بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سەر هێڵی کەنتۆری(٢٠٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات. سەرچاوەکەی بریتییە لە ئاوی دۆڵەکانی(شنگەدۆڵ و دەرەقوڵ لە باکوری ئاوێسەر و دەرەتاریک و دۆڵە قوڵ) و ئاوی چیاکانی(هەوارە بەرزە و کەمەرەبەلە و هەرزگا و جەمباز و هەوارو حەبسێ)، پاشان ئاوی چەندین کانیاوی تێدەڕژێت وەکو(هانە دەشتیلێ، هانە هەڵوچە، هانە دێوا، چەمەو چناری، هانەکڵە، کانی وەستا حەمەڕەحیم، کانی حاجی ئایزە، کانی لێژڵە، کانی دەرەتاریک، کانی سێمارەوار، هانەسوسو، کانی ژنان، کانی مزگەوت، پلورە). درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت تاوەکو دەگاتە سەنتەری شارۆچکەی تەوێڵە و لەگەڵ چەمی زاوەر یەک دەگرن و چەمی تەوێڵە دروستدەبێت و بەرەو باشوری خۆرئاوا ڕێڕەو دەکات، چەندین لقی دیکە و ئاوی چەندین کانی تێدەڕژێت.
کەوتووەتە نێوان ملەی کانی گوێز و گوندی (کانی گوێز). لەنێوان چیای کورتەیەرە و کانی هاڵی هەڵکەوتووە. بە ئاڕاستەی سازان و کەسرەتە و هەڵەبجە دێتەوە. درێژییەکەی زۆرە و زیاتر لە ٣ کم دەبێت. کۆمەڵێک داری بەتەمەنی لێیە و لەبنی دارەکاندا گۆڕستان بوونی هەیە. نزیکەی ٤٠ - ٦٠ گۆڕی کۆنن. پێیاندەوترێت ئەسحابان. چەمەکەش هەر بەو ناوە ناسراوە.
ناوەکەی بەهۆی بوونی کۆمەڵێک ئەشکەوت و دۆڵەوە هاتووە. دەکەوێتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). لە بەرانبەر چەمی (شاخوەشێن)ەوە دەستپێدەکات لە بەرزیی (١١١٦م) بە دۆڵێکی دورو درێژ و سەختدا دەڕوات، تا دەگاتە (کەلی چایخانەکە) لە نزیک لوتکەی (عەزیز ئەتروشی) لە سنوری شاخی شنروێ و لە بەرزیی (١٦٣٣م) لە ئاستی دەریاوە هەڵکەوتووە. لە بەشی خۆرهەڵاتیەوە بە شاخی (بەرد و بێبەرد) دەستپێدەکات و لێژدەبێتەوە بەئاڕاستەی گوندی (هاوار)، تا دەگاتە ئەشکەوتی (دزەڕێ) دواتر دەگاتە ئەشکەوتی (لۆی شاواز) پاشان (ئەشکەوتی ڕەمەزان) ئینجا بۆ ئەشکەوتی (کەورگە دووکون) درێژدەبێتەوە و لە چەمی (شاخۆشێن) لەسنوری گوندی هاوار کۆتایی پێ دێت. و ڕێگای سەرەکیی گوندی هاوار هەردوو چەمی شاخۆشێن و چەمی ئەشکەوڵدا تێپەڕدەبێت و لەیەکتریان جیادەکاتەوە. لە بەشی نسارەکەی یان (خۆرئاوای) لە لوتکەی (عەزیز ئەتروشی)ەوە دەستپێدەکات پاشان بەرەو چەمی (هێلامەجاڕ) و بەرزایی (کەلگەقوڵ) لەوێوە درێژدەبێتەوە بەرەو (سیپەی باوا فتاح) پاشان ناوچەی (حەشە چاڵ) و دواتر بۆ (هەنگە کوێر) و لەوێوە بەرەو (ئەشکەوتی ناوچاڵی) دەڕوات پاشان بۆ کەورگی (گا گەلەکە) لێژدەبێتەوە و لەناوچەی (هەوارەبەرزە) کۆتاییپێدێت. درێژیی لە کەلی چایخانەکەوە تاکو ڕێگای سەرەکیی گوندی (هاوار – هاوارەکۆن - دەرتفێ) لە بەرانبەر شاخۆشین نزیکەی (پێنج کیلۆمەتر)ە. ناوبانگی زۆری هەیە. مەلیک مەحموود لەگەڵ سوپای ئینگلیز لەم چەمەدا توشی پێکدادان و ڕووبەڕووبونەوە بوون، کاتێک، کە سوپای ئینگلیز لە گوندی هاوار گەڕاوەتەوە بەرە و عەبابەیلێ، لە چەمێکدا، کە پێیدەوترێت (بەردی دەبەندە) سوپای ئینگلیزیان تێکشکاندووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە یەکگرتنی ئاوی ژمارەیەک دۆڵ پێکهاتووە. درێژییەکەی نزیکەی پێنج کیلۆمەترە. لە وەرزی هاویندا بەکاردێت بۆ ئاودانی باخەکانی خوارووی گوندی بەڵخە و وەزەنێ و مێشلە.
کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (کانی توو)، لەنێوان گوندەکە و هەردوو گوندى پريسى خواروو سەروو هەڵکەوتووە، لە چەم و ئاوێک و چەند زەويەکى کشتوکاڵى پێکهاتووە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەترە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کاگردەڵ). چەمێکی قوڵ بووە. ئاوێکی باشی پێدا ڕۆشتووە. بەڵام جوتیارانی ناوچەکە زەویەکانیان با ئاڕاستەی چەمەکە تەخت کردووە. ئاوەکەیان بۆ کشتوکاڵ گلداوەتەوە. درێژییەکەی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر و نیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان تەپی تلەوەر و کانی حاجی حسێن لە باکور و چەمی هانە کەمەڵە و دۆڵی لارەدەر لە خۆرهەڵات و دۆڵی نارنجڵە و گوندی دەرەوکێ و گوندی زەردەهاڵ لە باشور و دۆڵی نساری شەمێ و بانی سێتەپان و دۆڵی دەرەسولان لە خۆرئاواوە. چەندین کانیاوی تێدەڕژێت وەکو (کانی تفەو تەپی و کانی شێخ جافر و کانی هەساری سەرین و هانە وردیکڵە) دەڕژێتە ناو چەمی کارێز و پاشان لە باکوری گوندی (خارگێڵان) و خۆرئاوای گوندی (نارنجڵە) لەگەڵ چەمەکانی (نارنجڵە و بنجەودڕەی و دەرەوکێ و گەچێنە و باخەکۆن و گوڵپ) یەکدەگرن و چەمی (دەرەیاو) دروستدەبێت و بە دەشتی شارەزوردا تێدەپەڕێت لە بەرزیی (٨٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٨٥١م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت، کۆمەڵێک باخ پشت بەم چەمە دەبەستن بۆ ئاودێریکردن، کە خاوەنداریەتی بۆ پێنج بنەماڵەی گوندی گوڵپ دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە قەد پاڵی چیای (قوڵەتە) لە گوندی نارنجڵە. سەرچاوەی ئاوەکەی بریتیە لە چەند کانییەک لەوانە (هانە ئیبراهیم و شێخ لەتیف، تفەوتەپی و هانە کەمەڵە، باخە تازە و کارێز). درێژی نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت. لقێکی سەرەکیی چەمی خارگێڵانە و لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو لقی (دەرەکێ و بنجۆی دەڕە) چەمەکە پێکدەهێنن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە بەشی سەرەوەی (چەمی سەرچەم). ئاوی ژێرزەوی زۆرە. بۆ ئاودانی باخەکان بیر لێدراوە. ئەستێڵێکی (هەسارە و باخە سەرینەی) لەسەرە. قەدپاڵەکانی لەوەڕگایەکی سروشتی دەوڵەمەندن. بەرزاییەکانی بەسەر شارەزوور و گوندەکانی (تاوێرە و سەرکەن)دا دەڕوانێت و کاتی خۆی کراونەتە ڕەبیەی سەربازی و تا ئێستاش شوێنەواریان ماوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)ە. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان چیای سافا و دۆڵی ئاوێزە لە باکور و (دۆڵی تایلەی خەرمانگای و گوندی گەچێنە لە خۆرهەڵات و چیای گەچێنە و چیای نەیجەکۆڵە لە باشور و تفەقەتاراو هەنارە کۆڵە و دۆڵی شەوگای لە خۆرئاواوە. چەندین کانیاوی تێدەڕژێت و ئاوی ئەمانە کۆدەبێتەوە و لەگەڵ ئاوی دۆڵ و لاپاڵ و چیاکانی دەوروبەری دروستدەکەن، لە بەری باکوری خۆرهەڵاتەوە دوو لقە جۆگەی دیکەی تێکەڵدەبێت، کە یەکێکیان لە دۆڵی ئاوێزە و دووەمیان لە دامێنی چیای ملەی قراڵ سەرچاوە دەگرێت و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و کۆدەبێتەوە و بە نێو دا ڕێڕەو دەکات. لە بەشی خۆرئاوای مەرقەدی شێخ حیسامەدین حەوز و باخێکی جوانی لە بەردی هەورامان و بە دەستی وەستای دەستڕەنگینی هەورامان لێ دروستکراوە و پاشان لە شێوەی تاڤگەیەکی بچوک دەڕژێتە خوارەوە و باخەکانی گوندی باخەکۆن ئاودێریدەکات و دواتر بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو چەمی تفەقەتاراو هەنارە کۆڵە و پاشان گوڵپ و لە (بانی بەرمەڕان) لەگەڵ چەمی سەرگەت دەگرن. لە بەرزیی (١٤٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٠٢٨م) لە ئاوڕێژگەکەی، درێژی کیلۆمەترێک دەبێت.
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی خەرپانی لە نێوان چەمی (دەرە لەڕا) و چەمی (پلەکانا). چەند کانییەکی وردی بچوکن. دەڵێن لە کۆندا هاوینەهەوارێک بووە. بەهۆی ئەوەی خەڵکی ناو گوند و دەرەوەی گوندەکە (سەفەریان) بۆ کردووە ئەو ناوەی لێنراوە. درێژدەبێتەوە تا دەگاتە (هەسارەی چەوتانی - ئەستێڵی چەوتان). لە بەرزایی (قەڵاتێ)وە ڕێگای خاکی بۆ براوەتەوە. گژوگیای سروشتی زۆری لێیە و شوێنێکی لەبارە بۆ ئاژەڵداری. لە بەهاراندا گەشت و سەیرانی لێ دەکرێت.
چەمێکى سروشتيیه. لە خۆرهەڵاتی کۆمەڵگەى زەمەقی و دەروازەی شاری هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بەکراوا) و بە دەشتەکانى بانەبۆردا دێتەخواروو زيانى گەورەى داوە لەو زەوييانە، ئەویش بەهۆى کەندڕ و ڕاماڵينى خاکى ئەو دەشتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی (بەمۆ). لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە سنور دەبڕێت و دێتە خاکی هەرێمی کوردستان و سنوری گوندی پشتە. ئاوی هەندێک کانی تێ دەڕژێت، له سنور تا دەگاتە نزیک گوندی پشتە دێژییەکەی ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و لە نزیک گوندی پشتە دەڕژێتە چەمی قەڵاوە، ئاوەکەی لە کۆنەوە بۆ ئاشەئاوییەکان و ئاژەڵداری و کشتوکاڵ سودیلێوەرگیراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ەوە. به چەند باخێکدا دەڕوات. بە ئاڕاستەی (بەڵخە) چەمێکی تری لێ جیادەبێتەوە پێیدەوتریت (دەرەی هارە گل). دوو کانی تێدایە بەناوەکانی (حەمەی ئەمین بەگ و کانی بەکری ئەحمەد). بە ئاڕاستەی (سەی سەلام) درێژدەبێتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مۆردین)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لەنێوان مەرقەدی شێخ خامۆش و کەورگی عەلی ئاغە. بەرەو دامێنی چیای قولەڕەش درێژدەبێتەوە. چەند کانییەکی بچوکی بەهارە و هەمیشەیی لێیە. ئاژەڵێ کێوی زۆرە بەتایبەت بەراز و ناوچەیەکی سەختە. ناوەکـەی بەهـۆی کـوشتنی بەرازەوە هاتووە.
کەوتووەتە نێوان گوندی (خەرپانی) و (خارگێڵان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). درێژکراوەی چەمی (دەرەی ڕاویە) و دەچێتەوە سەر چەمی (خارگێڵان)، کە ئەویش درێژکراوەی چەمی (بیارە)یە. ناوەکەی بەواتای (دەرگای ئەشکەوتەکان) دێت. ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوتی تێدایە و پێنج لەو ئەشکەوتانە گەورەن، یەکێکیان پێیدەوترێت (مەڕەبێ بنێ)، کە گەورەترین و بەناوبانگترینیانە.
کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لەنێوان ياڵى کەسنەزان و ياڵى کونەقير بە ئاڕاستەى باشورى خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. ئاوى کانیى ساردى تێدەڕژێت و دەچنە سەر ئاوى چەمى (گەلامبازوو)، لەبەشى سەرەوەى چەمەکە دەربەنێکى سروشتى هەيە بۆيە پێیدەوترێت چەمى بەر دەروەن واتە ئەو چەمەى، کە کەوتووەتە بەردەم دەربەندەکە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (خێڵی حەمه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) بە دووریی کیلۆمەترێک دەستپێدەکات و بۆ گوندی (بەشارەتی سەروو) درێژدەبێتەوە، بەتایبەت لە بەهاران و زستانان ئاوى پێدا دەڕوات، بەهۆى ئەوەى چەندین بەردى ڕەش لە چەمەکەدا بوونى هەیە بۆیە ئەو ناوەى لێنراوە.
کەوتووەتە باکورى گوندى (دوانزەئيمامى سەروو) و باشورى گوندى (دوانزەئيمامى خواروو)ی سەر بە شارچکەی (سیروان). دەبێتە سنورى جياکەرەوەى هەردوو گوند و درێژییەکەی (١٥٠٠م). لەسەر ڕێگاى سەرەکى گوندەکە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى گوندەکە دەڕوات و دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان.
کەوتووەتە سنوری ناحیەی (سیروان). لە باوەکۆچەکەوە سەرچاوە دەگرێت و بە گوندى حەسەنئاوادا دێتە خوار و بەناوەڕاستى گوندى (بەکراوا)دا دەڕوات و چۆمێکى وەرزييە، لەڕابردوودا ئاوى زۆر بووە و بۆ کشتوکاڵ و ئاودێرى بەکارهاتووە و چەند ئاشێکى لەسەر بووە. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.