خەزان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
تایبەتە بە ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٨ ڕاگەیاندنی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەریکردووە. ساڵانە لە ١٦ى ٣ بڵاوکراوەتەوە. هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و دیمانە و بابەتی جیاوازی لەسەر کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە و قوربانیانی شارەکەی بڵاوکردووەتەوە. دەستەی نوسەرانی ئەم بڵاوکراوەیە: (نەبەز هەورامی، جەبار کاکەبرا، دڵشاد حەمەڕەحیم، مودریک عەلی عارف، یەحیا ڕێشاوی، ئەکرەم عەنەبی، سۆران محەمەد فەرەج، ... هتد) بوون. بە تیراژی ٥٠٠ دانە و لە ژمارە (٣)وە کراوە بە ئەیفۆڕ و دواتر کراوە بە ڕەنگاوڕەنگ و بەپێ ساڵ، ژمارەی لاپەڕەی گۆڕاوە. لە چاپخانەی پەیڤ لە سلێمانی چاپکراوە. لە هەرێمی کوردستان و بەغدادیش بڵاوکراوەتەوە. ٧ ژمارەی لێدەرچووە و ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگیراوە.
سەرچاوەکان:
- مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە (بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣)، نزار کریم ئەحمەد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٣، ل٥٩.
- ساڵنامەی (خەزان)، ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٨.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم