مامانەکانی گوندی خارگێڵان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 681

مامان

١- شەمام شەریف تەوێڵەیی: هاوسەری (کوێخا حەمەحەسەنی خارگێلان) بووه.‌

٢- بەهیە حەمەیوسف حەمەکەریم: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە.

٣- پورە حەنیف: هاوسەری (خاڵۆ فەرەجی تەوێڵەیی) بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف)ی ئەنجومەنی گوندی (خارگێڵان)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: جوتیار، لە ٤ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خارگێلان.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار سەردار مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ناسح ئەحمەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

8

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مامانەکانی شارەدێی تەوێڵە

کۆمەڵە ژنێکی ناودار و شارەزای نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەری دەرمانی گیایی بوون بۆ هەندێک نەخۆشی. هەشیانبووە توانای چەند نەشتەرگەرییەکی بچوکی وەکو دومەڵ و مایەسیرییان کردووە. لەوانە: (خاتو ڕەحمە، بەیزای وەستا حەمەئەمین، شەمسە ئەڵڵا وەیس، عەینای حاجی حەمەد، حەفسەی نەجیبەفەنی گوڵەی ئەڵڵا وەیس، شیرین "دایکی دەروێش محێدین"، نوريجان خالد، گوڵێ، ڕەیحان حەمەساڵح، عەینا حەکیم مەولود، ئامینە عەبدولڵا ڕەزا، دەڵوەت عەلی، یاسەمەن حەمەئەمین، کۆفێ تۆفیق مسەفا، سۆسەنی ژنی سلێمان حەمەڕەحیم، ماما ئامێی لاوە، ئامینەقادر حاجیلە، خەرامان عەبدولعەزیز، بەهیە سەعید، سەی فەرخی، نەجاتێی لالۆ جافە، سافیە مەحموود حەمە).‌ کەسێکی وەک (خاتوو سافییە مەحموود) چەندین نەشتەرگەری و چارەسەری بۆ مایەسیری کردووە.

مامانەکانی گوندی بەلەسۆ

هەندێک ژنی دەست زێڕین بوون و وەک پزیشکی میللی و ئەزمووندار بەفریای کاروباری لە دایکبوون کەوتوون. ئەوانیش: (فاتمە بەشیر جەمشیر، فاتیمە فەتاح، لەیلا عەزیز ڕەحمان). چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.

مامانەکانی گوندی بەڵخە

کۆمەڵە ژنیکی ناودار و شارەزای نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەری دەرمانی گیایی بوون بۆ هەندێک نەخۆشی. لەو ژنانه:‌ (خاتوو زوبەیدە، پورە ڕیحان، دادە عەینای قوربانی، بەدریە کەریم، فاتە قلیان، قەتە جیهان).

مامانەکانی گوندی پشتە

چەند ژنێکی بە سەلیقە و پزیشکی میللیی گوندەکە بوون. بە فریای کاروباری لەدایکبوون کەوتوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی ژنانە و منداڵانیان کردووە. ئەوانیش:(زیبا عەزیز کەریم، جەواهیر سەید مەحموود، زیبا پیر مراد)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.

مامانەکانی گوندی کانیوەیسکێ

ئەو ژنانەبوون، کە وەک پزیشکی میللی لە ناوچەکەدا بە فریای کاروباری لەدایکبوون کەوتوون. ئەوانیش: (سەلما کوێخا عەلی، عایشە ئەحمەد کاکە حەمە، ئامینە محەمەد، میم حوسنی،خورشید حەمەکەریم، مریەم فەتحوڵا یوسف)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.

مامانەکانی گوندی قەڵب

چەند ئافرەتێک بوون، کە وەک پزیشکی میللی لە ناوچەکەدا بە فریای کاروباری لەدایکبوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی ژنانە و منداڵانیان کردووە. ئەوانیش: (ڕەعنا محەمەد سەلیم، خاوەر مەحمود حەمەئەمین، فاتیمە قاسم)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.