بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە باشورى گوندی (دەڵەمەڕ). نزيکەى کيلۆمەترێک لە کانیى (تەڵوکێ)وە دوورە. کەوتووەتە ناو موڵکى (حەمەسەعيد حەمەشەريف زەردۆيی)یەوە. ساڵى ١٩٩١ شوێنەکە هەرەسیهێناوە و کانييەکە ونبووە، بەڵام دواتر جارێکى تر کانييەکە دۆزراوەتەوە و بووژاوەتەوە. ئەگەرچى کانييەکه بڕێکى کەم ئاوى هەيە، بەڵام ساڵانە وشکناکات.
کەوتووەتە گوندى (تەپە سەرقوڵە). کەمتر بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکان سودیلێوەرگیراوە، زیاتر بۆ ئاوخواردنەوە سودیانلێبینیوە.
کەوتووەتە گوندى (دوانزەئيمامى سەروو) هەردووناوەکەی پێ دەوترێت، چونکە کانییەکی بچوک بووە و خەڵکی گوندەکە بۆ ئاوخواردنەوە بەکاریانهێناوە. سەرچاوەی ئاوە زۆرەکەشی لە گوندى بەکراوادایە، کە ئاوێکی بەخوڕی زۆربووە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، پاشان لەگەڵ ئاوی ئەم کانیە یەکیاندەگرت و بەرەوە دوانزەئیمامی خواروو ڕێی دەبڕی، لەوێش هەندێک زەویی کشتوکاڵی بۆ ئاودێری پشتیانپێدەبەست، پاشان وەک چەمێکی گەورە ڕێ دەبڕێ، تا تێکەڵ بەئاوی دەریاچەی دەربەنديخان دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەڕوێن)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. باخێکی یەک دۆنمی لەبەردەمدایە بە ئاوی ئەم کانییە ئاودەدرێت، لە کۆندا ئاوی کانییەکە بۆ کشتوکاڵکردن و ئاودانی ئاژەڵی گوندەکە سودیلێوەردەگیرا.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپە کوڕە). سەدان ساڵە هەیە و ئاوی هەبووە، هیچ حەوزی بۆ نەکراوە، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی جۆگەوە بۆ ئاودانی ئاژەڵ و کشتوکاڵکردن بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە گوندی گریانە و لە خوارووی گوندی کۆنی (کەلاران) هەڵکەوتووە. بۆ باخداری بەکارهاتووە.
بە دووریی نزیکی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (پریسی سەروو). بەدرێژایی ساڵ ئاوی هەیە. لە ڕابردوودا مەرەزەی پێ کراوە، بەڵام ئێستا زیاتر بۆ ئاودانی باخ بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن) لە دۆڵی شەڵواندڕ و بەرانبەر کانی شەڵواندڕ. مێژووەکەی بۆ نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. لە شێوەی کارێزدایە. ڕووبەری زیاتر لە سێ دۆنم باخی لەبەردایە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (بانیبنۆک)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). خاوەنداریەتی بۆ (دەروێش تۆفیق) دەگەڕێتەوە. لەبەردەم کانییەکەدا شوێنێک بۆ ئاودانی ئاژەڵەکان دروستکراوە. بە زۆری بۆ ئاودانی ئاژەڵ سودیلێوەردەگیرێت، هەر لەبەر ئەوەشە ناونراوە کانی گاگەلەکە.
کەوتووەتە بەشی نزاری گریانەوە. لەنێوان (گریانە و بۆین)دایە. خاکەکەی ڕەنگێکی سپی هەیە. وەک گەچ وایە. کانییەکی تێدایە، کە لە بەهاراندا هەڵدەقوڵێت و تاکو هاوینێکی درەنگ ئاوی هەیە و دەڕژێتە سەر ڕوباری سیروان.
کانی سەرەکیی گوندی (گەچێنەی زێڕوونە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە ناو ماڵەکانی گوندەکەوە. چاوانەی بۆکراوە و حەوزێکی بچوکی بۆ دروستکراوە. لەشێوەی کارێزدایە، کە درێژییەکەی نزیکەی (١٠م) دەبێت. چواروەرزە ئاوی هەیە. بۆ خواردنەوه، باخداری و ئاژەڵداری بەکاردێت. لە کۆنیشدا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (گلێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیە. کانیاوێکی هەمیشەییە. شانزە پشکی لەسەر بووە و چوار خێڵ خاوەندارێتیان کردووە. خاوەن پشکەکان پێکەوە باخدارییان پێ کردووە و بڕێکی زۆر مەرەزەیان لەبەر کردووە. خەڵکی گوندەکە پێیانوایە ئاوەکەی شفا بەخشە بۆ هەندێک نەخۆشی.
سێ کانیی هەمیشەیین. دەکەونە قەدپاڵی ناونەیجە لە گوندی (نەیجەڵە). ئاوەکانیان هەمیشەیی و تاڕادەیەک گەرمن. ئاوەکانی چەمی قەڵبەزە دێنەوە سەری و یەکدەگرن و دەڕژێنە ڕوباری سیروانەوە.
کەوتووەتە ناو باخەکانى باوەکۆچەک. لە پێشتردا ئاوى کانییەکە لەگەڵ ئاوى چاوگدا تێکەڵکراوە و براوە بۆ دەشتى بەکراوا و لە ئێستادا ژمارەیەکى زۆر له باخەکانى ناوچەکەی پێ ئاودەدرێت.
کانيیەکى هەميشەييه. کەوتووەتە باشورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و تەنها (٤٠٠م) لە ناوەندى گوندەکەوە دوورە. بەهۆى ئەوەى ئاوەکەى لە وەرزى زستاندا گەرم بووە، ئەو ناوەی لێنراوە. لە هەمان کات کانى ژنانى گوندەکە بووە و بۆ شوشتنى کاڵا و کەلوپەلى ماڵ بەکارهاتووە.
کانیيەکى کانزايى گۆگرديى هەميشەييە. کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). به دوورى (٧٠٠م) لە ناوەندی گوندەکەوە هەڵکەوتووە. موڵکى گشتییە. بەهۆى هەبوونى تواوەى گۆگرديى تيايدا بۆنى ناخۆشە و بۆنى هێلکەى کوڵاو دەدات، بەڵام خەڵکى گوند و خەڵکانى دەرەوەى گوندەکەيش بۆ نەخۆشيەکانى پێست بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە باکوری گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن و لە نزیک گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی کانزاییە هیچ دار و درەختێک لەبەری ناڕوێت. ئاوەکەی کەمە. پاش کەمێک ڕۆئەچێتە ناو زەوی. ئاوەکەی چەورە و بە گشتی بێ بۆنە. بەڵام لە هاویندا کەمێک بۆنی هەیە. زۆرجار بۆ نەخۆشی پێست و هەستیاری بەکاردێت.
کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (خورماڵ). دوو حەوزی تایبەت بە ڕەگەزی نێر و مێی لەسەر دروستکراوە، بەڕووبەری(١٥م٢) و قوڵی(١. ٦م). گەشتیاران بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی پێست و مەلەکردن و خۆشۆردن تێیدا سەردانیدەکەن. نرخی خۆشۆردن (هەزار دیناری عێراقییە) و نرخی دەبەیەک ئاوی بیست لیتر(٥٠٠دیناری عێراقییە)، ئەمە سەرەڕای بردنی ئاو لە حەوزەکانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان، چونکە ئاوەکەی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندییە، کە وایکردووە وەک چارەسەری نەخۆشیی پێست سوودیلێوەربگیرێت، لەوانە هەبوونی کبریتی کالیسیۆن(Caco٣)(٧٠٠ملگرام/ لیتر) و کبریتدی هایدرۆجینی(H٢S) و ڕێژەی سلفاتی زیاترە لە(٥٠٠ملگرام/ لیتر) و کۆی خوێ تواوەکانی ناوی(T. D. S)(١٨٧٨ملگرام/ لیتر)ە و توانای گەیاندنی کارەبای(E. C) (٢٨٤٠ مایکرۆمۆز) و ئایۆنی سۆدیۆمی(٤٨ ملگرام/ لیتر) و پۆتاسیۆم(١١. ٢ ملگرام/ لیتر) و کالیسیۆمی(٣١٨. ٢ ملگرام/ لیتر) و پلەی گەرمی(٢٩. ٥ پلەی سەدی) هەیە.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارەدێی (تەوێڵە). باخاتێکی چڕی گوێز و توو ئاودێریدەکات و لە تەنیشت کەبابخانەی (گەڕیات) دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی تەوێڵەوە، (١٣٩٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەبابخانە و چایخانەیەکی لەسەر دروستکراوە و ئێواران خەڵکی تەوێڵە کۆدەبنەوە بووەتە جێگەی سەرگوزشتەی خۆش و یاریکردن.
کەتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی (بیارە). بۆ ئاودێریکردنی باخێکی چڕی گوێز و چنار بەکاردێت و پاشان دەڕژێتە چەمی بیارەوە، (١١٠١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (لوتکەی ئاسنەوەرد و گەڕەکی ملەی چنار) و لە باشورەوە (دۆڵی بیارە) و لە خۆرئاواوە (کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل و تاڤان و نەخۆشخانەی هەورامان) و لە خۆرهەڵاتەوە (شاری بیارە) دەورەیانداوە.