وڵاو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە شاخی شنروێ لە پشت گوندی (بۆین). دەرگاکەی تەسکە، بەڵام لەناوەوە زۆر فراوانە. دەڵێن لە سەردەمێکدا کەسێک هەڵهاتووە، لە تینوێتی و برسێتیدا بەمەبەستی ڕاوکردن کەوتووەتە دوای ئاژەڵێکی کێوی، کاتێک ئاژەڵەکە چوەتە نێو ئەم ئەشکەوتەوە، چاوەڕێی کردووە بێتە دەرەوە بەڵام لەکاتی هاتنە دەرەوەی سەیردەکات، کە نێچیرەکەی تەڕە. ئیتر نەیکوشتووە و چووەتە ناو ئەشکەوتەکە و تینوێتی شکاوە. ئاوەکەی لە ناوەوە کراوەتە حەوزێکی بچوک و وشکناکات و تا ئێستاش شوێنەواری ماوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەریم عەلی محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٢، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خەلیل مەولود نضر)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید