هێمن فەریق فەتاح
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ڕأهێنەر و وەرزشەوانی کاراتییە. ساڵی ١٩٨٨ لە ئۆردوگای (سەرکەوتن) لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە قەزای (شارەزوور) و پەیمانگای تەکنیکی بەشی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە و ئەنجامی باشی هەبووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی پێنجەم، ساڵی ٢٠١٧ لە (ئیدارەی ڕاپەرین) و لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەى ڕأهێنەرایەتى لە یاریى لەشجوانیدا وەرگرتووە. ساڵی ٢٠١٨ هۆڵی (لەشجوانیی خورماڵ)ی کردووەتەوە و نزیکەى ٨٠ یاریزانى هەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنمی تیمی مەیدانی لەگەڵ (هێمن فەریق فەتاح)، لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (وریا غەریب حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، ئاستی خویندن: ناوەندى، پیشە: ڕاهێنەرى وەرزشى و کارمەندى هاتووچۆ، لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