بەرباخ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە سنوری گوندی (بیاوێڵە)وە. لەبەردەم باخەکانی خۆرئاوای گوندەکەوە دەستپێدەکات و تا سنوری گوندی زەمەقیی خواروو درێژ دەبێتەوە. بە ئاوی کانییەکانی سەرچاوە بەراودەبێت. هەندێکی کراوەتە باخ و بەهۆی کەمیی ئاو، هەندێک لە زەوییەکانیشی بونەتە زەوی دێم. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم دەبێت. بەشێکی زۆری بە دانەوێڵە و سەوزەی هاوینە دادەچێنرێت. ژمارەیەکی زۆر بیری ئیرتیوازی لەنێو ئەم دەشتە لێدراون.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام قادر عەبدولوەهاب قادر)ی ئەنجومەنی گوندی (بیاوێڵە)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (قارەمان عەبدوڵڵا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (هوشیار عەلی عەبدولحسەین محەممەد "هوشیاری مین")، لەدایکبوو: ١٩٦٦ ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی بیاوێڵە