بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە گوندی (قوڵخورد)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە خۆرئاوای گردى قوڵخورد. پێش داگیرانی گوندەکە تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە. ئاوەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناو چەمی دەلوچە و بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە گوندى (گڵێجاڵ). بەشێوەيەکى سروشتى لە پێدەشتى (گڵێجاڵ)دا قوڵپ دەدات و تا وەرزى هاوين بەردەوامدەبێت.
کەوتووەتە ناوچەى نەورۆڵى لەبەشى خۆرئاواى گوندى (سەراو). بەرزیى ئەم کانييە لە ئاستى ڕووى دەرياوە (٧٨٣م)ە. لەسەر ئەم کانييە مزگەوتێکى بچوک دروستکراوە هەربەناوى مزگەوتى قولقولەوە و مێژوويەکى کۆنى هەيە. پێشتر بڕێکى زۆر ئاوى هەبووە، بەڵام لە ئيستادا بەهۆى گۆڕانکارييەکانى کەشوهەوا و لێدانى چەند بيرێک لە تەنيشت و نزيک کارێزەکهوە، کەمیکردووە.
کەوتووەتە باکورى گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. ئاوەکەی لەیەک شوێنەوە هەڵقوڵیوە هەربۆیە بە قۆڵیبانی فەقیێ ناوبراوە، لە دامێنی شاخێکدایە و نزیکە لە سنوری ئێرانەوە. حەوزێکی بۆ کراوە لەبەردەم کانییەکەدا و لە ئێستادا ڕێبواران و فەوجێکی پاسەوانی سنوری سودیلێوەردەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تازەدێ)ی بناری سورێن. لە باکوری گوندەکەوە هەڵدەقوڵێت. خاوەنداریەتی بۆ خەڵکی گوندەکە دەگەڕێتەوە. مێژوویەکى دێرینی هەیە. دەیان ساڵە وشکینەکردووە. بۆ ئاودێریی کشتوکاڵ سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گوڵپ) لە ناوچەی هەورامان. لەسەر کانییەکە دوو سورە چناری گەورەی هەیە. لە کۆندا و لە دەشتەکانی بەردەمیدا توتن و کشتوکاڵێکی زۆر کراوە. لە ئێستاشدا بۆ ئاودانی باخەکان و باخداری بەکاردێت.
کەوتووەتە قەدپاڵی چیای (ڕێزەخاڵ)ی گوندی (خەرپانی). ئاوەکەی هەمیشەییە. لە پێشتردا سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی گوندەکە بووە. حەوزێکی گەورەی بۆ دروستکراوە و چەند باخێک ئاودەدات. بەشێکی تر لە ئاوەکەی بە بۆری دەڕواتە مزگەوتی خەرپانی و بەشێکیشی براوە بۆ (باخچەگەورە). لەبەردەمیدا کانییەکی تر هەیە بەناوی (لاڵەگا).
کەوتووەتە سنوری گوندی (پریسی سەروو) لە دۆڵی میران. بەدرێژایی ساڵ ئاوی هەیە و بۆ خواردنەوە و ئاودێریی کشتوکاڵ و ئاودانی ئاژەڵ بەکاردێت.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (گڵێجاڵ) لەدامێنى چياى (مستەخوان) لە خۆرهەڵاتى چياى (خۆشک)، هەمیشەییە. بەرزيیەکەى (٦٨٧م)ە لەئاستى ڕووى دەرياوە.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە) ئاوی کانییەکە بۆ باخ و سەیرانگاکانی دۆڵی کاوات بەکاردێت و پاشان دەڕژێتە چەمی بیارەوە. (١١٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (شاری بیارە و پڕۆژەی ئاوی بیارە و خانەقای بیارە) و لە باشورەوە (تەپو ئەحلێ و دۆڵی کاوات) و لە خۆرئاواوە (و دۆڵی بیارە و ملەی چنار) و لە خۆرهەڵاتەوە (مزگەوتی نامی و ئاشکەوتی مامەند) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە ناو گوندی (کوڵکنیی سەروو). مێژویەکی دێرینی هەیە. ئاوەکەی بۆ خواردنەوە سودیلێوەردەگیرێت و دابەشکراوە بەسەر ماڵەکانی گوندەکەدا، هەندێک جار بۆ کشتوکاڵیش بەرکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناو گوندی (بانیبنۆک). لە شێوەی کارێزدایە و لە دوو گۆڕیچەوە ئاوی لێ دێت. خاوەنداریەتی بۆ بنەماڵەی شێخ مەحموود دەگەڕێتەوە. بۆ خواردنەوە و ئاودانی ئاژەڵەکان سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە کێلەسپی لە نزیک ڕێگەی سەرەکیی سیروان -هەڵەبجە. لەبەرئەوەی لەسەر چەمێکی قوڵدا هەڵکەوتووە ئەو ناوەی لێنراوە. جگە لەوەی سەرچاوەی ئاوی ئەو داستانەبووه، کە لەمبەر ئەوبەریدا بوون و زۆربەیان درەختی (بی و چنار) بوون، ئاوی خواردنەوەی ماڵانی هەردوو کۆنە گوندی (کێلەسپی) و (جانجان)یش بووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو). یەکێکە لەو کانیانەی، کە سودێکی زۆری هەیە بۆ هاوڵاتیانی گوندەکە، کەوتووەتە بەشی باشوری گوندەکە و لەناو زەوی هاوڵاتییەکدایە بەناوی بارام، بۆیە ناونراوە کانی بارام، ئاوەکەی بەمەبەستی باخداری سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (عەنەب). ئاوەکەی هەمیشەییە. باخی مزگەوت، کە موڵکی ئەوقافە پشتیپێدەبەستێت. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیە. مەرەزە و توتن و کشتوکاڵ و باخەکانی نزیکی پێ ئاودراوە، بۆیە ئەو ناوەشی لێنراوە.
کەوتووەتە ناوەڕاستى گوندى (بياوێڵە) لە سەروی مزگەوتی ناو گوندی بیاوێڵە چەند کيلۆمەتر باکورى خۆرهەڵاتى هەڵەبجه. چوار وەرزى ساڵ ئاوى هەيە و وشکناکات، بەڵام لە وەرزى هاوين و ساڵانى کەم بارانيدا بڕەکەى کەمدەکات. (٧٢٩م) له ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. ئاوى کانيیەکە بە پيرۆز دادەنرێت و خەڵکى بە نيازى گیرابوونی مەبەست و نیاز و چاکبوونەوەى نەخۆشى، بەکاریدەهێنن و وەک تەبەڕک سەيریدەکەن. لە ئێستادا بووەتە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی گوندەکە. کراوەتە دووبەش، بەشێکی دێتە نێو مزگەوتی گوندەکە و لە حەوزێکدا کۆدەبێتەوە، بەشەکەی دیکەی بە بۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە.
کەوتووەتە گوندی هاوار. لە نێو باخەکانی باخی (هەڵوژێ) و چەمی (گوێزەکوێر)دایە ئاوەکەی کەمە. بەڵام بەردەوام و هەمیشەییە. بۆ ئاودانی ئاژەڵی گوندەکە بەکارهاتووە. بەتایبەت لەو کاتەدا، کە گوندنیشنەکانی ناوچەکە بە پیشەی ئاژەڵداریەوە خەریکبوون.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (پریسی سەروو) لەبەردەم قەڵای پریس. ئاوێکی هەمیشەیی هەیە. لەبەردەمیدا حەوزێکیان دروستکردووە و چەند بەلوعەیەکی لەسەره و ژنان کەلوپەلیان لەبەر شتووە و هەر لەبەر ئەوەش بە (کانی بەلۆعاکان یان کانی ژنان)یش ناو دەبرێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). ئاوەکەی هەمیشەییە. لە زەویەکی پان و تەختدایە. دەغڵودان و بڕێکی زۆر مەرزەی لێ کراوە و هەندێک باخیشی پێ ئاودراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک) و لە دووریی یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری گوندەکەوە دوورە. لە نزیک کانی و گۆڕستانی وەیس هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و موڵکی هەموو گوندەکەیە و لەگەڵ کانی وەیس یەکدەگرێتەوە بە ئاڕاستەی گوند شۆڕدەبێتەوە، لە کۆندا بۆ توتن و مەرەزە بەکارهاتووە و ئێستەش بۆ باخداری بەکاردێت.