کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی
لە (٤٥) کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە و سنوری جیاکەرەوەی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانین. ئەم کەرتانە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەریاچەی دەربەندیخانەوە بەرە و دەشتی شارەزەوور بە ئاڕاستەی چیاکانی باشوری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە و کەناری ڕووباری سیروان درێژدەبنەوە. بە گشتی لە نێوان (٤٨٠ بۆ ١٦٥٠م) لە بەرزی ئاستی ڕووی دەریاوە هەڵکەوتوون. ڕووبەری گشتیی کەرتەکانی ١٧٣٠٤٥ دۆنم و شەشه ئۆلک و هەشت مەتر بەشێوەیەک خاوەندارێتی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ١٠٦١٥٣٨ دۆنم و ١١ ئۆلک و (١٥م) بۆ میری و ١١٥٠٦ دۆنم و ١٤ ئۆلک و (٩٣م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە: زەویی بەراو ١٥٩١٦ دۆنم و بەراو بە (ترومپا) ٢٧٨ دۆنم و زەویی پشتاو ٣٨١٧٣ دۆنم و زەویی ژێرئاوکەوتوو لە دەریاچەی دەربەندیخان (٨٠٤٩ دۆنم و زەویی کەناری ڕووباری سیروان ٢٩٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٥٠٠١٨ دۆنم و دارستانی سروشتی ٣٤٥٨٣ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٩٧٣ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١١٧٨ دۆنم و باخی بەراو ٢٠٨٩ دۆنم و باخی پشتاو ١٢٢٧ دۆنم زەویی بەردەڵان ١٤٣٧٠ دۆنم و زەویی گاکێڵ ١٢٥٠ دۆنم زەویی ڕێگاوبان ٧٦٠٢ دۆنم جێ_گوند ٣٧٤٩ دۆنم و زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە ٢٠ دۆنم، پێکدەهێنێت. کەرتی عەبابەیلێ گەورەترین کەرتە و کەرتەکانی (قوڵی متکان و پێگە) بچوکترینی کەرتەکانی ناحیەکە پێکدەهێنێت.
گەڕەکەکانی شارۆچکەی
١- ئازادی: کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (سیروان). لە ڕووی دانیشتوانەوە و بەبەراود بە سێ گەڕەکەکەی دیکە، گەورەترین و چڕترینە. لە هەشت بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٧١٦ بینا و کۆی گشتی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٥٨١ یەکەیە. ٥٦٥ خێزان و ٢٦٢٢ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوان بوونی گەڕەکەکە بە ئاڕاستەی شاری هەڵەبجەیە. سەنتەری گەڕەکەکە کۆنە و بە شێوەی هەڕەمەکی و ئۆرگانی دروستبووە. بەشە تازەکانی تاڕادەیەک شێوەی ئەندازەیی هەیە. ٢- ئاشتی: کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەکە. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین گەڕەکی شارۆچکەکەیە. ئەمەش بەهۆی بوونی نەمامگەی سیروان لەسەر ڕووبەرێکی گەورە. بەڵام لە ڕووی دانیشتوانەوە بچووکترینە. لە دوو بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ١٥٨ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ١٢٦ یەکەیە. ١١٢ خێزان و ٥٤١ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ٣- پەرلەمان: کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی (سیروان). گەڕەکەکە لە ٥ بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٤٢٥ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٣٢٠ یەکەیە. ٢٥٥ خێزان و ١٣٠١ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوان بوونی گەڕەکەکە بۆ سەر ڕێگەی گوندی دوانزە ئیمامە. بەشێوەی ئەندازەیی گەڕەک و کۆڵانەکانی جیاکراونەتەوە. خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بەتەواوەتی بۆ کراوە. ٤- شەهیدان: یەکێکە لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی (سیروان). گەڕەکەکە لە ٧ بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٦٤٤ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٤٦٦ یەکەیە. ٤٨٥ خێزان و ٢٣٠٢ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوانبوونی گەڕەکەکە بۆ سەر ڕێگەی گوندی بەشارەتی خوارووە. سەنتەری گەڕەکەکە کۆنە و بە شێوەی هەڕەمەکی و ئۆرگانی دروستبووە. بەشە تازەکانی تاڕادەیەک شێوەی ئەندازەیی ڕێکوپێکیان هەیە.
شەقامەکانی شارۆچکەی
١- چیمەن: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە – سلێمانی و لە تەنیشت فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سیروان دەستپێدەکات. بەنێوان هەردوو یاریگای سیروان و باخی گشتیدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی ٣٥٠ مەتری یەک سایدە و بە ئاڕاستەی گوندی کاگردەڵ دەڕوات. ٢- خانم: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئازادییە لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی زیاتر لە ٨٠٠ مەتری یەک سایدی قیرە. زیاتر لە ٢٠ شەقام و کۆڵانی لاوەکی دیکەی دێتەوە سەر. بە بلوارێکی درێژ، کە پانییەکەی ٢٥ مەتر دەبێت لە شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە – سلێمانی جیادەبێتەوە. چەند بارەگای حیزبی و حکومی کەوتووەتە سەر. ٣- دەوان: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەش. درێژییەکەی ٤٥٠ مەتری یەک سایدە. ٤- قارەمانی: شەقامێکی دوو سایدە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان لە شارۆچکەی (سیروان). لە فولکەی بێژاوا دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی شەقامی بەشارەت دەڕوات. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە. ٥- کانی: کەوتووەتە زۆنی دووەمی گەڕەکی ئاشتی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی ٨٠٠ مەترە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی یەکسان و لە هەردوو لاوە کۆڵانەکانی دێتەوە سەر. ٦- هەرێم: شەقامێکی نێوانیە لە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی نزیکەی ٨٠٠ مەتر دەبێت و قیرتاوکراوی یەک سایدە. زیاتر لە ٢٠ یەکتربڕ، کە زۆربەیان کۆڵانەکانی گەڕەکەکەن، دێنەوە سەر ئەم شەقامە. ٧- یاسەمین: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لە کۆتایی نەمامگەی سیروانەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرئاوای شارۆچکەکە و گوندی کاگردەڵ دەڕوات. درێژییەکەی ٥٥٠ مەترە.
پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی
لەسەردەمی کۆماریدا، پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لەڕێگەی بۆرییەوە هاوشانی ئاوی کانی و کارێز و بیر جێبەجێکراوە. بەهۆی بوونی ژمارەیەک کانییەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە شارۆچکەی سیروان زۆر لە ئاستی ڕووی زەوییەوە نزیکبوون. هەربۆیە حەوزێکی گەورەی چیمەنتۆی سەر داپۆشراو لە نزیک کانی وەیس لە گەڕەکی کێلەسپی دروستکراوه و لە تەنیشتیدا تانکییەکی بەرزی ئاسن دانراوە، کە بە بۆری ئاوی حەوزەکە بۆ تانکییەکە هەڵکەنراوە و پاشان بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. کارمەندی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ناوی (وەستا تۆفیق) بووە، کە خەڵکی سلێمانی بووە.