا بووە بە کرێ. لە دەروازەی شار و گەڕەکی پیر محەممەد بووە. ناوی سەرەتایی دووەم بووە، بەڵام لەبەر شڕوپڕی و گرتنی پەنجەرەکانی قوتابخانەکە بە پەڕۆ، پێیوتراوە پەڕۆ، لە شوێنی تەلاری مەڵبەندی نۆی ڕێکخستنی یەکێتی ئێستادا بووە. دواتر ناوەکەی دەکرێت بە سیروان. ساڵی ١٩٥١ دەوامی ئەم قوتابخانەیە دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکەی بەرامبەری و زەوییەکەی فرۆشتووە بە حکومەت و خستویەتییە سەر ئینحیساری توتنەکە و ساڵی ١٩٥٢ تەلارێکی نوێ لە تەنیشت سەراوە، شوێنی قوتابخانەی عادیلەخانی ئێستا دروستکراوە و قوتابیان چوونەتە ئەم قوتابخانەیە، کە چەند ناوێکی هەڵگرتووە. وەک هەڵەبجەی یەکەم، هەورامان، ڕاستی، زەڵم، عەزیز شاڵی، سروود، بێسارانی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٦٧دا دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ بینای قوتابخانەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستدەکرێت، هەتا دروستکردنی بیناکەیان لە خانوی عەزیزی ئاغاوەیس و لە ناو گوندەکەدا دەوامیانکردووە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژووری داتاشۆ و کتێبخانە و ژووری کۆگا و چاخانەیەک پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٥١٥م٢). ئەم قوتابخانەیە هەموو ڕۆژێک دەوامیان بەیانیانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نییە، مامۆستا (ڤیان حەمەعەلى سۆفى ساڵح) بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٧مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ١٩ قوتابی، کە ٨یا لە ڕەگەزی نێر و ١١ لە ڕەگەزی مێن. کەوتووەتە ناوچەی کانی کوێرە لە گوندی پریسی سەرووی سەر بە ناحیەی (سیروان).
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیانە. ساڵی ١٩٥٦ بۆ یەکەمجار قوتابخانە لە گوندی (پشتە)دا کراوەتەوە. قوتابخانەکە هەتا پۆلی چوارەمی سەرەتایی تێدا بووە و لەناو بینای میریدا بووە. یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە (عوسمان ئەحمەد) بووە، کە بە (عوسمانی ئەحمەدی خەجێ) ناسراوه و خەڵکی عەبابەیلێ بووە. لە دوای ڕاپەڕین دووبارە قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لە بینایەکی یەک نهۆمیدا لە گوندەکەدا کراوەتەوە. لە ئێستادا هەشت مامۆستا و دوو فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گەڕەکی (ملەى چنار) لە شارۆچکەی (بیارە)، ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، سەرەتا لە قوتابخانەى (بیارە)ی سەرەتایی دەوامیان کردووە. ساڵی ٢٠٠٦ دەگوازنەوە بۆ بینای ئامادەیی (بیارە)ی کوڕان، بە زەمین لەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ و خراپبوونی بینای قوتابخانەکە، بەڕێز (دکتۆر یاسین مستەفا عارف) کاری ڕووخان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەى بیناکە لە ئەستۆدەگرێت و ساڵی ٢٠٢٠ قوتابخانەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستدەکاتەوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیـسی کارگێڕی و تاقیگەی زانست و ژووری هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٣٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا(مەنسور تەها مستەفا) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای (بیارەی شەریفەی تێکەڵاو) میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٩٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری پێکهاتووە. دەوامیان دوای نیوەڕوانە و میوانن لە بینای ئامادەیی پشەسازیی هەڵەبجە، مامۆستا حەمەسەعید فەرەج قادر بەڕێوەبەر و مامۆستا ئازاد فائیق سەعید و مامۆستا نەشمیل عەبدولکەریم ڕەحیم یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣، میلاکی قوتابخانەکە ٤٢ مامۆستا و ٢ فەرمانبەری میلاک یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ٣٢٠ قوتابی کە ١٥٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٦١ لە ڕەگەزی مێیە. ئەم قوتابخانەیە کەوتووەته گەڕەکی فەرمانبەران و نزیک نەخۆشخانەى شەهید فاتیحە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێ) لە سنوری ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٨٠ لەسەر ڕووبەری (٥٠م٢) بە یەک ژووری تایبەت وەک پۆل بۆ قۆناغی سەرەتایی، کە خانوی هاوڵاتییەکی گوندەکە بووە بە ناوی(محەممەد حاجی ئەحمەد)، کراوەتەوە، هەتا ساڵی ١٩٨٧ و ڕاگواستنی گوندەکان لەلایەن حکومەتەوە کراوە بووە و دواتر نەکراوەتەوە.
دامودەزگایەکی پەروەردەیی میری بووە. کەوتووەتە گوندی تاوێرە. بۆ یەکەمجار لە سەردەمی پاشایەتیدا لە ساڵی ١٩٥٤-١٩٥٥ کراوەتەوە. لە خانوویەکی بچوکدا بە دوو دەوامی بەیانیان و ئێواران قوتابیان دەوامیان کردووە و ٢٣ قوتابی هەبووە. یەکەم مامۆستای ناوی مەلا مارف بووە. بە هۆکاری هەندێک دژایەتی و بارودۆخی سیاسی، قوتابخانەکە نەیتوانیوە وەک ناوچەکانی تر خزمەتەکانی بکات. لە بەر ئەوە داخراوە و مامۆستای بۆ نەچووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی تەپەتۆڵەکە و سەر بە ناحیەی سیروان لەسەر ڕێگای سیروان –سەیدسادق. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ -٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، یەک دوو ساڵێک لە ماڵی تۆفیق محەممەد عەلی کویخای گوند وانەیان خوێندووە، دواتر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بە هەرەوەزی یەک پۆل و ئیدارەیەکی بچوک بە خشتی قوڕ بینای قوتابخانەکە دورستدەکرێت و هەتا ساڵی ١٩٨٧و ڕاگواستنی گوندەکە دەڕوخێنرێت، ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ڕێکخراوی (الأغاثة السلامیة) بینایەکی شەش پۆلی دروستکراوە و دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ژووری بەڕێوەبەر و ژووری مامۆستایان دروستدەکرێت. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری پێکهاتووە، ڕووبەری زەوی قوتابخانەکە (١,١٠٠م٢) دەوامیان بەیانیانە، مامۆستا بەرزان جەلال عەزیز بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٥ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٥٨ قوتابی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (تەپەزێڕینە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و هەمان ساڵ حکومەت بینای سەربەخۆی بۆ دروستکردوون. ساڵی ١٩٨٨ لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە. ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D)ی ئەڵمانیەوە دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (١,٢٢٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (کامیل ئەحمەد حسەین) بەڕێوەبەریەتی. ١٤ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٥ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (تەپەکوڕە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. لە ساڵی ١٩٨١ دامەزراوە، سەرەتا بەکرێ لە خانوویەکی گڵدا بووە. ساڵی ١٩٨٨ لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە و پاشان دوای ڕاپەڕین دەستیانکردووەتەوە بە خوێندن و ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانیەوە بینایەکی سەربەخۆیان بۆ دروستکراوه و ساڵی ٢٠١٨ حکومەت فراوانی کردووە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و یەک ژووری کارگێڕی، کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٨٢٦م) دروستکراوە. مامۆستا (سەیوان مەحموود عەزیز) بەڕێوەبەریەتی. ١٨ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٢٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (تەپی سەفا) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٥٨ لەلایەن خێرخوازی گوندەکە (سەید عەلی)یەوە دروستکراوە. سەرەتا لە خانویەکی لە بەرد و خۆڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، لە سەرەتای حەفتاکاندا حکومەتی عێراقی بینایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. هەتا ساڵی ٢٠١٥ دەوامی تێدا دەکرێت، پاشان لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بینایەکی نوێ لە نێوان هەر دوو گوندی تەپی سەفای سەر و خواروودا دروستدەکرێت، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و شەش ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکیی ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری هونەر و ژووری وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٧,٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (کاروان حەسەن محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٦١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (تەکیە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێدایە. سەرەتا ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە و لە خانویەکی گوندەکەدا بە کرێ دەوامیانکردووە. ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆ بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٩٤٠م٢) یە. مامۆستا (فەیسەڵ ئەسعەد قادر) بەڕێوەبەریەتی. ١١ مامۆستای میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.