قەزوانی ئەفراسیاو بەگ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11


لاپەڕەی 560

دارستان

ڕاوگە و دارستانێکی چڕە. به ‌دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری هاوینەهەواری (وەزگێڵ)، لە زنجیرە چیای شنروێ هەڵکەوتووە. بەناوی کوڕی جافرسان فەرمانڕەوای هەورامان ناونراوە، دار قەزوانێکی بەناوبانگی لێیە و تا ئێستەش هەر ماوە. ناولێنانەکەی بۆ (ئەفراسیاو بەگ) دەگەڕێتەوه،‌ کە لەکاتی خۆیدا لەوێ هەم خۆی حەشارداوە، هەمیش ڕاوی ئاژەڵی کێوی کردووە. زیاتر کێکف و دار شەهێنی لێیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەتا مەحموود محەممەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: کاسب، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (هۆشمەند عەتا مەحموود محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندەکانی وەزگێڵ

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئاسنەوەرد

دارستانێکی سنەوبەرە و کەوتووەتە خۆرئاوای شاری بیارە و گەڕەکی ملەی چنار و ڕووبەرەکەی (٣٧٠٠٠م٢) دەبێت و دیمەنێکی جوانی بە دەروازەی بیارە بەخشیووە و لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵی بیارەوە سەرپەرشتیدەکرێت. پەرژینکراوە و ڕێگای سەرەکیی بیارە بە دامێنیدا تێپەڕدەبێت، لە باکورەوە چیای کڵاوەی ئاشوور و لە باشور دۆڵی بێزەل و لە خۆرئاوا تەپی خاتوو ئامینە و لە خۆرهەڵاتەوە ملەی چنار دەورەیانداوە.

کانی گوێز

لە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی گوێز) هەڵکەوتووە. بەهۆی چڕوپڕیی دار بەڕووەکانیەوە، گوندنشینەکانی ناوچەکە پێیانوتووە شەخەڵەکە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە وەک نەریتێک پارێزراوە. ساڵانە کاری هەڵپاچین و ئاگربڕیان بۆ کردووە. زیاتر لە سەد ساڵە نەسوتاوە و نەبڕاوەتەوە و گوندنشینان قەدەغەیانکردووە.