بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. ڕاگەیاندنی لقی خورماڵی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەریدەکات. لە شێوەی گۆڤارێکی قەبارە بچووکدا و بە ڕەشوسپی لە خورماڵ دەرچووە. ژمارەی لاپەڕەکانی چەسپاو نەبووە. خاوەنی ئیمتیازی لقی یەکگرتوو بووە و (ئیبراهیم میکە عەلی) سەرنوسەری بووە. پەیوەند، پردی پەیوەندیی نێوان شارەزوور و هەورامان و فەرهەنگی ڕابردوو و ئەودەمەی ناوچەکە بووە. ژمارە (١)ی لە ئازاری ٢٠٠١دا دەرچووە. دوای دەرچوونی شەش ژمارە بەهۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە لەڕووی سەربازی و دوورکەوتنەوەی سەرنوسەرەوە ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. یەکگرتووی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان لقی هەڵەبجەی شەهید دەریکردووە. خاوەنی ئیمتیاز: یەحیا عومەر ڕێشاوی. سەرنوسەر: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها و دڵشاد محەمەد ڕەحیم. کاری دیزاینیش عبەبدولرەحمان نەجمەدین کردوویەتی. ١٢ ژمارەی لێدەرچووە. ژمار ١ لە ١ى ٥ى ١٩٩٩ و کۆتا ژمارە لە مانگی ١ى ٢٠٠٠ دەرچووە و ئیتر ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. کۆمەڵێک لە خوێندکارانی پێنجەمی زانستی دواناوەندی خورماڵی کوڕان دەریدەکەن. مەبەست لە دەرکردنی خزمەتکردنی خوێندکاران و هوشیارکردنەوەیانە لە بوارە گشتییەکانی (کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، سیاسی...هتد). هەوڵیداوە کێشە و گرفتەکانی خوێندن لە هەوراماندا بخاتەڕوو. بە قەبارەی ( A٤) و بە (١٢) لاپەڕەی ڕەشوسپی دەرچووە. لەلایەن ستافێکی کارای خوێندکاران و مامۆستایانەوە سەرپەرشتیکراوە. سەرپەرشتیی گشتی (ڕێبوار حەمەلاو) و لیژنەی ڕۆشنبیری خاوەن ئیمتیازی بووە. بابەتی ئەدەبی و وتار و دیمانە و کاریکاتێری لەخۆگرتووە. لە یەک وەرزی خوێندنی (٢٠٠٤-٢٠٠٥)چوار ژمارەی لێدەرچوەو ڕاگیراوە.
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. لە بڵاوکراوەکانی (دەستگای پێکەوەژیان)ە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری (م. نیازی هەورامانی)بووە. دوو ژمارەی لێدەرچووە. لە ١ی ١ی ٢٠١٥ ژمارە یەکی دەرچووە و ژمارە دووی بووە بە ڕۆژنامەیەکی ڕیکلامی. ئەم دەستگایە پێشتریش دوو ژمارە لە ڕۆژنامەی (ڕۆژپرێس)ی بە ئیمتیاز و سەرنوسەری هەمان کەس لە ساڵی ٢٠١١دا دەرکردووە.
گۆڤارێکی مانگانەی تەندروستییە. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شارەزوورەوە دەردەکرا. ژمارە سفری لە ١ى ٣ى ٢٠١٤ دەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شارەزوور. سەرنوسەر: بەرهەم کەمال بووە. لە سنوری هەڵەبجە بڵاودەکرایەوە. قەبارەکەی ( A٥) بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٨ لاپەڕە بووە. تیراژی ٢٠٠ دانە و بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ و هەر لە هەڵەبجەدا چاپدەکرا، بەڵام دوای دەرچوونی ژمارە ١ گۆڤارەکە لە ١ى ٤ى ٢٠١٤ دوو ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرا.
بڵاوکراوەیەکی ئایینی و سیاسی و ڕۆشنبیرییە. لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەرکراوە. خاوەنی ئیمتیاز: مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی. سەرنوسەر: عادل باخەوان. تا ژمارە ٤٠ لە سلێمانی دەرچووە. ساڵی ١٩٩٤ گواستراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و کراوە بە گۆڤار. لاپەڕەکانی ٦٠ بۆ ١٠٠ لاپەڕەی ئەیفۆڕ و تیراژی ١٠٠٠ دانە بووە. کامیل مەحموود بووەتە سەرنوسەری. ٨٤ ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی یەکگرتنی بزوتنەوە و نەزهەوە لە ساڵی ١٩٩٩ ڕاگیراوە.
هەفتەنامەیەکی ئەهلیی تایبەتە بە هەڵبژاردن. نێوەندی (دەست) دەریکردووە. بیرۆکەی (مقداد دەرەمەڕی) بووە. لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٠ بە خوێندکاران و دەنگدەران دراوە. لەنێو خوێندکاران و ناوەندەکانی خوێندندا بڵاوکراوەتەوە. ئامانجی گەیاندنی زانیاری بووە لەڕێی خوێندکارانەوە بەسەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەی (خورماڵ). بەچوار لاپەڕەی ڕەشوسپی و (A٤)، شەش ژمارەی لێدەرچووە، پاش هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە دەرچوونی هاتووە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. لیژنەی ڕۆشنبیریی دواناوەندی خورماڵی کوڕان بەقەبارەی (A٤)و بەهەشت لاپەڕە دەریکردووە. سەرنوسەری (کامیل ئەحمەد)بووە و ژمارە سفری لە ١٨ى ١٢ى ٢٠٠١ دەرچووە. ناوەڕۆکی بابەتەکانی هەمەلایەن بوون، وەک (ئایینی، ئەدەبی، وەرزشی، زانستی و کۆمەڵایەتی). جگە لە بەرهەمی خوێندکارانی دواناوەندییەکە، هەندێکجار بەرهەمی قوتابیی قوتابخانەکانی تریشی بڵاوکردووەتەوە. ئامانجی دەستگرتن و هاندانی قوتابی و خوێندکاربووە بۆ بەهرە و تواناکانی نوسین و وەرگێڕان. لە ناو قوتابخانەکانی خورماڵ و چەند شوێنێکی تری گشتیدا بڵاوکراوەتەوە.
بڵاوکراوەیەکی شیعریی مانگانەیە. خانەی شیعری خورماڵ دەریدەکات. لەلایەن ستافێکی گەنجەوە، کە پێکهاتوون لە (ڕایان عوسمان، عەفان ئەحمەد، سامان کەریم)ەوە دەرکراوە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی خورماڵ خاوەنی ئیمتیاز و موئمن یاسین زەڵمی (ڕاویار زەڵمی) سەرپەرشتیاری بڵاوکراوەکە بووە. ناوەڕۆکی بابەتەکانی بە گشتی ئەدەبی بوون، بێجگە لە ستافی بڵاوکراوەکە، کەسانی تریش بابەتیان بۆ ناردووە. سودیش لە سەرچاوە نوسراوەکان و دیوانی شاعیران وەرگیراوە. ئامانج لە دەرکردنی بڵاوکراوەکە، دروستکردنی شەپۆلێکی ئەدەبی و دەرخستن و پێگەیاندنی نوسەرانی لاوی ناوچەکە بووە. بڵاوکراوەکە بە قەبارەی (A٤) و بە هەشت لاپەڕەی ڕەشوسپی، چوار ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی سەرقاڵیی ستافەکە بە خوێندنەوە، ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتی بووە. لەساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨، کە گوندەکانی هەورامان داگیرابوون، لەلایەن کۆمەڵێک گەنج و ڕۆشنبیری ناوچەکەوە بەدەست نوسراوەتەوە و سێ ژمارەی لێبڵاوکراوەتەوە. بیرۆکەکە هی (ئازاد محێدین(کۆچەر) بووە. دواتر بووەتە زمانحاڵی هەر یەکە لە (بارام حەمەعەلی و دیاری دێکۆنی و ڕەحیم وەیلان و...) دەستەیەکی نوسەرانیشی هەبووە. هەوڵێک بووە بۆ خستەڕووی تواناکانی گەنجان و سەکۆیەکی باشی ئەو سەردەمە بووە. بە هۆی ئاڵۆزیی شەڕی هەشت ساڵە و تیکچوونی ناوچەکەوە، ڕۆژنامەکەش وەک زۆرێک لە بوارە ڕۆشنبیرییەکانی دیکە، لەکارکەوتووە.
تایبەتە بە ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٨ ڕاگەیاندنی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەریکردووە. ساڵانە لە ١٦ى ٣ بڵاوکراوەتەوە. هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و دیمانە و بابەتی جیاوازی لەسەر کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە و قوربانیانی شارەکەی بڵاوکردووەتەوە. دەستەی نوسەرانی ئەم بڵاوکراوەیە: (نەبەز هەورامی، جەبار کاکەبرا، دڵشاد حەمەڕەحیم، مودریک عەلی عارف، یەحیا ڕێشاوی، ئەکرەم عەنەبی، سۆران محەمەد فەرەج، ... هتد) بوون. بە تیراژی ٥٠٠ دانە و لە ژمارە (٣)وە کراوە بە ئەیفۆڕ و دواتر کراوە بە ڕەنگاوڕەنگ و بەپێ ساڵ، ژمارەی لاپەڕەی گۆڕاوە. لە چاپخانەی پەیڤ لە سلێمانی چاپکراوە. لە هەرێمی کوردستان و بەغدادیش بڵاوکراوەتەوە. ٧ ژمارەی لێدەرچووە و ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگیراوە.
گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتییە. خاوەنی ئیمتیازی: سەنتەری چالاکیی لاوان، ئۆفیسی هەڵەبجەیە، ژمارە ١ی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە. دەستەی سەرپەرشتیاران (تونا سەعدی و سالم سەعید و تونا وەهبی و ئەرسەلان عابید) بوون. لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوکراوەتەوە. قەبارەی گۆڤارەکە ١٥ بە ٣٠سم بووە. ژمارەی لاپەڕەکانی ٣٥ بۆ ٤٥ لاپەڕە بووە. ٢٠٠ تیرژای لێدەرچووە و بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ناوەڕۆکی ڕەشوسپی بووە. تەنها دوو ژمارەی لێدەرچووە، ژمارەی دووەمی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەچووە. بە بڕیاری سەنتەر ڕاگیراوە.
ڕۆژنامەیەکی مێژوویی ڕۆشنبیری و سەربەخۆی ئازادە. (شاکر فەتاح)ی کارگێڕی خورماڵ سەرنوسەری بووە و سەرپەرشتیکردووە. باسی لادێکانی سنوری خورماڵی کردووە و هەواڵ و زانیارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تێدابڵاوکراوەتەوە. یەکەم ژمارەی لە ٣ی ٦ی ١٩٤٠ دا بڵاوکراوەتەوە و لە ماوەی سێ مانگ و بیست یەک ڕۆژدا (٢٤) ژمارەی لێدەرچووە. ساڵی ١٩٨٣ لە بەغدا لە دووتوێی کتێبێکدا هەموو ژمارەکانی کۆکراوەتەوە.
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری و سەربەخۆی ئازادە، دوای وەستانی ڕۆژنامەی خورماڵی نوێ، بە مۆڵەتی یاسایی و تەرخانکردنی بڕی مانگانە بۆی، لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری ناوچەکەوە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (عادل کۆچەری) و سەرنوسەری (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووە. حەوت ژمارەی سەرەتای لەسەر ئەرکی خەڵک و خێرخوازان دەرچووە. بە کۆی گشتی ٧٢ ژمارەی لێدەرچووە. لە ٣ی ٧ی ٢٠١١وە بە هۆی بڕینی بودجەکەیەوە ڕاگیراوە.
ئەم ڕۆژنامەيە وەک درێژەپێدەری ڕۆژنامەی (خورماڵ)ی شاکرفتاح بووە. بە فۆڕم و ناوەڕۆک و سەردەمێکی جیاوازترەوە ساڵی ١٩٩١ دەرچووە. سەرنوسەر (سۆران خورماڵ) و جێگرەکەی (جەمال سدیق) بوون. تەنیا سێ ژمارەی لێدەرچووە. بەشێوەی ڕەشوسپی چاپکراوە. ناوەڕۆکی بابەتەکانی زیاتر نیشتمانی بوون. هەندێک لەو نوسەرانەی تیایدا نوسیویانە (نەوشیروان مەجید، ئیبراهیم حاجی، قالەسوور، سۆران حەمەڕەشید، جەمال سدیق، دیاری دێکۆنی، ڕەحیم وەیلان، ئیسماعیل خورماڵی...) بەهۆکاری ئابوری و چوونەدەرەوەی ئەندامانییەوە، وەستاوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی سەربەخۆیە. کۆمەڵێک قوتابی، ناوبەناو بەهاوکاری ناوەندی ڕوناکبیریی (خورماڵ) دەریانکردووە. پاش دەرچوونی ژمارە (سفر)ی، کە وەک بڵاوکراوەیەکی دیواریی لەلایەن چەند خوێندکارێکەوە ١ى ١ى ٢٠٠٨ز ستافی بڵاوکراوەکە بڕیاریدا بەشێوەی بڵاوکراوەی لاپەڕەیی دەریبکات و بگاتە زۆر شوێنی هەورامان. ناوەڕۆکی بابەتەکانی جیاواز و جۆراوجۆر بوون، هەوڵدراوە زانیاری بۆ خوێندکاران بخاتەڕوو. ستافێکی گەنج سەرپەرشتی بڵاوکراوەکەیان کردووە. پاش دەرچوونی سێ ژمارە بڵاوکراوەکە وەستاوە.
گۆڤاریکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، هونەری، ڕۆشنبیری، وەرزشی، سەربەخۆی گشتییە. نێوەندی (دەست) بۆ کاری ڕاگەیاندن دەریدەکات. لە ناوەرأستی ساڵی ٢٠٠٩ لە خورماڵ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز (نێوەندی دەست) و سەرنوسەر (مقداد دەرەمەڕی) و جێگری سەرنوسەر (شەیما مەعسووم)بوون. ستافی گۆڤارەکە لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتوون. ئەم گۆڤارە سەکۆیەک بووە بۆ هەڵدانەوەی خەمی گەنجان. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە.
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ و ئازادە. ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ هەفتەی دووجار تایبەت بە هاندانی دەنگدەران لە خورماڵ دەریدەکات. تایبەت بووە بە هوشیارکردنەوەی دەنگدەر، تا بە ڕێژەیەکی باش بەشداری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی ٢٠١٠ بکەن. گەرچی دەبوو هەشت ژمارەی لێدەربچوایە، بەڵام چوار ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: (ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ) و سەرنوسەر (گوڵان ئەحمەد) و بەڕێوەبەری نوسین (سامان کوردی) بوون.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ناوخۆیی حزبی شیوعیی عێراق بووە. لە هەڵەبجە و لەلایەن یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە دەرچووە. بەدەست نوسراوە و تیراژەکەی ١٠ دانە بووە. یەکەم ژمارەی لە ١٨ى ٢ى ١٩٨٥ دەرچووە. دەستاودەست خوێنراوەتەوە. ناوەڕۆکەکەی سیاسی و نەتەوەیی و ڕێنمایی حزبی بووە. هەریەک لە (بەختیار فایق، ساڵح محەممەد، شەهید دڵزار) سەرپەرشتیانکردووە. لاپەڕەکانی ٢٠ بۆ ٣٠ لاپەڕە بووە. لەبەر دۆخی سیاسیی ناوچەکە، زۆرجار لەکاتی خۆیدا بڵاونەکراوەتەوە. تا ساڵی ١٩٩٢ بەردەوامبووە.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ناوخۆیی خورماڵ و دەوروبەریەتی. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان-لقی خورماڵ دەریدەکات. لەلایەن ستافێکی گەنجەوە سەرپەرشتیدەکرێت. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری بڵاوکراوەکە (بەشی ڕۆشنبیریی رێکخراوەکەیە). بە چوار لاپەڕەی ڕەشوسپی دەرچووە. ٢٢ ژمارەی لێدەرچووە. ناوەڕۆکی بابەتەکانی (پەروەردە و زانست و ئایین و مەعنەویات)ە. بایەخی زۆری بە خوێنکاران و لاوان داوە.