ژاڵە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 476

کەورگ

لە باشوری خۆرئاوای گوندی (کۆساوا) و باکوری ڕوباری سیروان هەڵکەوتووە. لە نێو شیوەکانی شاخی ڕەنگی نیشتگە. زەویی تەختی هەیە و بۆ کشتوکاڵ بەکارهاتووە. لە ئێستەدا زیاتر وەک لەوەڕگا بەکاردێت. ئەم ئەشکەوتە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکاندا.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (کۆساوا)، لەدایکبوو: ١٩٥١، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نەریمان عینایەت حەمەساڵح ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی کۆساوا

10

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گاگەل ١

کەوتووەتە نزیک گوندی (نەیجەڵە). بۆ حەواندنەوەی ئاژەڵ بەکارهاتووە. لە ناوەوە گەورەیە. سروشتییە و لە دۆڵی زەیتێ و لە قەدپاڵیدا هەڵکەوتووە.

گاگەل ٢

دوو ئەشکەوتن لەتەنیشت یەکەوە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین)ەوە. بەهۆی نزیکییانەوە لە گوندەکە بە زستاناندا مەڕوماڵات و گاگەلیان تێدەکرێت و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەیان لێنراوە. ڕووبەرەکەیان گەورەیە و زیاتر لە ٥٠٠ سەر ئاژەڵی تێدا جێگە دەبێتەوە.

مامۆ نادر

کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو) لە زنجیرە چیای شنروێ لە نێوان چیای قولەڕەش و کەمەربەڕەزا. نزیکەی (٦٠٠م) لە لوتکەی بەفری میری لەباکورەوە دوورە. بۆ ڕاوچیەکان بەکارهاتووە و ئاژەڵداریش لەکاتی باران بارین بەکاریانهێناوە، قەبارەکەی (١٢م) چوارگۆشە ئەبێت. بەرزە و دەڕوانێت بەسەر چەم و دۆڵەکانی سازان و ڕێشاو و کۆساوادا.

هەنار

ئەشکەوتێکە کەوتووەتە گوندی ڕێشاو لەبەرانبەر قەڵای چەمی گەچ. لە دامێنیدا هەنار ڕواوە و بەوناوە ناونراوە.

وڵاو

کەوتووەتە شاخی شنروێ لە پشت گوندی (بۆین). دەرگاکەی تەسکە، بەڵام لەناوەوە زۆر فراوانە. دەڵێن لە سەردەمێکدا کەسێک هەڵهاتووە، لە تینوێتی و برسێتیدا بەمەبەستی ڕاوکردن کەوتووەتە دوای ئاژەڵێکی کێوی، کاتێک ئاژەڵەکە چوەتە نێو ئەم ئەشکەوتەوە، چاوەڕێی کردووە بێتە دەرەوە بەڵام لەکاتی هاتنە دەرەوەی سەیردەکات، کە نێچیرەکەی تەڕە. ئیتر نەیکوشتووە و چووەتە ناو ئەشکەوتەکە و تینوێتی شکاوە. ئاوەکەی لە ناوەوە کراوەتە حەوزێکی بچوک و وشکناکات و تا ئێستاش شوێنەواری ماوە.

بەڕوار

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گریانە). درێژیەکەی ٣٠ مەتر، پانی ١٥مەتر، بەرزییەکەی سێ مەتر دەبێت. لە سەرهەڵدان و شۆڕەکانی کوردا پەناگە بووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا گەورە کراوە و ڕێـکخـراوە بـۆ بـارەگای حزبی.