چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە. بە ئامانجی بایەخدان بە گەنجان و دەرخستنی تواناکانیان ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. شوێنی بیناکەیان لە نزیک نوسینگەی پەرلەمان بووە بەرانبەر بانکی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ داخراوە. یەکەم بەڕێوەبەری (تەها حەمەڕەشید حەسەن) و دوا بەڕێوەبەریشی (ڕاڤیار نەوزاد محەممەد) بووە. لەم بەشانە پێکهاتووە:
١- موزیک: زیاتر لە ٢٠ کۆنسرێت و چالاکیی تایبەتی هەبووە و لەسەرجەم یادەکانی هەڵەبجە و بۆنە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی تردا بەشداریکردووە. زیاتر لە ١٥٠ خولی کردووەتەوە.
٢- شێوەکاری: بە دەیان پێشانگای هاوبەشی لە دەروەی شار و ناوەوەی شاردا کردووەتەوە.
٣- دروومان: بەردەوام خولی تایبەتی بە فێربوون کردووەتەوە و پێشانگای بۆ بەرهەمی خانمان ڕێکخستووە و هەلیکاری بۆ زیاتر لە ٤٠ لە کەس لە هەردوو ڕەگەز ڕەخساندووە.
٤- فێربوونی زمان: زۆرتر بایەخی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی و فارسی داوە و زیاد لە ٢٠ خولی کردووەتەوە.
٥- کتێبخانە: زیاتر لە ٢٠٠٠ ناونیشانی کتێبی تێدابووه.
٦- کۆمپیتەر و ئینتەرنێت: هێڵی ئێنتەرنێتیان بێبەرامبەر بۆ گەنجان دانینکردووە و خولی فێربوونی کۆمپیتەری کردووەتەوە.
٧- وەرزش: لە بوارەکانی (تێنسی سەرمێز، شەترەنج، ماراسۆن بۆ کچانی شار)دا چالاکییان هەبووە.
٨- چالاکیی ئەدەبی و ڕۆشنبیری: زیاتر لە ٥٠ چالاکی لە بوارەکانی (شیعر، چیرۆک، فەلسەفە، دەروونی، پرسەکانی گەنج و مافی ئافرەتان و ...) ئەنجامداوە.
٩- شانۆ: لە سەردەمی کۆتا بەڕێوەبەریدا کراوەتەوە و هەر خۆیشی سەرپەرشتیکردووە.
سەرچاوەکان:
- منداڵپارێزی کوردستان لە یادی ٢٥ ساڵەیدا، ڕاگەیاندنی منداڵپارێزی کوردستان، چاپخانە ؟، ٢٠١٦، ل١١٨.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئاراس عابد ئەکرەم)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەنتەری چالاکی گەنجانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەمجەد جەمال محەممەد)، لە دایکبووی ١٩٨٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕاڤیار نەوزاد محممەد)، لەدایکبوو: ١٩٩١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٦ی ٢ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (تەها حەمەڕەشید حەسەن)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: دبلۆم، بەڕێوەبەری پیشووی ئۆفیسی سەنتەری چالاکی گەنجانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم