بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کۆمەڵێک جۆگەی گشتیی ئاودێرانی باخەکانی سنوری گوندی (بەڵخە)ن، کە بریتین لە: ١- هانە وێڵە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ١٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٢- وەزەنێ: (٣٠٠م) درێژە. ١٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٣- قەڵاگا: (٣٠٠م) درێژە.، ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٤- باخی مەلا: (٤٠٠م) درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٥- ڕێوڵە - کەمەر قاڵاو: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٦- ڕێوڵە - سەرسۆڵێ: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٧- وەردەگا: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٨- کێڵەکۆنە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٧ دۆنم ئاودێریدەکات. ٩- دووە وەزە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٤ دۆنم ئاودێریدەکات. ١٠- عەلی خوبیا: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٤٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ١١- دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ١٢- مزگەوتی دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
لە سنوری گوندی (زەڵم)، ئەم پێنج جۆگەیە هەن: ١- جەوە شێخ خەیاتی: درێژترین جۆگەیە و بە ناوی شێخ خەیاتەوە ناونراوە. لە سەرچاوەی زەڵمەوە بەدرێژایی ٣سێ کیلۆمەتر زیاترە، بە باخەکانی ئەوبەری قەڵای خان ئەحمەدخاندا تێدەپەڕێت، کۆمەڵێک باخی زۆر ئاودەدات. ٢- جووە مەننێ: لەسەرچاوەوە هەڵگیراوە و بە دیوی باخەکانی دیدا تێپەڕ دەبێت، جۆگەکە خوڕ نییە و ئاوەکەی لەسەرخۆ دەڕوات، بۆیە بەو ناوەوە ناسراوە. کیلۆمەتر و نیوێک درێژە. ٣- بنەوانی حەمەکە: لە نزیک قەڵادایە، لەو شوێنەی پێیدەوترێت پەچە، کۆمەڵێک باخ ئاودێریدەکات. درێژییەکەی نزیکەی نیو کیلۆمەترە. ٤-بنەوانەو نەسەی: بەرانبەر بنەوانی حەمەکەیە، باخی نەسەو تا جەمیناوا ئاودێریدەکات. کیلۆمەترێک درێژە. ٥-بنەوانی قێخا: جۆگەیەکە لە نزیکی بیناکانەوە دەستپێدەکات، تا نزیکی بنی پەڵگی ئەحمەدئاوا درێژ دەبێتەوە، کاتی خۆی ئاوی لێبراوە بۆ ئاشەکانی قێخاسادق و حەمەی سەلەیم. دریژییەکەی (٣٠٠م) دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (شەشکی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژییەکەی کیلۆمەترێک دەبێت. لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە، زیاتر لە ٢٠ جوتیاری سنورەکە زەوییەکانیان بەرئاوە و بۆ کشتوکاڵ بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە سنورى گوندی (تازەدێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سێ کیلۆمەتر دریژە. نزیکەى سەد ساڵە هەیە و ئاوى پێدا دەڕوات. بۆ کشتوکاڵکردن سودیلێدەبینرێت و ٧٠٠ دۆنم زەوی پشتیپێدەبەستن. سەرچاوەکەی ئاوى سەرچاوەى زەڵەمە و بە چەند چەم و جۆگەیەکى تر دەگات.