شێخ محەممەد بەرزنجی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ناوی (محەممەد نەجیب حەسەن)ـە، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (سەرگەت)ی هەورامان لەدایکبووە، لە حوجرەکانەوە دەستی بە خوێندن کردووه، تا ئیجازەی دوازدە عیلمی وەرگرتووە، پاشان خوێندنی زانکۆشی لە بەغدا تەواوکردووە. لە کۆمەڵێک شار و شارۆچکە پێشنوێژی و وتاربێژ بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا و هاوڕێیدا ڕێکخراوێکی سیاسی ئیسلامی (رابیتەی زانایانی ئیسلامی کوردستان)یان دامەزراندووە، کە لە ساڵی ١٩٨٤ وەک ڕێکخراوێکی چەکداری شێخ محەممەد دەبێتە ڕابەری، ساڵی ١٩٨٧ ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی. ناوبراو دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە و پاشان مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بووە. پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (د. سەباح بەرزنجی)ی کوڕی (شێخ محەممەد بەرزنجی) بۆ ئامادەکار، لە ١٠ی ٧ی ٢٠١٨.
- نیوسەدە تێکۆشانی زانای بەحیکمەت و سیاسەتمەداری بێدار، نوسینی کۆمەڵێک نوسەر، چاپخانەی تاران، ئێران، ٢٠١٩، ل١٥-٣١.
ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم ساڵح