بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
گۆڤارێکی وەرزییە. زمانحاڵی بزووتنەوەی یەکبوون بووە. بە عەرەبی دەرکراوە. سێ ژمارەی لێدەرچووە و ساڵی ٢٠٠١ ڕاگیراوە. سەرنوسەری ژمارە یەکی (کامیل مەحموود) بووە و دوو ژمارەکەی تری (حەسەن شێخانی) بووە. بە تیراژی ٥٠٠ دانەی ٥٠ بۆ ٧٥ لاپەڕەی ئەیفۆڕی لێدەرچووە.
گۆڤارێکى ساڵانەيە، لەلايەن (مەڵبەندى يەکى کۆمەڵى (ئيسلامى) دادگەریی)يەوە بە زمانى کوردى دەرکراوە. ساڵانە لە ڕۆژى ١٦ى ئازاردا دەرچووە. يەکەم ژمارەى لە ١٦ى ئازارى ٢٠٠٥دا بڵاوکراوەتەوە. هەریەک لە (شوان هەورامی، کۆچەر محەممەد، ئارام عەلی، عەبدوڵا فەتاح)، لەماوەی جیاوازدا سەرنوسەری بوون. سەرەتا وەکو پاشکۆى ڕۆژنامەى کۆمەڵ دەرچووه، لە ژمارە ١ بۆ ٦ پاشکۆى ڕۆژنامەى کۆمەڵ ١٦ی ٣ی بووە، لە ژمارە حەوتەوە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ بووە بە گۆڤار، تائێستا ١٠ ژمارەى لێچاپکراوە، سەرنوسەرەکەى (کۆچەر محەممەد عارف)ە، بەڕێوەبەرى نوسين (جوان فەتاح)، سکرتێرى نوسين (گۆران عەلى ئەحمەد)، دەستەى نوسەرانى بريتيبوون لە: مەهدى هەورامى، ئەيوب عەنەبى، ئاسۆ محەمەد فەرەج، هاوکار جەزا، شەرمين ئەبوبەکر، هودا والى، وریا عەلی.
گۆڤارێکی هزری و ئەدەبیی وەرزییە. ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ دەریدەکات. ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ)ە. سەرنوسەر (د.عیرفان مستەفا). جێگری سەرنوسەر مامۆستا جەمال بێدار. بەڕێوەبەری نوسین: ڕایان عوسمان، ستافی نوسین: (ڕەحیم حەمەلاو، سوهەیب فاروق، سامان ئەحمەد، تێبین عەبدولڕەحمان، عەبدولڕەحیم سەعید).
گۆڤارێکی سیاسی و ڕۆشنبیریی گشتییە. نوسینگەی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی لقی ٤ (پ. د. ک) ژمارە یەکی لە مانگی ١٢ى ١٩٨٥ بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ دەریکردووە. ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و دواتر ڕاگیراوە. لە ئەیلولی ١٩٩٢دا بە خولی دووەم دەریکردوەتەوە. دوای دەرچوونی حەوت ژمارە لە مانگی ١١ى ١٩٩٥ گوازراوەتەوە بۆهەڵەبجە و لەوێش ٦ ژمارەی ٤٠ بۆ ٥٠ لاپەڕەیی لێدەرچووە. لە ٣١ى ٨ى ١٩٩٦ بە هۆی شەڕی ناوخۆ و چۆڵکردنی سنورەکە لەلایەن پارتییەوە ڕاگیراوە. لە هەڵەبجە خاوەنی ئیمتیازی: عارف تەیفوور و سەرنوسەرەکانی عەلی تۆفیق و حەمەی ئامۆزا و هۆگر عومەر بوون. دەستەی نوسەرانی بریتیبوون لە (عوسمان عەبدولڕەحمان، دیار جاف، لەتیف قەرەداغی، حاکم پشکۆ، جەلیل خانەقینی).
گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیریی بووە. لقی سێی پ.د.ک دەریکردووە. ژمارە ١ی لە ئابی ١٩٨٤ بە ناوی باوە گوڕگوڕ دەرچووە. بە قەبارەی ئەیفۆڕ بووە. لە تەمووزی ١٩٨٦ وەستاوە. لە مانگی نیسانی ١٩٩٦ وەک قۆناغی دووەمی گۆڤارەکە لە هەڵەبجە لە ژمارە یەکەوە دەست بە دەرچوونی کراوەتەوە و لاپەڕەکانی زیادیکردووە. سێ ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی ئەم خولەی نوری حەمەعەلی و سەرنوسەرەکەی حەمەسەعید کەلاری و سکرتێری نوسین برایمی مەلا بووە. بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ئاڵوگۆڕی شوێنی حزبەکانەوە داخراوە.
گۆڤارێکی شوێنەواریی کلتوریی مانگانەیە. لەلایەن کۆمەڵێک لە شارەزا و پسپۆڕی شوێنەواری لە هەڵەبجە دەرکراوە. ژمارە یەکی لە مانگی ١٢ی ٢٠١١ دەرچووە و تەنها دوو ژمارەی لێدەرکراوە، لە مانگی ١ی ٢٠١٢ ژمارەی دووەمی وەکو کۆتا ژمارە لێدەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: عەبدولقادر شادی. سەرنوسەر: ئاسۆ محەممەد. دەستەی نوسەران (ئەحمەد ڕەنجیار و کاروان ئیسماعیل و عەباس عەلی و نەریمان خانەڕەحیم) بوون. بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ناوەوەی ڕەشوسپی و ژمارەی لاپەڕەکانی ٣٠ و ٣٥ لاپەڕە بوون. بە قەبارەی ئەیفۆڕ دەرکراوە و تیراژەکەیشی ١٥٠ دانەی لێدەرکراوە و لە هەڵەبجە، سلێمانی و هەولێر بڵاوکراوەتەوە. بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.
گۆڤارێکی ئیسلامیی وەرزییە. ڕێکخراوی یەکیەتی ئافرەتانی موسڵمانی کورد دەریکردووە. یەکەم ژمارەی پاییزی ١٩٩١ دەرچووە، تا ساڵی ١٩٩٩، ٢٠ ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: سوعاد عوسمان سەعید. سەرنوسەر: ئامینە سدیق. ژمارەکانی سەرەتای ڕەشوسپی بوون. دواتر بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ بووە. بە هۆی یەکگرتنی بزوتنەوە و نەزهەوە بۆ ماوەوی ٩ساڵ وەستاوە. ساڵی ٢٠٠٧ جارێکی تر بە ژمارە ٢١ بە خاوەن ئیمتیازی ڕوقیە سدیق و سەرنوسەریی ئامینە سدیق دەرکراوەتەوە. بەڵام ئەم خولی دووەمەی بە گۆڤارێکی سەربەخۆ دەرکراوە. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٠ بۆ ١٥ و بە قەبارەی ئەیفۆر و تیراژی ٥٠٠ دانە. ٢٨ ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی پایزی ٢٠١١ بووە و دواتر داخراوە.
گۆڤارێکی وەرزییە. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن کۆمەڵەی ئەدیب و نوسەرانی مسوڵمان، کە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوون، دەرکراوە. سەرەتا لە سلێمانی دەرکراوە، بەڵام لە ژمارە ٦٤ـەوە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٠١ گۆڤارەکە چووەتە هەولێر و هەتا ژمارە ١١٢ بەردەوامبووە. دوای ئەوە گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و لە هاوینی ٢٠١٩ ژمارە ١١٣ لێدەرچووە. سەرنوسەرەکەی بووە بە مودریک عەلی عارف، هەتا ئێستاش لە هەڵەبجە بەردەوامە. ١٢٤ ژمارەی بە تیراژی ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ دانەی لێدەردەکرێت. لە سلێمانی قەبارەکەی وەزیری بووە و لە هەولێر کراوە بە ئەیفۆڕ و لە هەڵەبجەیش هەمان قەبارەی هەولێرە. لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ بووە و ناوەڕۆکەکەی ڕەشوسپی، بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ هەڵەبجە لە ساڵی ٢٠١٩دا، هەموو گۆڤارەکە بوو بە ڕەنگاوڕەنگ. لە سلێمانی و هەولێر هەر لە چاپخانەکانی ئەو شارانە چاپدەکرا، بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ هەڵەبجە لە چاپخانەکانی ئێران چاپدەکرێت. ژمارەی لاپەڕەکانی بە پێی بابەت گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بەڵام بەگشتی لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ لاپەڕەدا بووە. ناوەڕۆکی گۆڤارەکە بابەتی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و ئەدەب و هونەر لەخۆدەگرێت، بە دروشمی (گەڕان بە دوای پارچەکانی حەقیقەتدا) بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە.
گۆڤارێکی مانگانەی تەندروستییە. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شارەزوورەوە دەردەکرا. ژمارە سفری لە ١ى ٣ى ٢٠١٤ دەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شارەزوور. سەرنوسەر: بەرهەم کەمال بووە. لە سنوری هەڵەبجە بڵاودەکرایەوە. قەبارەکەی ( A٥) بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٨ لاپەڕە بووە. تیراژی ٢٠٠ دانە و بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ و هەر لە هەڵەبجەدا چاپدەکرا، بەڵام دوای دەرچوونی ژمارە ١ گۆڤارەکە لە ١ى ٤ى ٢٠١٤ دوو ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرا.
گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتییە. خاوەنی ئیمتیازی: سەنتەری چالاکیی لاوان، ئۆفیسی هەڵەبجەیە، ژمارە ١ی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە. دەستەی سەرپەرشتیاران (تونا سەعدی و سالم سەعید و تونا وەهبی و ئەرسەلان عابید) بوون. لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوکراوەتەوە. قەبارەی گۆڤارەکە ١٥ بە ٣٠سم بووە. ژمارەی لاپەڕەکانی ٣٥ بۆ ٤٥ لاپەڕە بووە. ٢٠٠ تیرژای لێدەرچووە و بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ناوەڕۆکی ڕەشوسپی بووە. تەنها دوو ژمارەی لێدەرچووە، ژمارەی دووەمی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەچووە. بە بڕیاری سەنتەر ڕاگیراوە.
گۆڤاریکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، هونەری، ڕۆشنبیری، وەرزشی، سەربەخۆی گشتییە. نێوەندی (دەست) بۆ کاری ڕاگەیاندن دەریدەکات. لە ناوەرأستی ساڵی ٢٠٠٩ لە خورماڵ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز (نێوەندی دەست) و سەرنوسەر (مقداد دەرەمەڕی) و جێگری سەرنوسەر (شەیما مەعسووم)بوون. ستافی گۆڤارەکە لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتوون. ئەم گۆڤارە سەکۆیەک بووە بۆ هەڵدانەوەی خەمی گەنجان. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە.
گۆڤارێکە تایبەتە بە کارەساتەکانی هەڵەبجە. تایبەت بە دیکۆمێنتکردنی کارەساتەکانی هەڵەبجه و دەورووبەری دەرکراوە و بڵاوکراوەتەوە. دەستگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەریکردووە. دوو ژمارەی لێ دەرچووە و بەرگ ڕەنگاوڕەنگ بووە. ژمارە ١ی گۆڤارەکە لە ٢٦ی ٤ی ٢٠١٣ تایبەتکراوە بە (٣٩)یەمین ساڵیادی بۆردومانی ساڵی ١٩٧٤ی هەڵەبجە. خاوەنی ئیمتیاز: فاروق عەبدولکەریم، سەرنوسەر: ماجد خەلیل، جێگری سەرنوسەر: عەبدولقادر شادی، سکرتێری نوسین: فەرهەنگ دارا، بەڕێوەبەری کارگێڕی: عەبدوڵا ئەحمەد. ستافی نوسین: بەرزان حامد، بێستون فایەق، هەمزە هەورامی، سەرخێڵ خەسرەو. ژمارە ٢ی لە ڕێکەوتی ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ دەرچووە و تایبەتکراوە بە ٣١ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر: فاروق عـەبدولکەریم، سکرتێری نوسین: عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد.
گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی منداڵانە. لەلایەن (بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە)وه بڵاوکراوەتەوە. ژمارە سفری لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٠٧دا دەرچووە. مانگانە و بە تیراژی ٧٥٠ دانە و بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ و لە دووتوێی شازدە لاپەڕەی ئەیفۆردا کەوتووەتە دەست خوێنەرانی. (سەرنوسەر: ئیبراهیم هەورامانی، بەڕێوەبەری نوسین: سەبا ئەحمەد)بووە. لە ماوەی تەمەنی دوو ساڵەیدا شازدە ژمارەی لێدەرچووە.
گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. یەکێتیی موسڵمانی ڕۆشنبیرانیی کورد دەریکردووە. یەکەم ژمارەی لە مانگی ١٢ى ١٩٩١دا بڵاوکراوەتەوە. بایەخی بە بابەتی فکری و ئایینی و سیاسی و ئەدەبی داوە. لە شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر بڵاوکراوەتەوە. ژمارەی لاپەڕەکانی ٦٠ بۆ ٧٠ لاپەڕە بووە. خاوەنی ئیمتیاز: ڕێبوار حەمەسەلیم (مامۆستا وەرزێر) و سەرنوسەرەکانی (جەلال ئەحمەد، تۆفیق کەریم، د. کەریم ئەحمەد) بوون. هەندێک لە نوسەرەکانی (ئیکرام کەریم، کامیل مەحموود، ئارام قادر، بەکر حەمەسدیق، حەسەن مەحموود حەمەکەریم، عومەر تۆفیق، یاسین عەلی و نەجمەدین گۆریان، عادل باخەوان... هتد)بوون. تا ژمارە ١٨ لە هەڵەبجە و بە ڕەشوسپی دەرچووە. لە ژمارە ١٩وە بووەتە گۆڤارێکی وەرزی و بە هۆی شەڕی ناوخۆوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر. لە ژمارە ٢٠ـەوە مۆڵەتی پێدراوە و کراوە بە ملەوەن و بە هۆی یەکگرتنی بزوتنەوە و نەزهەوە ئەم گۆڤارەش ڕاگیراوە.
گۆڤارێکی (سیاسی، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتیی گشتیی سەربەخۆییە. خاوەن مۆڵەتی یاسایی ژمارە (٤٠٨)ی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بووە. خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەر (م. نیازی هەورامانی) و سەرنوسەری (شاهۆ هەورامی) و ستافی نوسین (ڕەوەند هەورامی و محەممەد پشدەری) بوون. لە بڵاوکراوەکانی (سەنتەری ڕای گشتی بۆ ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە) بووە٠ ١٠ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە ١ی لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠١٠ و دوا ژمارەشی لە ٣٠ی ٨ی ٢٠١٣دا بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە لە هەورامان و لە گوندی بەڵخە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (زوهیر سەلیم) و سەرنوسەری (هیدایەت ئیبراهیم)بوون. ستافی نوسەرانی لە(سەلمان ناجر، هیلال ئیبراهیم، باخەوان حەمەسەعید) پێکهاتبوون. (١٥) ژمارەی لێدەرچووە.
وەرزەگۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتی سەربەخۆیە. چەند ڕوناکبیر و نوسەرێکی هەورامان دەریانکردووە. خاوەنی ئیمتیاز (نەجمەدین حەمەعەلی) و سەرنوسەری (عەلی مستەفا) و دەستەی نوسەرانی (ڕەحیم سەعید، نیهاد عەبدولڕەحمان، مامۆستا هێمن) بوون. یەکەم ژمارەی ساڵی ٢٠٠٧ لە خورماڵ دەرچووە. دوای دەرکردنی سێ ژمارە وەستاوە.
گۆڤارێکی مانگانە بووە. لە نیوەی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ز مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە دەریکردووە. (شەش) ژمارەی لێدەرچووە. پێنج ژمارەی بە ناوی شنروێ و ژمارە شەشی گۆڕاوە بۆ ئاسۆگە. سەرنوسەری (ئەنوەر محەمەد ڕەشید) بووە و سکرتێری نوسینی (بەیاد عەبدولقادرئەحمەد) و بەڕێوەبەری نوسینی (جەباری حاجی کریم) بوون.
گۆڤارێکی مانگانەیە. لەلایەن (ئاوات نەسروڵا)ەوە لە هەڵەبجە دەرکراوە و هەر خۆیشی خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری بووە. ناوەڕۆکی گۆڤارەکە بابەتی دەروونی و خێزانی و کار و بازرگانی تێدا بڵاوکراوەتەوە. بەڕێوەبەری نوسین: عەزیز غەفور پاڵانیانی بووە. لە هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و کەرکووک بڵاودەکرایەوە. لە مانگی ٣ی ٢٠١٠ ژمارەی یەکەمی لێدەرکرا و هەتا چوار ژمارەی بە قەبارەی ئەیفۆڕ، ٤٢ بۆ ٤٥ لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و بە تیراژی ٢٠٠٠ دانەی لێدەرچووە. بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.
گۆڤارێکی وەرزیی منداڵانە. ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ، تایبەت بە منداڵان دەریدەکات. ناوەند ستافێکی بۆ سەرپەرشتی دەرچواندنی گۆڤارەکە لە هەریەکە لە (سامان ئەحمەد، ڕەحمان حەمەلاو، گوڵان ئەحمەد، ڕەحیم حەمەلاو، عەبدولڕەحیم محەممەد) پیکهێناوە. دواتر چەند نوسەرێکی تر وەک هاوکار و نوسەر بۆ گۆڤارەکە کاریانکردووە. هەموو لاپەڕەکانی ڕەنگاوڕەنگ بوون. ژمارە (یەک)ی لە ١ی ٦ی ٢٠١١ دەچووە. تێکڕا پێنج ژمارەی لێدەرچووە و ڕاگیراوە.