کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی
لە ٢٢ کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجەوە. ئەم کەرتانە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەشتی شارەزەوور بە ئاڕاستەی چیاکانی سورێن و هەورامان بەرزدەبنەوە و بە گشتی لە نێوان (٤٨٠ بۆ ٢٣٠٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریاوە هەڵکەوتوون. نەخشەی کەرتە کشتوکاڵییەکان لەگەڵ نەخشەی ئیداریی ناحیەکە لە هەندێک کەرتی سنوری خورماڵ جیاوازە. ڕووبەری گشتیی کەرتەکان ٩٧٩٨٦ دۆنم و ١٠ ئۆلک و (٣٣م)ە. بەشێوەیەک خاوەندارێتیی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ٨٥٨٩٣ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٩٠م) بۆ میری و ١٢٠٩٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٤٠م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە زەویی بەراو ٢٦٦٤٧ دۆنم و زەویی پشتاو ١٨٥٤٤٧ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٤٧٧٨٧ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١٧٩٠ دۆنم و نزیکەی ٨٦٩ دۆنم و باخی پشتاو ٨٧ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٣٠ دۆنم و زەوی ژێر ئاوکەوتوو لە ٣٢٧ دۆنم و زەویی بەردەڵان ٧٤٩٤ دۆنم و زەویی گاکێڵ ٢٤٨ دۆنم و زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە ١٠ دۆنم پێکدەهێنێت. کەرتی یاڵانپێ، کە سنوری گوندەکانی یاڵانپێ، هانەی قوڵ و ناوباخانە، گەورەترین کەرتە و کەرتی شەشک بچوکترینی کەرتەکانی ناحیەکە پێکدەهێنێت.
باخچەکانى شارۆچکەی
ژمارەیەک باخچەن و کەوتوونەتە شارۆچکەی خورماڵ: ١- شەهید سەرکار: کەوتووەتە تەنیشت بینای فەرمانگەکانی خورماڵ و لە ناوبازاری شارەکە. مانگی ٤ی ٢٠٢٤ بەناوی شەهید (سەرکار حەمەسەعید تەپەکوڕەیی)یەوه و لەسەر ڕووبەری (٦٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆ کراوە و نەمامی جۆراوجۆر و چیمەنی هەیە. ٢- شنروێ: کەوتووە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایە. ڕووناککەرەوی بۆ دابینکراوە. ٣- شاهۆ: کەوتووەتە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان) لە تەنیشت باخچەی (شنروێ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایه. ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٤- سارا: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان) نزیک باخچەی (شاهۆ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٥- سورێن: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٦- ڕەنگین: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە. ٧- هانەنەوە: کەوتووەته سەر شەقامی (هەورامان) و (٢٠٠م) لە ناوبازاری خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٨- باڵانبۆ: کەوتووەته نزیک بازاری شارۆچکەکە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٩- داڵەهۆ: کەوتووەته تەنیشت گەراجی (گشتی خورماڵ) و (١٠٠م) لە ناوبازاڕی خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ١٠- ئارۆ: کەوتووەته نێوان گەراجی خورماڵ و ناوبازاڕی خورماڵ لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ساڵی ٢٠٢٣ بە موزایەدە دراوە بە کەرتی تایبەت. چایخانەیەکی کلتوری تێدا دروستکراوە بەناوی (کۆشکی شارەکەم).
گەڕەکەکانى شارۆچکەی
١- ئاشتى: کەوتووەتە بەشی باکوری شارۆچکەی (خورماڵ). شەقامی هەورامان لە گەڕەکی ئەردەڵان و شەقامی شاکر فەتاح لە گەڕەکی قەڵا جیایدەکاتەوە. لە ٧ بلۆک پێکهاتووە. بەگشتی ٥٠١ بینای تێدایە. ٤٧٢ یەکەی نیشتەجێبوون و ٤١١ خێزان و ١٩٩٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دروستکراوە. لە ١١ کۆڵان پێکدێت. یەک مزگەوت کەوتووەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٢- ئەردەڵان: کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٧٨ دروستکراوه. پێشتر وەک ئۆردوگایەک بۆ خەڵکی لادێکان دروستکراوە. لە نۆ کۆڵان پێکدێت. سێ مزگەوت و قوتابخانەیەک کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٣- داڵانی: کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ). گەڕەکێکی دێرینە. بە ئاڕاستەی دێکۆن فراوان بووە. لە ١١ بلۆک و ٩٧٩ بینای تێدایە، کە ٧٤٣ بۆ نیشتەجێبوونە و ٧٠٩ خێزان و ٣١٩٠ کەسی تێدا نیشتەجێن. لە تۆمارە فەرمیەکاندا کۆدی ٣٠١ وەرگرتووە. ٤- فەرمانبەران: کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - ئەحمەدئاوا. ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە. لە حەوت کۆڵان پێکدێت. زۆرینەی خانووی فەرمانبەرانە. دوو قوتابخانە و مزگەوتێک کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٥- قەڵا: کەوتووەتە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (خورماڵ). کۆنترین و گەورەترین گەڕەکی شارۆچکەکەوە. مێژووەکەی لەگەڵ دروستبوونی خورماڵدایە. لە ٢٠ کۆڵان زیاتر پێکدێت. سێ مزگەوت و دوو قوتابخانە کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە.
شەقامەکانی شارۆچکەی
١- جۆگەی شێخ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتییەوە. درێژییەکەی ١.١ کم. یەک سایتی قیرە. لە نزیک بنکەی هاتوچۆ دەستپێدەکات و بە تەنیشت پارکی گشتیی خورماڵدا تێپەڕدەبێت. ٢- دکتۆر موستەفا زەڵمی: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە فولکەی خان ئەحمەدخانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ئەحمەدئاوا دەڕوات. جوتسایدە. درێژییەکەی ٢.٤ کم دەبێت. بە ڕێگەی سەرەکیی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم دادەنرێت. چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە. ٣- شاکر فەتاح: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکەوە بە درێژیی ٤٠٠ مەتر بە ئاڕاستەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ و ئاوی گەنجان دەڕوات. یەک سایدە و چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر. ٤- هەورامان: شاڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و لە نزیک بنکەی هاتوچۆی خورماڵ دەستپێدەکات و بە جوتساید دەچێتە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکە. پاشان بە ئاڕاستەی ڕێگەی خورماڵ – بیارە دەڕوات و لە نزیک بەنزینخانەی لهۆن کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی ١.٨ کم دەبێت. هەر چوار گەڕەکی شارۆچکەکەی کەوتووەتە سەر و خورماڵ دەکاتە دوو بەش. ٥- وەزەڕا: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئەردەڵانە لە شارۆچکەی (خورماڵ). درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و جوتسایدە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی سەرەکی. چەندین کۆڵانی گەڕەکەکەی دێتەوە سەر.
پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە. ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. لە سێ بیرەوە، کە کەوتوونەتە گەڕەکەکانی (داڵانی، ئەردەڵان و بیری نزیک قوتابخانەی سەرەتایی خورماڵ)ـەوە سەرچاوەدەگرێت، کە هەریەکەیان تانکییەکی چوار بە حەوت مەترین و بەرزی هەشت مەتری لەسەره. بە بۆری، ئاویان لێوە ڕاکێشراوە و بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە. ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ)ـەوە ئاو لە سەرچاوەی زەڵمەوە بە بۆری هێنراوەتە ناو خورماڵ و خراوەتە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو. بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم_ئاویش دوو بیری ئیرتیوازی لێدراوه و خراوەتە سەر تەنکیی گەورە و ئاویان خراوەتەوە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو و (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ) سەرپەرشتییاندەکات.