مامانەکانی شارەدێی تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کۆمەڵە ژنێکی ناودار و شارەزای نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەری دەرمانی گیایی بوون بۆ هەندێک نەخۆشی. هەشیانبووە توانای چەند نەشتەرگەرییەکی بچوکی وەکو دومەڵ و مایەسیرییان کردووە. لەوانە: (خاتو ڕەحمە، بەیزای وەستا حەمەئەمین، شەمسە ئەڵڵا وەیس، عەینای حاجی حەمەد، حەفسەی نەجیبەفەنی گوڵەی ئەڵڵا وەیس، شیرین "دایکی دەروێش محێدین"، نوريجان خالد، گوڵێ، ڕەیحان حەمەساڵح، عەینا حەکیم مەولود، ئامینە عەبدولڵا ڕەزا، دەڵوەت عەلی، یاسەمەن حەمەئەمین، کۆفێ تۆفیق مسەفا، سۆسەنی ژنی سلێمان حەمەڕەحیم، ماما ئامێی لاوە، ئامینەقادر حاجیلە، خەرامان عەبدولعەزیز، بەهیە سەعید، سەی فەرخی، نەجاتێی لالۆ جافە، سافیە مەحموود حەمە). کەسێکی وەک (خاتوو سافییە مەحموود) چەندین نەشتەرگەری و چارەسەری بۆ مایەسیری کردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی لەگەڵ (بەختیار عەبدولعەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١٧ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٠٥٦.
- هەورامان، ئەیوب ڕۆستەم، بەرگی یەکەم، ئۆفسیتی قانع، ٢٠٠٤، ل٢٩٩.
- ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ(، ژمارە ١٧١٦، لە ١١ی ١٠ی ١٩٩٨.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم