بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە ناو باخانی گوندی سازانەوە. لەگەڵ کانییەکانی دیکەی نێو چەم لە باخی شێخ حەمەساڵح ئاوەکەی یەکدەگرێت و ژمارەیەک باخ ئاودەدات، بەتایبەت کانی سەروەزەن و چاوگ. بەشێک لە ئاوەکەی بۆ بنکەی پاسەوانیی سنور براوەتەوە.
کەوتووەتە گوندی (باخەکۆن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە خۆرئاوای گوندەکەیە و مەرقەد و خانەقای شێخی لەسەر دروستکراوە و دوو حەوزی بە دیزاینێکی جوان بە بەردی گوندەکە بۆ دروستکراوە. یەکێکیان بە ڕووبەری (٨ بە ٢٠م) و دووەمیان (٢، ٨٠ بە ٤م) و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن و (١١٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (چیای لەشکرگا و سافا و دۆڵی ئاوێزە و لوتکەی چیچەخەنینە) و لە خۆرئاواوە (چیای ملەی قڕاڵ و تفەقەتارا) و لە باشورەوە (دۆڵی باخەکۆن و شوێنەواری ماڵی کەنعان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی تایلەی خـەرمانگا و گوندی گەچێنە).
کەوتووەتە نێو گوندی ڕێشاو. لەبەردەم مەرقەدێکە، کە پێیدەوترێت مەرقەدی شێخ خامۆش. باخەکانی ناوچەکە ئاودەدا. بەردە نوێژی تێدایە و کانییەکی هەمیشەیی گوندەکەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (شەشکی سەروو) لە نزیک گۆڕستانەکانی گوندەکەیە. لە زستاندا دەڕواتەوە سەر چەمی (کەنەقوڵ). ئاوەکەی بە هاوینان بۆ مەبەستی ئاودێری بەکاردێت. گۆڕی (شێخ ڕەش)ی تێدایە بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە. تا ساڵانی دواییش خەڵکی ناوچەکە بۆ مەبەستی نزاکردن سەردانی ئەو گۆڕەیان کردووە. ئاوەکەی وەک (تەبەروک) بەکارهاتووە. پەڕۆی سەوز بە دارتوو و نەیجەکانی سەر کانیکەوە کراوە.
کەوتووەتە چەمی سازان. ئاوی کانیی سەرچاوگی دێتەوە سەر و پێکەوە یەکدەگرن و بە ئاڕاستەی سیروان دەڕۆن. کانییەکە هەمیشەییە و چەند باخێک ئاودەدات.
لە باشوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)وهوە هەڵدەقوڵێت. بەشێک لە زەوییەکانی (تەپی سەفا و زۆربەی تەپەتۆڵەکە) ئاودەدات. هەمیشەییە. زیادەی ئاوی گەنجانی دێتەوەسەر. دەڕژێتە (کانیی ماران) لە تەپەتۆڵەکە و لەوێوە بۆ (چەمی زەڵم) لە خوارووی گوندەکە دەڕوات.
بە دووریی (٧٠٠م) کەوتووەتە سنوری گوندی (کشەیەری)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). مێژوویەکی زیاتر لە ١٥٠ ساڵەی هەیە. بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا کۆمەڵێک ماڵە عەرەبى لە نزیک بووە، بەو ناوەوە ناوبراوە. بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیلێوەردەگیرێت و ئاوەکەی دەڕژێتە ناو چەمی زەڵم.
دوو کانین لە چەمی شنروێ و نزیک گوندی عەبابەیلێ. قەمان بەواتای (شوێنی ئاوخواردنەوەی ئاژەڵ) دێت. (عیسا بەگ)یش کەسایەتییەکی گوندی عەبابەیلێ بووە. بەو ناوەوە ناونراون. ئەم دوو کانییە وشکناکەن، بەڵام ئاوەکەیان کەمە. تەنها بۆ ئاودانی ئاژەڵ بەکاردێن.
یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و کەوتووەتە ناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (بەڵخە). باخی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی و حەوزێکی بە ڕووبەری (٦ بە ٨م) لەسەر دروستکراوە. (١٣٦١م)لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی مێشلە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی شەمێ) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بنجەودڕەی)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٠٩٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە بە ڕووبەری (٧ بە ١٢م) و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (کانی عوسمان و کانی هەنار و گوندی نارنجڵە و تەپو قەڵێ و دۆڵی نارنجڵەی کۆن) و لە خۆرئاواوە (باخەکانی سەنگی سیاو قەڵای سەنگی سیاو گۆڕستان و تەپی زەردی گڵی و تەپی کۆسە پەڕە و تەپی مەڵا سیاوە و گوندی دەرەوکێ) و لە باشورەوە (دۆڵی دەرەوگاوگەی و گوندی بنخەودڕی) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای کڵاوەی ئاشور و لـوتکەی ئاسنەوەرد).
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی. (١٣١٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی مێشلە) و لە باشورەوە (گوندی جاوریان) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی سۆڵێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی شەمێ و قەڵای شاتر) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە ناو چەمی دەوەرە. پێشتر بە کانی ئەڵڵا وەیس ناوبراوە. لەنێو باخی فەقێ لە باشوری گوندی (چنار) هەڵکەوتووە. کانییەکی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان دەڕوات. ئاوێکی زۆری هەیە، لەسەرچاوەکەیدا وەک کارێزی لێکراوە، بە بەرد ڕێڕەوی ئاوەکەی لەژێر شاخەکەدا هەڵچنراوە، خانەباخێکی تێدایە و زۆرجار خەڵکێکی زۆر تێیدا دەمێننەوە بەتایبەت ئەوانەی، کە بۆ شاخڕەوی دەچنە چەمی دەوەرە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (هانەنەوتێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (٩١٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە بە ڕووبەری (٣ بە ٨م) و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت و لە کۆتاییدا دەڕژێتە نێو چەمی هانەنەوتێ و دەرەقەیسەر. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (گوندی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و بنجەودڕەی) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی دەرەقەیسەر و زەردەهاڵ) و لە باشورەوە (گوندی هانەنەوتێ و کانی یەوەجەڕێ و سەروەزەن و دووەچڵە و تووەسیاو دۆڵە درێژە) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی بیارە و کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل و ئاتەشگا و دۆڵی باواندەرە).
کەوتووەتە ناو گوندی (میری سور). کانییەکی دەستکردە و بە هێز و بازووی حاجی خەلیفە حەمە کریم بە بەکارهێنانی پیک و پاچ و بێڵ و قڵنگ و تەقینەوە، ئاوەکەی دەرهێنراوە. کانییەکی هەمیشەییە و وشکناکات. بۆ ئاودێریی کشتوکاڵ و باخداری و ئاژەڵداری و خواردنەوە بەکارهاتووە و تا ئێستاش بەدەستی بنەماڵەی ناوبراوەوەیە. بە کانی میرانیش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری زەوییەکانی بانیبنۆک. بەڵام بەهۆی لێژیی زەوی و تۆبۆگرافیای بەرزی بانیبنۆک، ئاڕاستەی ئاوەکەی ڕووبە گوندی بەردەبەلە و جوتیارەکان بۆ کشتوکاڵکردن بەکاریدەهێنن. سەرچاوەی ئاوەکەی چیاکانی سورێنە و ئاوەکەی هەمیشەییە. لە ئێستادا دەغڵودانی پێ ئاودەدرێت. بەڵام لە ساڵانی کۆندا ئاوەکەی بۆ توتن بەکارهێنراوە. دوو جۆگەی لێ دەبێتەوە؛ جۆگەی ئاوایی یان قامیشەڵە و جۆگەی شاخە بەڕەزا. جۆگەی دووەمیان بۆ زەویەکانی شێخ یەحیا دەڕوات، کە چەند ماڵێکی تێدایە و بووەتە ئاوەدانییەکی بچووک.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار). دەوترێت ناوەکەی بۆ کەسایەتیی کاکەیی (عالی قەلەندەر) دەگەڕێتەوە، کە لە هاوار ژیاوە و مۆردی بڵاوکردووەتەوە، چونکە لە شوێنەکەدا دوو پەلە مۆرد هەن، کە یەکێکیان بەرەکەی سپییە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (چواردان). کانییەکی هەمیشەییە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە گوندی (چوارداران)ـە.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (بەڕوێن)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. بۆ ئاودانی باخەکەی بەردەمی و ئاوی خواردنەوەی خەڵکی گوند و مزگەوتی گوندەکە سودیلێوەردەگیرێت. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا حەوزێکی بۆ کراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (پریسی سەروو)ە، بە دووریی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندەکەوە لەسەر ڕێگای (کەردزیاگ). بۆ خواردنەوە و ئاودێریی ئاژەڵ و کشتوکاڵ بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری نێوان گوندەکانی (جەلیلە) و (عەنەب). لەکۆتایی دۆڵی (سەرکەورگان)ە، کە ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوتی لێیە. قلیج لەسەر ڕێگای هەردوو گوندەکە هەڵکەوتووە. سەیرانگایەکی بەهارەیە. پێشتر پێیانوتووە (بۆگەن کێ) چونکە وەک زۆنگ بووە. دواتر دەستکاری کراوە و وەک کارێزی لێکراوە. کانییەکە لە بناری چیای شنروێوە هەڵدەقوڵێت و سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخەکانی بەردەمیەتی. لە ئێستادا کراوەتە کارێز و مزگەوتێکی لەسەر دروستکراوە. گەشتیار و ڕێبوارێکی زۆر سودیلێدەبینن و سەرچاوەی ئاوەدانیی ناوچەکەیە.