بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بۆین). شاخێکی بەرزە. درێژییەکەی زیاتر لە دوو کیلۆمەترە، ما و قەدپاڵێکی سەختی هەیە و لەبەشی سەرەوەیدا ئاوێکی هەمیشەیی بە بەردەوامی تنۆک تنۆک دێتە خوارەوە. بەهۆی ئەو ناوەوە بە تکاوان شاخەکە ناونراوە. بەگشتی بە داربـەڕوو و قـەزوان و کێکـف دەوڵـەمـەنـدە و کـراوەتـە شـاخی بنێشتکردن.
کەوتووەتە گوندی (بۆین) بەرانبەر تلە زلە. بەشێکی شاخەکە لە شێوەی لوتی مرۆڤ درێژبووەتەوە و بە ئاڕاستەی چەم و دۆڵەکانی بەردەمی هاتووەتە دەرەوە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە و ڕێبوار و شاخڕەوی ناوچەکە لە ژێر سێبەریدا دەحەسێنەوە.
یەکێکە لە شاخە بەرزەکانی شاخی مەگڕ و سنوری گوندی سازان و چنار و چاوگ لەیەک جیادەکاتەوە. دەڕوانێت بەسەر تەواوی ناوچەکەدا. بەهۆی ئەوەی شوێنەکە نسارە و بەفری زۆری لێ دەبارێت، کاتی خۆی لەلایەن عارفی حەمەی شاوەیس و چەند کەسێکی دیکەوە، کراوەتە چاڵەبەفری ناوچەی کۆکۆیی. شاخەکە دارستانی سروشتییە و کراوەتە بنێشت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (نەیجەڵە). شانێکی دەڕوانێت بەسەر گوندی پێگەدا و سنوری هەردوو گوندەکە جیادەکاتەوە. بەشی سەرەوەی تەختاییە. لە زستاندا ئاژەڵداری تێدا ماوەتەوە و دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا. لە نێوان شاخی لاواندەران و چاڵی شێخە هەڵکەوتووە. تاشەبەردی کەمە. زەویی نەرمانە و لەوەڕگەیە. دارو درەختی زۆری تێدایە. زیاتر وەک لەوەڕگای گوندەکە بەکاردێت و ڕەشەوڵاخی گوندەکەی تێیدا بەخێوکراوە. پێدەچێت ناوەکەی هەر بەو هۆیەوە ناونرابێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو). کۆتا سنوری گوندەکەیە لەگەڵ گوندی هاوار. بە شاخی کەنگەبەرزیش ناودەبرێت. دەڕوانێت بەسەر هاوینەهەواری گەڵامۆرد و گوندی بۆیندا، بەداربەڕوو و دارقەزوانیش دەوڵەمەندە، بۆ بنێشتکردن کراوەتە چەند بەشێک و بەسەر گوندەکاندا دابەشکراوە. بەهۆی وشکی و بێئاویی شاخەکەوە، بە چۆلەکەخنکێن ناونراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). ژمارەیەکی زۆر داری لێ ڕواوه، کە زیاتر لە جۆری بەڕوو و قەزوان و نەرمەوەن و ئەرخەوان و بەڵاڵوک و چەقالە و تەنگەزن. (١٨٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان لە بناری چیای سورێن. لە زنجیرە چیای سورێن هەڵکەوتووە. سەخت و بەرزە. بەهۆی کەوتنە خوارەوەی کەسێک ئەو ناوەی بەسەردا بڕاوە. دەڕوانێت بەسەر دەشتـی شـارەزوور و تـا هـەڵەبجەش دیارە.
کەوتووەتە سنوری گوندی کۆساوا و سازان. شاخێکی سەختە. لە پشتی ئاوەمار. بەهۆی سەختی و بەردەڵانیی شاخەکەوە، ئەو ناوەی لێنراوە. تەنها یەک تولەڕێی پێدا دەڕوات، ئەویش زۆر کەس ناتوانێت بەسەریدا سەرکەوێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). نزیکەی (١٣٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناولێنانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە شێوەدا (حوشتر) دەچێت. (وشتر مل)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بانیشار)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لەکاتی شۆڕشدا شوێنی پێشمەرگە بووە، شوانەکانیش کەڵکیان لێ بینیوە. بەهۆیی بوونی کانیی نزیک شاخەکه، سەیرانکەران ڕووی لێ دەکەن.
