وریا عەلی ڕەشید
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
وەرزشەوانی دێرین و ڕۆژنامەوانە. ناوی (وریا عەلی ڕەشید ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (بامۆک) لەدایکبووە. کۆلێژی بنەماکانی ئاین بەشی زانستی فەرموودەی لە بەغدا تەواوکردووە. لە تیپی وەرزشی بەڵێن دەستی بە یاریکردن کردووە لە ئۆردووگای سەریاس. لە هەڵەبجە ساڵی ١٩٩٢ لە تیپی وەرزشی بەڵین و تیپی وەرزشی ڕاستی لە ساڵی ١٩٩٥ و لە ساڵی ١٩٩٨ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەستپێکردووە و وەک پێشکەشکار لە تەلەفزیۆنی (کۆمەڵ - کەناڵی هەڵەبجە) بەرنامەی وەرزشی پێشکەشکردووە. لە ڕۆژنامەکانی (کۆمەڵ) و (وەرچەرخان) و (بەیان)دا کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بووەتە بەڕێوەبەری ڕادوێی هەمووان لە شاری هەڵەبجە و تا ئێستا بەردەوامه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵه.
سەرچاوەکان:
- پڕکردنەوەی فۆرمی زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەوانان، لە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار (ئاسۆ محەممەد فەرەج) لەگەڵ (وریا عەلی ڕەشید)، لە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (وریا عەلی ڕەشید)، لە ٦ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی,ئاسۆ محەممەد فەرەج