بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرگێڕە. ناوی (کەیوان غەفوور سادق حەمەعەزیز)ە. ساڵی١٩٩٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی بیارە خوێندووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی لە سلێمانی تەواوکردووە. ئەم بەرهەمانەی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی: (سوهراب باڵندەی کۆچەر، بوون و نەبوون لە دیدگەی خەییام و مەولاناوە، ئاوێنەی دڵ، ڕۆمانی سەگدڵ، ڕۆمانی شەوە ڕۆشنەکان، ڕۆمانی هاوزا، ڕۆمانی سووک و ڕسواکراوەکان، ڕۆمانی تاوان و سزا، ڕۆمانی قومارچی، ڕۆمانی یادداشتە ژێرزەمینییەکانن، ڕۆمانی بێگانە، ڕۆمانی تەقە لە کۆلارەکان مەکەن، کۆمەڵە چیرۆکی لووت).
ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی هەڵەبجەیە. دانیشتووی شارۆچکەی (بیارە)یە. لە بواری دین و فەلسەفە و عیرفان و ئەخلاقدا، کاری وەرگێڕان دەکات و چەندین کتێبی وەرگێڕأوە. لەوانه: (خودای مەولانا، خودای حافز) (پەنجا ساڵ لەگەڵ مەولانا)، (پەیمانی نێوان مرۆڤ و خودا)، (فێرگەی مەولانا)، (فەلسەفەی دروستبوونی مرۆڤ)، (لە حزووری حافزدا، زنجیرەی یەک: خوداناسیی حافز).
ناوی (کۆسار ئەبوبەکر حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە، لە نەوەی شێخانی بەرزنجییە، خوێندنی سەرەتایی لە دێی گوڵپ و شارۆچکەی (خورماڵ)، ناوەندیی لە شارۆچکەی (سیروان) و ئامادەیی لە هەڵەبجە دەخوێنێت. ساڵی ١٩٩١ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بەغداد تەواودەکات، خوێندنی حوجرەی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٩٣ مۆڵەتی زانستی ئاینی وەرگرتوە. لە سەرەتای دووهەزارەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات، تا ساڵی ٢٠١٤ پاشان دەگەڕێتەوە و لە سلێمانی نیشتەجێدەبێت، زیاتر لە دە کتێبی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە: ڕێبەری ئاسان بۆ مەبەستەکانی شەریعەت، هێڵە گشتییەکانی میتۆدی ئیسلامی، بنچینەکانی فیقهو ڕێساکانی، زانستی کۆمەڵناسی ڕۆژئاوا.
ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغى ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە خوێندووە. بەشی جوگرافیای کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردوە. وەک مامۆستا دامەزراوە. لە وڵاتی میسر ماستەری لە جوگرافیای سروشتی بەدەستهێناوە. لە بواری وەرگێڕاندا و لە زمانی عەرەبییەوە ئەم بەرهەمانەی کردووە بە کوردی: (جوگرافیای ئاووهەوا، بەبیابانبوون، خراپبوونی زەوی لە ناوچە وشکەکاندا و جوگرافیای ئاووهەوا و ڕووەک). ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسیش دەزانێت.
نوسەر و وەرگێڕە. ساڵی ١٩٨٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵە لە زانکۆی سەلاحەدین. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. جگە لە زمانی دایک، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزیش دەزانێت. لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەرهەمی وەرگێڕراوی بڵاوکردووەتەوە. خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی گوڵعەنبەری بەدەستهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە. پێنج کتێبی نوسینی خۆی و نزیکەی ٣٠ کتێبی وەرگێڕانه، لەوانه: (فەلسەفە چییە؟ فەیلەسوف کێیە؟، دیوی ئەخلاقی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، جوانی و ناشیرینی، فەلسەفە بۆ لاوان، ئاین و مەعنەویەت، سوڵتانی عیشق، عیشقنامە، عیرفان باغێک لە حەقیقەت، نیگایێک بۆ ئەخلاقناسی).
ساڵی ١٩٩٠ لە کامێران لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە. بەشى زانستی کۆمپیوتەری لە زانکۆى سلێمانی خوێندووە. بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیشدا هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە زانکۆی هەڵەبجە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی و ئیسپانییش دەزانێت. زیاتر لە بیست بەرهەمی کتێبی وەرگێڕاوە، لەوانە: (واعیزەکانى سوڵتان، گەڕى گەردوون، گاڵتەجاڕیی عەقڵی مرۆڤ، ئەى کێ خوداى دروستکرد، سۆسیۆلۆجیاى ئیسلام، بەڵگەى ئارکیۆلۆجیی پێغەمبەران).
نوسەر و وەرگێڕ، ڕۆژنامەوانە. ناوی (محەممەد حسەین حەمەسەعید)ە. ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (تاوێرە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری میدیا و ڕۆژنامەگەریدا هەیە. ماستەری لە بواری ژمێریاری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنی یەکگرتوو وەک پەیامنێر کاریکردووە. ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (هەژان) و سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێنسانس)بووە. نزیکەی ٣٠ کتێبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لەوانه: (ئیسلام لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەحکامەکان بەپێی سەردەمەکان دەگۆڕێن، ئەزمونی هیندستان، گەورەترین دیموکراسیەت لە جیهاندا، ئەزمونی ئیمارات، خوێندنەوەیێک لەبارەی ئەزموونی فیدراڵییەوە، بنەما نوێکانی کارگێڕی. بنەماکانی لیبراڵیزمی سیاسی، پوختەیێک لە گرێبەستە مەدەنییەکان، مێژووی ئابووری جیهان، فەرهەنگی فەلسەفی).
ساڵی ١٩٩٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و بەشی ئاداب - ئینگلیزی لە زانکۆی گەرمیان تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢١ (کتێبخانەی محەممەد) و ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣(کتێبخانەی ئایندە)ی لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە. تا ئێستا چوار کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی (جادووی سوپاسگوزاری، هێز، سەرکەوتووەکان چۆن بیر دەکەنەوە، باوکی زەنگین باوکی هەژار).
نوسەر و وەرگێڕە. ناوی (ناسیح ئیبراهیم محەممەد کەریم سازانی)یە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی سازانی سەر بە هەڵەبجە لەدایکبووە، لە بنەماڵەی شێخ مۆمنی سازانە، لە سازان خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە، ساڵی ١٩٨٩ پەیمانگای تەندروستی باڵای سلێمانی تەواودەکات و وەک یاریدەدەری پزیشکی دادەمەزرێت. ساڵی ٢٠٠٩ کتێبجانەی ئاویەر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دادەنێت، زیاتر لە دەکتێبی لە وەرگێڕان و نوسیندا بە چاپ گەیاندووە لەوانە: وەرگێڕانی کتێبی (صحیح البخاري)، وەرگێڕانی (تربیة الأولاد في الأسلام)، خوا پەرستی و کاریگەریی لەسەر پەروەردەی دەرون، گەشتی قیامەت)، ئێستا لە شاری سلێمانی دەژی.
نوسەر و وەرگێڕە. ناوی (نیهاد جەلال حەبیبوڵڵا)یە. ساڵی١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووه و بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕێنوێن و ماڵپەڕی سەلاحەدینی ئەیوبیە، لە زۆر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بابەت و توێژینەوەی بڵاوکردووەتەوە، خاوەنی زیاتر لە پەنجا کتێبە لە وەرگێڕان و نوسین. لەوانە: ڕوانینێک بۆ مێژووی ئیسلامی، مێژووی خیلافەتی ڕاشیدین، دەوڵەتی عەباسی، فکری ڕۆژئاوا.
ساڵی ١٩٩٦ لە دایکبووە. دەرچووی بەشی ژمێریاریی، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە. شارەزای زمانی فارسی و ئینگلیزی و ئەڵمانییە. لە شانۆییەکانی: لاسار، هاوڕێیەتی باوک، هاوکاری، وەک ئەکتەر و دەرهێنەر دەرکەوتووە و بەشداری فیستیڤاڵەکانی شانۆی خورماڵی کردووە. پێداچوونەوە و هەڵەچنی بۆ چەندین کتێب لە ناوەندەکانی سەردەم، ئەدیبان، حەفید، کردووە. ئەندامی گروپی هونەری پەپولە و گوڵعەنبەر بووە. کاری دۆبلاژی بۆ چەندین فلیم کردووە. لە کتێبە وەرگێڕدراوەکانی: دوکانی خۆکوژی، ژنی نێو گردە لمینەکان، مرۆخۆران. هاوسەرگیری کردووە و نیشتەجێی خورماڵە.
بە (دکتۆر یەحیا) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٨ لە ئاوارەیی و لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان خەڵکی گوندی جەلیلەن. کۆلێژی پزیشکیی دانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. هەشت کتێبی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی (وەڵامە قورئانییەکان، عەلەمانییەت لە چەمکەوە تا واقیع، تا بیناکە تەواو بێت، پیاوە بەڕێزەکە، مرۆی پێنەزان، پەیڤە ناسکەکانی قورئان، نوێژم فەوتا، مزگێنییەکان). جگە لە زمانی دایک، زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش دەزانێت.
ساڵی ١٩٨٥ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. بەشی مێژووى لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. وەک مامۆستا لە کەرتی پەروەردە دامەزراوە و تائێستا بەردەوامە. لە زمانی فارسییەوە ئەم کتێبانەی کردووە بە کوردی: (مێژووی تەسەووف لەکوردستان، ئیسلام، نەوت، تاڵیبان و سەرەتای گەمەیەکی گەورەی نوێ، و تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە).