ئاسنەوەرد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
دارستانێکی سنەوبەرە و کەوتووەتە خۆرئاوای شاری بیارە و گەڕەکی ملەی چنار و ڕووبەرەکەی (٣٧٠٠٠م٢) دەبێت و دیمەنێکی جوانی بە دەروازەی بیارە بەخشیووە و لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵی بیارەوە سەرپەرشتیدەکرێت. پەرژینکراوە و ڕێگای سەرەکیی بیارە بە دامێنیدا تێپەڕدەبێت، لە باکورەوە چیای کڵاوەی ئاشوور و لە باشور دۆڵی بێزەل و لە خۆرئاوا تەپی خاتوو ئامینە و لە خۆرهەڵاتەوە ملەی چنار دەورەیانداوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (بەختیار حەمەخان بەڵخەیی)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا