کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

791 بابەت

دۆسیەی هەڵەبجە

گۆڤارێکە تایبەتە بە کارەساتەکانی هەڵەبجە. تایبەت بە دیکۆمێنتکردنی کارەساتەکانی هەڵەبجه ‌و دەورووبەری دەرکراوە و بڵاوکراوەتەوە. دەستگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەریکردووە. دوو ژمارەی لێ دەرچووە و بەرگ ڕەنگاوڕەنگ بووە. ژمارە ١ی گۆڤارەکە لە ٢٦ی ٤ی ٢٠١٣ تایبەتکراوە بە (٣٩)یەمین ساڵیادی بۆردومانی ساڵی ١٩٧٤ی هەڵەبجە. خاوەنی ئیمتیاز: فاروق عەبدولکەریم، سەرنوسەر: ماجد خەلیل، جێگری سەرنوسەر: عەبدولقادر شادی، سکرتێری نوسین: فەرهەنگ دارا، بەڕێوەبەری کارگێڕی: عەبدوڵا ئەحمەد. ستافی نوسین: بەرزان حامد، بێستون فایەق، هەمزە هەورامی، سەرخێڵ خەسرەو. ژمارە ٢ی لە ڕێکەوتی ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ دەرچووە و تایبەتکراوە بە ٣١ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر: فاروق عـەبدولکەریم، سکرتێری نوسین: عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد.

دیدی نوێ

ڕۆژنامەیەکی سیاسییە. پارتی سەربەخۆیی کوردستان مانگی دووجار دەریکردووە. گرنگی بە پاراستنی قەوارەی هەرێم داوە. پێنج ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە سفری لە کانونی یەکەمی ٢٠٠٩ دەرچووە، دوای دەرچوونی کۆتا ژمارەی لە ئایاری ٢٠٠٩دا وەستاوە. خاوەنی ئیمتیازی (حەسەن حەمە یوسف هەورامی)، سەرنوسەر(ئەحمەد تەیوب یوسف)بووە.

دیلانێ

گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی منداڵانە. لەلایەن (بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە)وه بڵاوکراوەتەوە. ژمارە سفری لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٠٧دا دەرچووە. مانگانە و بە تیراژی ٧٥٠ دانە و بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ و لە دووتوێی شازدە لاپەڕەی ئەیفۆردا کەوتووەتە دەست خوێنەرانی. (سەرنوسەر: ئیبراهیم هەورامانی، بەڕێوەبەری نوسین: سەبا ئەحمەد)بووە. لە ماوەی تەمەنی دوو ساڵەیدا شازدە ژمارەی لێدەرچووە.

ڕابەر

گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. یەکێتیی موسڵمانی ڕۆشنبیرانیی کورد دەریکردووە. یەکەم ژمارەی لە مانگی ١٢ى ١٩٩١دا بڵاوکراوەتەوە. بایەخی بە بابەتی فکری و ئایینی و سیاسی و ئەدەبی داوە. لە شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر بڵاوکراوەتەوە. ژمارەی لاپەڕەکانی ٦٠ بۆ ٧٠ لاپەڕە بووە. خاوەنی ئیمتیاز: ڕێبوار حەمەسەلیم (مامۆستا وەرزێر) و سەرنوسەرەکانی (جەلال ئەحمەد، تۆفیق کەریم، د. کەریم ئەحمەد) بوون. هەندێک لە نوسەرەکانی (ئیکرام کەریم، کامیل مەحموود، ئارام قادر، بەکر حەمەسدیق، حەسەن مەحموود حەمەکەریم، عومەر تۆفیق، یاسین عەلی و نەجمەدین گۆریان، عادل باخەوان... هتد)بوون. تا ژمارە ١٨ لە هەڵەبجە و بە ڕەشوسپی دەرچووە. لە ژمارە ١٩وە بووەتە گۆڤارێکی وەرزی و بە هۆی شەڕی ناوخۆوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر. لە ژمارە ٢٠ـەوە مۆڵەتی پێدراوە و کراوە بە ملەوەن و بە هۆی یەکگرتنی بزوتنەوە و نەزهەوە ئەم گۆڤارەش ڕاگیراوە.

ڕاهێزان

بڵاوکراوەیەکی خوێندکارییە، لەلایەن خوێندنگای (شەهید ئازاد هەورامی)ی کچانەوە لە وەرزی خوێندندا مانگانە دەردەکرێت. ژمارەی یەکەمی لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دەرچووە و ناوەڕۆکی ئەم بڵاوکراوەیە زانستی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی گشتیی بووە و بابەتەکانی بۆ ئاست و تەمەنی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە. مامۆستایان و خوێندکاران بابەتی بۆ دەنوسن. لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بڵاودەکرێتەوە. قەبارەی لاپەڕەکانی (A٣) یە و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤ لاپەڕەیە و تیراژەکەی ٣٧٥ دانەی بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ لێچاپدەکرێت. خاوەن ئیمتیاز سەرەتا خوێندنگای شەهید ئازاد هەورامی بووە، بەڵام دواتر کراوە بە (هەوار مستەفا) بەڕێوەبەری خوێندنگاکە و سەرنوسەرەکەیشی زەهرا محەمەدە. بەهۆی کێشەی داراییەوە هەموو مانگێک دەرنەکراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ژمارە ٧ەوە کراوە بە وەرزی و هەتا ئێستا(واتە ساڵی نوسین و ئامادەکردن و دەرچوونی ئەم زانیارینامەیە)، ٩ ژمارەی لێدەرچووە و بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ڕای گشتی

گۆڤارێکی (سیاسی، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتیی گشتیی سەربەخۆییە. خاوەن مۆڵەتی یاسایی ژمارە (٤٠٨)ی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بووە. خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەر (م. نیازی هەورامانی) و سەرنوسەری (شاهۆ هەورامی) و ستافی نوسین (ڕەوەند هەورامی و محەممەد پشدەری) بوون. لە بڵاوکراوەکانی (سەنتەری ڕای گشتی بۆ ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە) بووە٠ ١٠ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە ١ی لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠١٠ و دوا ژمارەشی لە ٣٠ی ٨ی ٢٠١٣دا بووە.

ڕەنجدەران

بڵاوکراوەیەکی نهێنی شێوە گۆڤاری سیاسی، ڕۆشنبیری و ڕەخنەییە، لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانە دەریکردووە. لە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و خورماڵدا بڵاوکراوەتەوە. دوو ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە ١ی لە مانگی ١١ى ١٩٨٣ دەرچووە و (ئازاد تۆفیق) سەرپەرشتیکردووە. ٦ دانەی ٢٥ بۆ ٣٠ لاپەڕەیی بووە. ژمارە ٢ی مانگی ١ى ١٩٨٤ بڵاوکراوەتەوە. کاوە شێخ مستەفا بابەتەکانی بە دەست نوسیوەتەوە و (ئەسغەر ڕەشید) دیزاین و کاری هونەری بۆ کردووە. لە ترسی ڕژێم ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ڕۆژپرێس

بڵاوکراوەیەکی گشتییه، مانگی دوو ژمارەی لە شارۆچکەی (خورماڵ) لێدەرچووە. سەرنوسەر و خاوەنی ئیمتیاز: نیازی هەورامانی، بەڕێوەبەری نوسین: مقداد دەرەمەڕی. یەکەم ژمارەی لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاوکراوەتەوە و بەکۆی گشتی (١٠)‌ ژمارەی لێدەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ڕۆژی قوتابیان

بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە. لە لایەنی لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە دەرکراوە و ژمارە (١) لە شوباتی ساڵی ١٩٩٤دا لە هەڵەبجە دەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ڕۆشنبیری لاوان - نیگا

بڵاوکراوەیەکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی ئایینی و هوشیاریی سیاسیی ناوخۆیییە. ساڵی١٩٨٢ لەلایەن ڕێکستنەکانی برایانی موسڵمانی کورد (یەرموک) لە کانیعاشقان دەرکراوە. سەرنوسەرەکانی (سدیق عەبدولعەزیز، د. ئەحمەد شافیعی، مەولود باوەمراد و محەممەد ڕەئووف)بوون. بە دەستنوس نوسراوەتەوە نوسەرەوەکانی لە (حەمەحسێن گردەناوێیی، برزۆ حاجی حەمەشەریف، مەولود باوەمراد، ئیکرام کەریم و مامۆستا خالد)پێکهاتبوون. ٣٠دانەی لاپەڕە ٢ بۆ ١٥ لێنوسراوە و لە سنوری هەڵەبجە و شارەزووردا بڵاوکراوەتەوە. ١٣ ژمارەی یەکەمی بە ناوی ڕۆشنبیریی لاوان بووە. لە ژمارە ١٤ەوە ناوەکەی دەبێتە (نیگا) و لەویش شەش ژمارە بڵاودەکەنەوە. بەهۆی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەکە لە هەڵەبجە ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

زانست

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. بەشی ڕاگەیاندنی یەکگرتوی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان، لقی هەڵەبجەی شەهید دەریکردووە و خاوەنی ئیمتیازیشی بووە. ژمارە یەکی لە ١ى ١ى ١٩٩٧ بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ دەرچووە. کاری نوسین و دیزاین: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٥بۆ ٢٠ لاپەڕەی ڕەشوسپی. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە و کۆتا ژمارەی لە ٣ى ٢ى ١٩٩٨ بووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

زام

ساڵنامەیەکی تایبەتە بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموونی ناوەندی هەڵەبجە دەریکردووە. تەنها ٣ ژمارەی ‌دەرچووە. یەکەم ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٥ دەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموون. سەرنوسەر: زەکەریا مەحمود و ڕێباز حەسەن بوون. ناوەوە و دەرەوەی ڕەنگاوڕەنگ بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤٠ لاپەڕە بووە. کۆتا ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٧ دەرچووە.

زەنوێر

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکگرتوی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات. ژمارە سفری لە کانوونی دووەمی ١٩٩٧ دەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ژارەبا

ژمارەیەک خوێندکاری‌ زانکۆی سەڵاحەدین، لە مانگی ٢ی ١٩٩٢ لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بڕیاریانداوە بڵاوکراوەیەکی تایبەت بەناوی (ژارەبا)، کە بە واتای (ژەهراویبوون)دێت، دەربکەن. دواجار لە ساڵیادی کارەساتەکەدا و ساڵی ١٩٩٢دا ئەو بڵاوکراوەیان بە قەبارەی ئەیفۆڕ و تیراژی ٢٠٠ دانە بڵاوکردووەتەوه،‌ کە چەند بابەتێکی لەسەر تاوانەکە و زیان و مەترسییەکانی چەکی کیمیایی لەخۆگرتووە. چاپخانەی پەروەردە لەسەر حسابی خۆی بەرگەکەی بۆ چاپکردوون، ناوەڕۆکەکەشی لە نوسینگەی (سامی) لە شاری هەولێر ڕاکێشراوە، بەشێک لە بابەتەکان بە تایپ و بەشێکیشیان بە دەستنوس نوسراون. ژمارەیەک وتار و شیعریشی تێدا بڵاوکراوەتەوە. لەسەر بەرگی بڵاوکراوەکە و لەلاپەڕەی یەکەمیدا نوسراوە (بڵاوکراوەیەکی ئەدەبیی ڕۆشنبیریی ساڵانەیە، هۆڵی ڕۆشنبیریی کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵڕۆژی هەڵەبجەدا دەریدەکات)، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی دارایی و خراپیی بارودۆخی ئەوکاتی کوردستانەوە هەر ئەو تاقە ژمارەیەی لێدەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ژانی وڵات

ساڵنامەیەکی تایبەتە بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید. ناوەندی ڕوناکبیریی خۆرماڵ دەریدەکات. چوار ژمارەی لێ دەرچووە. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ تا ١٦ی ٣ی ٢٠١٢. بەهۆی دۆخی ناوەندی ڕوناکبیری و بڕینی بودجەی ڕێکخراوەکانەوە ڕاگیراوە.

ژیوای

مانگنامەیەکی سەربەخۆیە. کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیری هەورامان دەریدەکەن. بەشێک بووە لە چالاکیی فەرهەنگیی (گروپی ژیوای) لەساڵی ٢٠١٠دا دەرچووە. سەرنوسەری (ئەمین حاجی زەڵمی) و بەڕێوەبەری نوسین (ڕایان عوسمان) بووە. لە ژمارە هەشتەوە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووەتە سەرنوسەر. ستافەکەی بریتیبوون (ئیبراهیم حاجی، سوهەیب فارووق، ئاراس ڕەفیق، شکار سۆسەکانی، محەممەد یاسین). ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

سات

لە ساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە لە هەورامان و لە گوندی بەڵخە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (زوهیر سەلیم) و سەرنوسەری (هیدایەت ئیبراهیم)بوون. ستافی نوسەرانی لە(سەلمان ناجر، هیلال ئیبراهیم، باخەوان حەمەسەعید) پێکهاتبوون. (١٥) ژمارەی لێدەرچووە.

شرام

وەرزەگۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتی سەربەخۆیە. چەند ڕوناکبیر و نوسەرێکی هەورامان دەریانکردووە. خاوەنی ئیمتیاز (نەجمەدین حەمەعەلی) و سەرنوسەری (عەلی مستەفا) و دەستەی نوسەرانی (ڕەحیم سەعید، نیهاد عەبدولڕەحمان، مامۆستا هێمن) بوون. یەکەم ژمارەی ساڵی ٢٠٠٧ لە خورماڵ دەرچووە. دوای دەرکردنی سێ ژمارە وەستاوە.

شکۆفە

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی سەر دیوارە. تیپی هونەریی ئوسامە بڵاویکردوەتەوە. ٦٠ ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ١ى ٨ى ١٩٩٨ بووە و دواتر ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

شنروێ - ئاسۆگە

گۆڤارێکی مانگانە بووە. لە نیوەی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ز مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە دەریکردووە. (شەش) ژمارەی لێدەرچووە. پێنج ژمارەی بە ناوی شنروێ و ژمارە شەشی گۆڕاوە بۆ ئاسۆگە. سەرنوسەری (ئەنوەر محەمەد ڕەشید) بووە و سکرتێری نوسینی (بەیاد عەبدولقادرئەحمەد) و بەڕێوەبەری نوسینی (جەباری حاجی کریم) بوون.

پێشتر 1
...
31 32 33
...
40 دواتر