مەلا شێخ ئيسماعیل

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 232

وتاربێژ و مودەریس

کەسایەتی و زانای ئاینییە. ناوی (ئیسماعیل حسەین عەلی)یە. ساڵی ١٨٩٠ لە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە هەورامان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه،‌ کە یەکێکیان مەلا(شێخ سدیق سەرگەتی)یە، کە مامۆستایەکی دیار و بەناوبانگی ناوچەکە بووە. شێخ ئیسماعیل زانا و خاوەن حوجرە و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی هەورامان بووە. چەندین مامۆستای گەورە لەلای ئەم کەسایەتییە دەرسیان خوێندووە، لەوانە: جەنابی شێخ (عوسمان سیراجەدینی دووەم). لە ژیانیدا زۆر چەرمەسەری و ئاوارەیی بینیوە. ساڵی ١٩٦٣ کۆچیدواییکردوووە و لە لەسەرگەت بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (مەسعود سدیق ئیسماعیل)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە:کاسب، لە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٣، لە سەرگەت.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سدیق حەمەساڵح عوبەید)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لە سەرگەت.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە