بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
هەڵوێستی باوکان و سەرپەرشتیارانی فێرخوازانی شارەدێی گوڵپ لە ناوچەی هەورامانه، کە لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە مامۆستا (ئەحمەد حسێن ١٩٢٨ -٢٠١٨ز) کراوە، منداڵەکانیان بە بڕیاری (دەرچواندنی زەحف)، دەرنەچێنرێن و لە هەمان پۆلی خۆیاندا بمێننەوە و بە کەوتوو دابنرێن، ئەگەرچی وەزارەتی پەروەردەش ئەو جیاوکەی پێدابن. مێژووی نوسراوەکە بۆ ٢٦ی ١١ی ١٩٥٨ و دوای چوار مانگ لە کودەتای ١٤ی تەمموزی عەبدولکەریم قاسم و هاوڕێکانی دەگەڕێتەوە و لە سەروبەندی ئاژاوە و ناڕێکوپێکیی کارگێڕیدا بووە. ئەم باوکانە بە نامەیەک ئەم ناڕەزایەتییە و ئەم پابەندییە زانستی و بەرپرسیارێتییە دەخەنەئەستۆی خۆیان و کاربەدەستانی پەروەردە و بە پێی خشتەیەکی پێنج ستوونی، ناوی یازدە قوتابی و یانزە سەرپەرشتیاری قوتابیان و پۆلەکەیان هاتووە، (پێنج منداڵی پۆلی یەکەم، سیانیان پۆلی دووەم و سێی کۆتاییش پۆلی سێیەم بوون)، کە باوکان یان سەرپەرشتیاری فێرخواز پەنجەمۆر یان ئیمزایان لەسەرکردووە، بە خەتێکی ڕوقعەی ناپابەند نوسراوەتەوە، لە کۆتایی لای خوارەوەی لاپەڕەکەشدا ناوی سێ شایەت هاتووە، کە هەرسێکیان لە قوتابخانەی گوڵپ مامۆستا بوون، (دوانی یەکەم میلاک و کۆتاییی وانەبێژ بووە)، ئەوانیش: ئەکرەم ئەحمەد، محەممەد تۆفیق محەممەد و مەلا عەبدوڵا حەمەعەلی. بڕیاری زەحف: مەبەست ئەو بڕیارە بوو، کە بەهۆی پەشێویی ئەو سەردەمە و کودەتای تەمووزی ١٩٥٨ەوە، بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩ دەرچووە، کە ئەو ساڵەدا بە کەوتوو ئەژمار نەکرێت بۆ قوتابیان و زەحف بکرێن بۆ پۆلێک پێشتر، (دەکرێت ئەم بڕیارە هاوشێوەی بڕیاری عبووری ئەم سەردەمە بچوێنرێت). بە گوێرەی بەڵگـەکـە، ئـەم ڕاسـتییانەی دیکەش دەردەکەون: ١- ژمارە ١٠ی خشتەکە فێرخوازێکی کچە (فەرخیە حەمەکەریم)، لە پۆلی سێیەمدا بووە. ٢- بەپێی پەنجە مۆرەکان بێت، لە کۆی ١١ یانزە فێرخوازەکە، دە لە باوکان و سەرپەرشتیاران خوێندەوارییان نەبووە و پەنجەمۆریان لە بری ئیمزا کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕەزامەند نەبوون منداڵەکانیان بە ناشایستەیی بنێررێتە پۆلێکی پێشتر. ٣- یەکێک لە مامۆستا وانەبێژەکان، مەلای مزگەوت بووە و لەبەر پێویستی خۆبەخشانە وانەی وتووەتەوە. ٤- لەناو ئەو یانزە فێرخوازەدا، لە ئێستادا تەنها چوارییان لە ژیاندا ماون و ئەوانی تر کۆچیدواییانکردووە. ٥- بەڕێوەبەری قوتابخانەکە (مامۆستا ئەحمەد حسێن)ـە. ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە، خەڵکی بیارە بووە و لە ٧ی ٣ی ٢٠١٨ کۆچیدواییکرد.
ڕۆژی ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق (پەرلەمان)، لە دانیشتنی ٢٦ـەمینی خۆیدا و بە سەرۆکایەتیی (موحسین مەندەلاوی) بە وەکالەت و ئامادەبوونی ١٦٧ ئەندام، لە چوارچێوەی دەرکردنی یاسای پشووە فەرمییەکاندا، ڕۆژی ١٦ی ٣ (وەک ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە)، بە پشووی فەرمی لە هەموو عێراقدا دیاریکردووە.
یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەیە لە هەرێمی کوردستان-عێراق، پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (١) لە مادەی (٥٦)ی یاسای ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢هەموارکراو، لە ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە(٢)ی ڕۆژی ٥ی٢ی ٢٠١٥ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بڕیاری دەرکردنی داوە. یاساکە ١٢مادەی لەخۆگرتووە. مادەی(١) شەش بڕگەیە، واتای زاراوەکانی نێو یاساکە ڕووندەکاتەوە. مادەی (٢) دوو بڕگەیە، باس لە دروستکردن و دانانی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکات. مادەی (٣) یەک بڕگەیە، باس لە دانانی سەرۆک و جێگرەکەی دەکات. مادەی (٤) یەک بڕگەیە، باسی ئیمتیازی ئەنجومەن دەکات. مادەی (٥) دوو بڕگەیە، باس لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکات. مادەی (٦) یەک بڕگەیە، باسی مانەوە و بەردەوامیی ئەنجومەن دەکات. مادەی(٧) سێ بڕگەیە، بڕگەی یەکەم باس لە دامەزراندنی پارێزگار بە مەرسومی هەرێمی دەکات، بڕگەی دووەم دامەزراندنی جێگرەکان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕگەی سێەم باس لە دامەزراندنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان بە مەرسومی هەرێمی دەکات. مادەی(٨) باس لە تەرخانکردنی بودجەی پارێزگا دەکات. مادەی (٩) باس مادەکانی دیکەی یاسای پارێزگاکان دەکات، لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا. مادەی (١٠) باس لە حوکمی یاساکە دەکات. مادەی (١١)باس لە جێبەجێکردنی یاساکە دەکات لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. مادەی (١٢) باس لە جێبەجێکردن و بڵاوکردنەوەی یاساکە دەکات لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان.
ڕاپۆتی لیژنەکانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش شەڕی کەنداوی ١٩٩٠، سەبارەت بە پڕۆگرامی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و ئەتۆمیی عێراق پێکیهێنا. لە ماوەی هەشت ساڵدا ٢٠٠٠ پشکنەر خەریکی بەدواداچوون و زانیارییەکانی عێراق بوون. حەوت دانە ڕاپۆرتیان پێشکەشکردووە. ڕاپۆرتەکە وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەداتە دەست، دەربارەی چەکی پەیوەندیدار بە گازی خەردەل و تابوون و بە کاربردنی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا و لە دۆسیەی فرانس ڤان ئانراتدا پشتیپێبەستراوە و بە هەموو ڕەهەند و لایەنەکانییەوە، سەرچاوەیەکی سەرەکی شیکردنەوەیە بۆ ڕاپۆرتەکانی تری هاوپێچکراو سەبارەت بە پڕۆگرامی چەکی ناوەکیی عێراقی. هێشتا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان هیچ وڵاتێک بە شێوەیەکی فەرمی نەخراوەتە بەردەم ڕای گشتی.
ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەیەکی (ڕێکخراوی هەڵوێست)ـە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی HIA هەنگاری لە ماوەی شەش مانگدا لە هەڵەبجە تایبەت بە بەرووبوومی هەنار لە ساڵی ٢٠٢١دا جێبەجێکراوە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب (ڕێباز)، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، جێبەجێکار: زەینەب ئەحمەد فەتاح، ئەرسەلان محەممەد، ئەندازیاری کشتوکاڵی: ئومێد ئەحمەد حەمە. بەشی یەکەم پوختەیەکی پڕۆژەکەیە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە ڕێنمایی جوتیاران و کردنەوەی خولی یەک مانگی بۆ جوتیاری ناوچە جیاجیاکانی هەڵەبجە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ١٠٠ جوتیار و ڕاوێژ لەگەڵ چەندین پسپۆری کشتوکاڵیدا کراوە و ئامانجەکان خراونەتەڕوو. بەشی دووەم توێژینەوەی مەیدانیی پڕۆژەکەیە لەسەر بەرووبوومی هەنار و ئاستەنگەکانی باخداری، پارێزگای هەڵەبجە وەک نمونە. بەشی یەکەمی میتۆد و پێناسەی چەمکەکانە. بەشی دووەم زانیارییە گشتییەکانی باخی هەنار و نمونەی لێکۆڵینەوەکەیە، شوێنی باخی بەشدابووان، سەرچاوەی ئاوی، تەمەنی باخەکان، ڕووبەری باخەکان، شێوەی باخەکان، جۆری چاندن. بەشی سێیەمی ئەرکە سەرەکییەکانی باخداری، جۆری ئاودێری، بژارکردن، بەکارهێنانی پەینی کشتوکاڵی، پشکنینی کشتوکاڵی، سەرچاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی باخداری، نەخۆشییەکان، زیانی نەخۆشییەکان. بەشی چوارەم هەماهەنگی حکومەت و جوتیاران، جوتیاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، مۆڵەتی باخداری، بەدەمەوە هاتنی حکومەت، ئەو کێشە و گیروگرفتانەی ڕوبەڕووی جوتیاران دەبنەوە، بەرپرسیاریەتیی کەرتی کشتوکاڵ، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی پیشەی باخداری، پیشەی باخەوانەکان، بەرهەمی ساڵانەی هەنار، شێوازی فرۆشتنی بەرهەمی هەنار، ڕێگاکانی ساخکردنەوەی بەرهەم، دەرئەنجام. بەشی پێنجەم، فۆڕمی زانیاریی تایبەت بە جوتیاران، بڕوانامە، ناو و شوێنی ئەو جوتیارانەی، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە سەبارەت بە باخداری، وێنەی بەشێک لە چالاکییەکان.
پڕۆژەی چاودێریکردنی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (تەندروستی، شارەوانی، پەروەردە) لەلایەن ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی یەک ساڵدا لە ١ی ٢ی ٢٠١٨ بۆ ٣١ی ١ی ٢٠١٩ جێبەجێیانکردووە. ستافی پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب (مامۆستا ڕێباز)، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد (هەڵگور)، چاودێرەکان: گۆڤار سەلام ڕەحیم، ساکار سەلام فەتاح). پوختەی پڕۆژە: بەشی یەکەم، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕیی دیوانی پارێزگا، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا، ڕاپرسی لەسەر دیوانی پارێزگا. بەشی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی، ڕاپرسی. بەشی سێیەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی، ڕاپرسی. بەشی چوارەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی. بەشی پێنجەم، سەرنجە گشتییەکان و وێنەی بەشێک لە چالاکییەکان. کۆمەڵێک زانیاری و داتای وردی تێداخراوەتەڕوو.
پڕۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ئەمریکی لە ماوەی یەک ساڵدا جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: ساکار سەلام فەتاح، گۆڤار سەلام فەتاح). چالاکییەکانی پڕۆژە، بەشی یەکەم، پێشکەشکردنی ٢٤ ئەڵقە لەبەرنامەی ڕادیۆیی لە ڕادیۆی دەنگی نوێوە بووە، ئەمەیش بە میوانداریی شارەزایانی کارگێڕی و بەڕێوەبەر و یاساناسان، پێشکەشکردنی هەشت سیمیناری یاسایی و کارگێڕی بۆ ئاشناکرنی فەرمانبەران بە ئەرک و مافەکانیان، ٣٧٠ سەردانیکردنی چاودێرانی پڕۆژەکە بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکان. بەشی دووەم هەڵسەنگاندن و بە دواداچوون و کاری مەیدانی، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، ڕەوشی خوێندن لە بەشێک لە خوێندنگەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، دەرئەنجامی ڕاپرسی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکاندا، ڕاپرسی لە جێگای مانەوەی نەخۆش، کاریگەریی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کاتی ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، دەستخستنی زانیاری. بەشی سێیەم، سەرنج و تێبینییەکان، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە. بەشی چوارەم، پاشکۆ، نوسراوە فەرمییەکان، وێنەی چالاکییەکان.
پڕۆژەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجەیە. ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ئەمریکی لە ماوەی یەک ساڵدا لە ١ی ٢ی ٢٠١٩ بۆ ٣١ی ١ی ٢٠٢٠ جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاریی پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێر: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر). پوختەی پڕۆژە: بەشی یەکەم، یاسا و بڕیاری تایبەت، ئەو یاساو بڕیارانەی، کە پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن، ڕێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. بەشی دووەم، چالاکییەکانی پڕۆژەکە و ئەنجامەکانی، وەرشەی ڕاهێنانی کارگێڕی، بەرنامەی ڕادیۆیی، سەردانی فەرمانگەکان، ڕاپرسی. بەشی سێیەم، سەرنج و تێبینییە گشتییەکان، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. بەشی چوارەم، ڕاسپاردەکان. بەشی پێنجەم، بەڵگەنامە و دیکۆمێنتەکان.
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، شارەوانییەکان، تەندروستی) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بەهاوکاری ڕێکخراوی NED ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر. چالاکییەکانی پڕۆژە، ڕێگری و ئاستەنگەکان، ڕێگریی کارگێڕی، هاتن و بڵابوونەوەی کۆرۆنا، ڕێگریی قەیرانی دارایی، چالاکییەکان، وۆرکشۆپ و گفتوگۆی کراوە و سەردان و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بە بەشداری بەڕێوەبەری ناحیەکانی سیروان و بیارە و خورماڵ و بەمۆ، ئەنجامی چالاکی و گفتوگۆکراوەکان و ڕێکارە یاسایی و چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خراوەتەڕوو. سەرنج و تێبینییەکان، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانی. پاشکۆ، دیبەیتی هەڵسگاندنی شێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، پێشکەشکردنی دوو یاداشت بە حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدواداچوون بۆ سووتانی بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، خوێندنی ئەلیکترۆنی.
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم. ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد. ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد. چاودێرەکان: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر). بەشی یەکەم: کار و چالاکییەکانی پڕۆژە، وەرشەی ڕاهێنانی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی شارۆچکەکانی خۆرمأڵ، بیارە، سیروان، بەمۆ و دەرئەنجامی وەرشەکان، پێشکەشکردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، گفتوگۆی کراوە لەگەڵ فەرمانگەی داواکاری گشتی و نوسینەگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێستۆرانتی هەردی و دەرئەنجامی گفتوگۆکان خراوەتەڕوو، سەردانیکردنی پێنج فەرمانگەی حکومی بە مەبەستی تێگەشتن لە شێوازی بەڕێکردنی ئیشوکاری هاوڵاتیان، چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پەیجی فەرمیی دیوانی پارێزگا، تەندروستی، پەروەردە، شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی دووەم ڕێگرییەکانی بەردەم پڕۆژەکە. بەشی سێیەم: کار و چالاکی و پڕۆژەی فەرمانەگەکانی دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، پەروەردە، سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی چوارەم: سەرنج و بەدواداچوونەکان. بەشی پێنجەم: پاشکۆ، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە (سۆران عومەر)، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کوێستان ئەکرەم فرج، پارێزگاری هەڵەبجە: ئازاد تۆفیق. جێگری پارێزگار: کاوە شێخ عەلی، وێنەی بەشێک لـە کار و چالاکییەکان.
پڕۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم. ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، یاسایی: باخان فاتیح عەبدولڕەحمان، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: سۆزیار یادگار مەولود، خۆزگە عوسمان محەممەد)، کە کۆمەڵێک ژمارە و داتای وردی لەسەر کاری مەیدانی خستووەتەڕوو. بەشی یەکەم: کار و چالاکی و دەرئەنجامەکانیان، کردنەوەی خولی ڕاهێنانی یاسایی، سەردانیکردن و چاودێریی فەرمانگەکان، گفتوگۆی کراوە، بەرنامەی تەلەفزیۆنی، چاودێریی پێگەی فەرمانگەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، دەرئەنجامی چالاکییەکان. بەشی دووەم: ڕێگرییەکان و ڕێکارە یاساییەکان، ئاستەنگی بەردەم بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکان. بەشی سێیەم: بەدواداچوون و چاودێریکردنی دامەزراندنی فەرمانبەران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاوباری ئایینی، بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی هەڵەبجە. بەشی چوارەم: پڕۆژەی فەرمانگەکان، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، پەروەردە، سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی پێنجەم: سەرنج و بەدواداچوونەکان لەسەر کار و پڕۆژەی فەرمانگەکان. بەشی شەشەم: پاشکۆ، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، گفتوگۆی کراوە.