شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

24 بابەت

منارەکەوە

کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ) و سنوری گوندەکە لەگەڵ چیای سورێن و هەورامانی خۆرهەڵات پێکدەهێنێت. (٢٣٠٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری. بە ڕووپۆشی ڕووەکی دەوڵەمەندە و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بە هۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانیبکات، بۆیە گەشتن بەم لوتکەیە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتوویی جەستەیی هەیە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

هەیان

بەرزترین لوتکەی چیای (سورێن)ـە. بەرزییەکەی (٢٥٥٥م)ە لە ئاستی دەریاوە. بەسەر گوندەکانی (بانیبنۆک)دا دەڕوانێت. چەند ئەشکەوتێک بە قەدپاڵەکانیەوەن و لەناویاندا کانی و ئاو هەیە. هەر لە نزیکییەوە ئەشکەوتی (هەزارە سوون) هەیە، کە بە ئەشکەوتی (شوعییەکان) ناسراوە. لە پشتیشیەوە کانی (دڵیاڵ) هەیە. لە شۆڕشەکاندا وەک پێگەیەکی گرنگی پێشمەرگە بەکارهاتووە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

هۆرەکه

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی (گلێجاڵ). (١٢٧٤م) له ‌ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

وڵەهەش

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تاڤگە و گوندی (زەڵم). (١٨٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس. بەسەر هاوینەهەواری تاڤگەی زەڵم و باخ و باخاتی دۆڵی زەڵم و وشکەناودا دەڕوانێت‌. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ. خودی ناوەکەشی هەورامییە و بە کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی، واتە کونە ورچ. زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا
پێشتر 1 2