کانی گوێز
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
لە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی گوێز) هەڵکەوتووە. بەهۆی چڕوپڕیی دار بەڕووەکانیەوە، گوندنشینەکانی ناوچەکە پێیانوتووە شەخەڵەکە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە وەک نەریتێک پارێزراوە. ساڵانە کاری هەڵپاچین و ئاگربڕیان بۆ کردووە. زیاتر لە سەد ساڵە نەسوتاوە و نەبڕاوەتەوە و گوندنشینان قەدەغەیانکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ڕەشید عیزەت عەلی عەبدولڕەحمان)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی گوێز)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: وەستای بەنا، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عومەر عیزەت عەلی عەبدولڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی (کانی گوێز)