گەڕاوی خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (خورماڵ). دوو حەوزی تایبەت بە ڕەگەزی نێر و مێی لەسەر دروستکراوە، بەڕووبەری(١٥م٢) و قوڵی(١. ٦م). گەشتیاران بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی پێست و مەلەکردن و خۆشۆردن تێیدا سەردانیدەکەن. نرخی خۆشۆردن (هەزار دیناری عێراقییە) و نرخی دەبەیەک ئاوی بیست لیتر(٥٠٠دیناری عێراقییە)، ئەمە سەرەڕای بردنی ئاو لە حەوزەکانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان، چونکە ئاوەکەی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندییە، کە وایکردووە وەک چارەسەری نەخۆشیی پێست سوودیلێوەربگیرێت، لەوانە هەبوونی کبریتی کالیسیۆن(Caco٣)(٧٠٠ملگرام/ لیتر) و کبریتدی هایدرۆجینی(H٢S) و ڕێژەی سلفاتی زیاترە لە(٥٠٠ملگرام/ لیتر) و کۆی خوێ تواوەکانی ناوی(T. D. S)(١٨٧٨ملگرام/ لیتر)ە و توانای گەیاندنی کارەبای(E. C) (٢٨٤٠ مایکرۆمۆز) و ئایۆنی سۆدیۆمی(٤٨ ملگرام/ لیتر) و پۆتاسیۆم(١١. ٢ ملگرام/ لیتر) و کالیسیۆمی(٣١٨. ٢ ملگرام/ لیتر) و پلەی گەرمی(٢٩. ٥ پلەی سەدی) هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. قضاء هەڵەبجە دراسة فی الجغرافیة الأقلیمیة، عطا محمد علاءالدین، مطبعة تیشک، السلیمانیة، الطبعة الاولی، ٢٠٠٨، ص٩٥.
  2. تقییم جغرافی لاستخدمات الموارد المائیة فی حوض نهر زلم، محمد حمەصالح فارس الشهرزوری، رسالة ماجستیر، جامعة صلاح الدین، کلیة الاداب، ٢٠١٧، غیرمنشورة، ص١٥٥.
  3. جوگرافیای هەورامان و دەرامەتە ئاوییەکانی، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیایی پراکتیکی، ڕێباز حمەغریب هەورامانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، سلێمانی، ٢٠١٧ ل٢٨٥.

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.