بە دووری کيلۆمەتر و نيوێک کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە گوندى خوڵامى ژووروەوە دەستپێدەکات، تا خوڵامى لمێ درێژ دەبێتەوە و پاشان دەگاتە قارەمانى، سێکوچکەى نێوان گوندەکانى قارەمانى و خوڵامى ژووروو خوڵامى لمێیە. بەرزترين ئاستى زنجيرە چياکە (٦٩٠م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزه. دەم بەدەم هاتووە و دەڵێن بەهۆى ئەوەى زێڕى تێدا دۆزراوەتەوە بەو ناوەوە ناونراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین). هاوشانی قولەی تلی کوڕ بەرزبووەتەوە، کە لوتکەیەکی بەرزە و لە بەرانبەریدا هەڵکەوتووە. بە ناوەکەیدا دیارە، کە سەخت و دژوارە و تەنها داڵەکان بە فڕین پێیگەیشتوون. کەم کەس توانیویەتی بگاتە سەری و بە داری سروشتی چڕ دەوڵەمەندە.
کەوتوووتە باکوری گوندی (یاڵانپێ) و بەسەر دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت. ٢٥٠٠م لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کانییەکی لێیه، کە بە (وەهار هانە) واتە (بەهارە کانی) ناسراوە. بە ڕێگەیەکی سەختدا بۆی سەردەکەویت. بۆ هاتوچۆی نێوان گوندی (دزڵی) و گوندی (یاڵانپێ) بەکارهاتووە و بووە بە ڕێی بازرگانیی شمەک و کاڵای قاچاخ بەکارهاتووە.
کەوتووەتە بەردەم گوندی بانیبنۆک و دەڕوانێت بەسەر گوندی نەوێدا. شاخی سورێن لە بەشی سەرەوەی هەڵکەوتووە. لە تاوێرە بەردیی زۆر گەورە پێکهاتووە. چەندین ئەشکەوتەی تێدایە بەناوبانگترینیان ئەشکەوتی دوورە بنەیە.
بە دووری دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) لەنێوان دۆڵی گۆڕفات و سەنتەری گوندی (بۆین) هەڵکەوتووە. شاخێکی نیمچە بەرزە، دۆڵ و قەدپاڵەکانی دارستانێکی چڕی هەمیشە سەوزن، دارەکانی هەمەجۆرن و لە داربەڕوو، قەزوان، کێکف و شێن پێکدێن. هەر بەو هۆیەوە بووەتە شاخی بنێشتکردن، دارقەزوانەکانی بۆ کۆچەڵەلێدان زامدارکراون.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ) لەنێوان (گوندەکە و سەرکەن)ە. لوتکەکەی پێیدەوترێت (ملەی دۆڵە سورێن) و بەڕووی گوندەکەدا هەڵکەوتووە. بەهۆی سووریی پێکهاتەی خاکەکەیەوه، ئەو ناوەی لێنراوە. ئەشکەوتی (بەردە هەنگەکە) کەوتووەتە ناو دۆڵەکەوە. هاوسنوری دۆڵی(بەردی کەڕ و کەلە بێژن)ـە و لەوەڕگایەکی باشی سنورەکەن.
بە دووریی حەوت کیلۆمەتر کەوتووەتە گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). شاخێکی سەخته و داربەروو و دارقەزوان و گیابەهارەى تێدایە. ئەم شاخە لە گوندەکەوە نزیکەى هەزار مەتر بەرزە و دەروانێت بەسەر خورماڵ و دەشتى شارەزووردا.
کەوتووەتە نێوان هەردوو دیوی کوردستانی خۆرهەڵات و باشور، لەسەر سنوری (عێراق - ئێران). سەر بە شارۆچکەی(خورماڵ)ـە. لە گوندەکانی(زەڵم، هانەی قوڵ و یاڵانپێ)وە نزیکە. (٢٥٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شاخی (مڵەخورد، قەڵاوێ و بەرزەڵنگ)ی لەتەنیشتەوەیە. کانیەکی لێیه، کە بە کانییەکەی (ڕەنگین) بەناوبانگە. لەوەڕگەیەکی باشە و جگە لە بوونی گژوگیای بەهارە، ئاژەڵی کێویشی لێیە. زستانان بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا). شاخێکی سەختە، دەکەوێتە نێوان شاخی ملەپانک و گوندی (کۆساوا). بەزۆری بەردەڵانە. بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان نزمدەبێتەوە. ئاژەڵی کەڵەکێوی تێدایە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، بەرد و تاوێرەکانی زیاتر ڕەش باون. بەهەمان ناو، ئەشکەوتێکی تێدایە. قەبارەکەی زیاتر لە ١٠٠ مەتر چوارگۆشە دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار)ەوە. لەسەرووی باخی (چاڵە خەڵوزێ) و لە تەنیشت باخی (دۆڵە هەنجیر)ە. ژمارەیەکی زۆر لە داربەڕوو و قەزوان و چوالەی تێدایە. بۆ بنێشتکردن لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە سوود لەم دارانە وەرگیراوە. ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ڕووی بە خۆری ئێوارە بووە و تاوی گەرما لێیداوە. بۆیە ناونراوە لا(ڕووتاوا). لەبەرانبەری (شاخی حەمالیان) هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر چەمی (زەهۆرێ). (١٣٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.