بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (میری سور)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). به دووریی سێ کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە. درێژییەکەی نزیکەی چوار کیلۆمەترە. لە زستان و بەهاراندا ئاوى هەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە بەشی کۆتایی چەمی بەناوبانگی (کەمانگەرا). کۆمەڵێک پلیکانەی سروشتیین لەبەری ڕێگاکەوە بۆ چوونەخوارەوە پلەپلە کراوە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوه. لە ئێستادا پلیکانەکان نەماون و بوونەتە ڕێگای ئۆتۆمبێل. بە چەمی (چەوتان)یش ناودەبرێت، کە کانی و ئەستێڵی لەسەر دروستکراوە.
کەوتووەتە باکور و باکورى خۆرئاواى گوندى (دوانزەئيمامى سەروو) نزيکەى ٢٥٠مەتر دوورە لە گوندەکە و لەسەر جادەى سەرەکیى گوندەکە لە زەویى (سەردار فائق ساڵح) دەستپێدەکات، تا دەگاتە دەرياچەى دەربەنديخان و سێ کيلۆمەتر درێژە. ژمارەيەک کانى زۆر لەسەر ئەم چەمەن و ئەم چەمە موڵکى گوندەکەيە.
کەوتووەتە گوندی (تەپەگوڵاوی)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و لە سەرچاوەی ئاوی کانی مارفەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی چەمی زەڵم درێژدەبێتەوە. چەمێکی قووڵ بووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کێڵان و ڕاماڵینەوە بەشێک لە قووڵییەکەی لەدەستداوە.
لە خۆرئاواى گوندى (قارەمانی)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)ـەوە دەستپێدەکات، لە سەرەتادا هەردوو کانى خوارنگ و کانى ئەسحابەکەى تێ دەڕژێت و بەئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى گوندەکە ڕێدەکات، تا دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان، درێژییەکەی مامناوەندە و نزيکەى يەک کيلۆمەتر دەبێت. بەهۆى ئەوەى بەردى زۆر بووە و تەقتەقان و بەرد بووە ناونراوە چەمى تەقتەقان.
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (پاڵانیا و جاور و دۆڵبیان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. لە یەکگرتنی ژمارەیەک چەم پێکهاتووە و لە کۆتاییدا دەڕژێنە نێو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت. لە وەرزی هاویندا بۆ ئاودانی باخەکانی خوارووی گوندی پاڵانیا و جاور و دۆڵبیان بەکاردێت، کە بەشێوازی تایبەت و بە (نۆباو) ناودەبرێت، بەسەر خاوەن باخەکاندا بە پێی گەورە و بچوکیی ڕووبەری باخەکانیان، دابەشکراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی شارۆچکەی (بەمۆ). چەمێکی قووڵ و تەنگەبەرە و سەرچاوەی سەرەکیی ئاوەکەی، باراناوە؛ بەڵام ساڵانی وشکەساڵی نەبێت، هەرگیز وشکنابێت، ١ کم درێژە. ژمارەیەک کانیاوی تێدایە، کە لە وەرزەکانی هاوین و بەهاردا بۆ مەرزە و تەڕەکاڵ و ئاژەڵداری سودیلێدەبینرێت. دەڕژێتە چەمی گلەوە، کە ئەویش هەر لە خۆرهەڵاتی گوندی گڵێجاڵە و پاشان هەمویان دەڕژێنە چەمی گەورەی پشتەوە.
کەوتووەت سنوری گوندی (گمە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). چەمێکی ئاودار و تەنگەبەرە. بە درێژیی هەشت کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای گوندی (گمە)ەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا. بەهۆی لەباریی شوێنەکەوە بۆ هەڵبەستنی پۆند (بەنداوی بچوک) گونجاوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چنار)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لە خوار کانی فەقێ لە دەوەرە. مۆردێکی زۆری تێدایە و دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیرواندا. ئاوی دەوەرە بەم چەمەدا دەڕژێتە سەر ڕوباری سیروان.
لە سەرچاوەوە دوو لقە؛ لقی یەکەمیان لە چەمی زاوەر (دەرەو زاوەری)، کە گوندێکە و کەوتووەتە شاخی داڵانی هەورامانی لهۆنەوە، چەمی دووەمیان، کە چەمی (ئاوێسەرە) یان (دەرەو ئاوێسەری)، کە کانیاو و هاوینەهەوارێکی سروشتیی جوانە، سەرچاوە دەگرێت. هەردوو لقەکە چەند کانیاوی بنی شاخەکانیان تێدەڕژێت و لە ناو بازاڕی تەوێڵە یەکدەگرن و ئاوەڕۆی تەوێڵەیان دەچێتە سەر و چەمی خواروو دروستدەکەن. ئەویش چەندین کانی تێدەڕژێت و چەمی تەوێڵەی لێپێکدێت، بەرەو ئەوپەڕی خۆرئاوا دەکشێت، هەم جۆگەی لێ هەڵدەگیرێت، هەم کانی و ئاوی تێدەڕژێت. باخەکانی (خوارووی تەوێڵە، سۆسەکان، پالانیا، جاور، هاوار، هەوارەکۆن، گریانە) پشتیپێدەبەستن و دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە.
کەوتووەتە بەشى خۆرئاواى شارى هەڵەبجە و بەشى باکورى زنجيره چيايى باڵامبۆ لە سنوری ناحیەی (سیروان). بە ئاڕاستەى باکورو باکورى خۆرئاوا لێژدەبێتەوە، بەرزترين خاڵى نزيکەى (١١٦٣م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. چەمى پريس کەوتووەتە بەشى دەستە ڕاستى و چەمى گوڵان و چاوگ لەبەشى دەستەچەپى. پێکهاتەى جيۆلۆجیى ئەم چەمە بە زۆرى لە باڵامبۆ و کۆميتان پێکهاتووە لەبەشى سەرەوەى ئاوزێڵەکە، کە لە ڕووى هايدرۆلۆجييەوە چينە ئاوگرێکى باشن و چەند کانياوى باش لەدەوروبەرى گوندى تريفە بەدەرکەوتوون. نزيکەى ٢٨ دۆنم زەوى کراون بە باخى هەنار و هەنجير و... هتد. درێژييەکەى لەبەرزترين خاڵى لە چيای باڵامبۆوه، تا دەگات بە چەمى پريسى خواروو لە باکورى گوندى گورگەچيا، نزيکەى (١٢کم) دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بە شێکە لە چەمی (کەمانگەرا) لە نێوان چەمی (یەوە جەڕێ و سێکوچکانا)دایە. ئاوی (قەڵبەزەی سەروەزەن)ی دێتەوە سەر. باخەکانی (ئەحمەدی لالۆ فەتاح و حاجی حەمە) ئاودەدات. بە واتای (تووە ڕەش) دێت.
کەوتووەتە گوندی (هاوارەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بەردەکانی سورن. تیشکی خۆر کاریلێکردوون و وردبوون. چەمێکی گەورە و فراوانە. تاکو چەرمی (هەرمێژێڵان) درێژ دەبێتەوە و بە ئاڕاستەی دۆڵی (بەفری میری)دا دەڕوات. چەمەکە وشک و بێ ئاوە. بەڵام قەدپاڵەکانی بۆ بنێشتکردن و لەوەرگا بەکارهاتووە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەترە.
کەوتووەتە سەر ڕوباری سیروان و لە باشوری گوندی (کۆساوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). تل: بەواتای بەرد دێت، بەهۆی بوونی چەند بەردێکی گەورە ئەو ناوەی لێنراوە. خەڵکی گوندەکە لە کۆندا بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لەگەڵ گوندی ژاڵەی ئێران بەکاریانهێناوە. بۆ ئەو مەبەستەش سود لە گوریس وەرگیراوە.
کەوتووەتە گوندی (جەلیلە) لە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە تا نزیک ڕێگەی (هەڵەبجە - عەنەب) درێژدەبێتەوە. شوێنەواری دێرینی لێ دۆزراوەتەوە. شوێنی کۆنی گوندی جەلیلە بووە لە پێش ئیسلامدا. لە شوێنێک، کە ئێستە پێیدەوترێت (هارە گلان). سەرچاوەی دوو کانی تێدا دۆزراوەتەوە، کە کراونەتە کارێز. بەپێی وردبونەوەی خەڵکەکەی لە (کانی ژنان)ەوە ئاویان بۆ ڕاکێشاوە. تەنیشتەکانی دەشتی (بەردەگەوران و مەرەزە جاڕ)ە. بە زستانان کراونەتە گەنم و جۆ. بە هاوینان کراونەتە سەوزە بەتایبەت (توور). لە ئێستادا ئەم زەویانە بەر سنوری شارەوانی هەڵەبجە و فراوان بوونی شار کەوتوون. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٢٠ دۆنم دەبێت.
بە درێژایی زیاتر لە کیلۆمەترێک لە باکوری (گوندی پریسی سەروو) و باشوری گوندی (پریسی خواروو)وەوەیە. نزیکەی (٨٠%) سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی پریسی سەرووی تێدەڕژێت و سەرچاوەی ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخ و بێستانەکانە، کە بەپێی وتەی جوتیارانی بەتەمەنی هەردوو گوندی پریسی سەروو و پریسی خواروو، ئاماژە بەوەدەکەن، کە ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵی بووە و توتن و کونجی و برنج و عەلی بابا و تەماتە و هەموو جۆرە سەوزە و تەڕەکاڵێکی هاوینە لە بەشە نزمەکانی دۆڵەکەدا (زەوییە بەراوەکان)دا کراوە و بەشە بەرز و دێمییەکانیشی کراوە بە دانەوێڵە، هەورەها چەندین باخی هەنار و هەنجیر و ترێ و میوەی لەخۆگرتووە، بەهۆی چڕیی درەختی لیوار چەم و ڕوبارەکانەوە (تو و بی و توڕک و زەل و قامیش و پونگە)وە، چەندین جۆر باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەم دۆڵەدا دەژین، بەتایبەت (کەروێشک و پۆڕ و کەو و کوندەپەپو و ڕێوی و چالەک)، بەهۆی زۆریی سەرچاوە ئاوییەکانییەوە، لە ئێستادا حکومەت پۆند و بەنداوێکی گڵینی لەسەر دروستکردووە. بەرزیی بەنداوەکە (١٦م) و درێژیی (١٦٠م) و بڕی (١٠٧٢٣٦م٣) ئاو گلدەداتەوە و ڕووبەری ٥٥ دۆنم زەوی گوندی (پریسی خواروو) دەکات بە بەراو.
کەوتووەتە باشورى گوندى (ئيمامى زامن)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). (٥٠٠م) لە گوندەکەوە دوورە و کەوتووەتە نێوان گوندەکە و دەرياچەى دەربەنديخان و لە گوندى بێژاواوە درێژدەبێتەوە تا لەبەشى خواروويدا دەگاتەوە سەر دەرياچەکە. درێژییەکەی نزیکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
بە دووریی (٢٠٠م) لە باشوری خۆرئاوای گوندی (خێڵی حەمە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژ دەبێتەوە بۆ گوندی (بەشارەتی سەروو). هەرچەندە لە سنورى گوندى (خێڵى حەمە)دایە، بەڵام زیاتر جوتیارانى گوندی (بەشارەتی سەروو) سودیلێدەبینن.
بە دووریی (٥٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (کوڵکنیی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، بۆ گوندی (تەپی سەفای سەروو) درێژدەبێتەوە. درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر زیاترە. ئاوەکەی بۆ کشتوکاڵ سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆڵیژێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە یەکگرتنی ئاوی (نسارە گولانە و کانی یاسەمین) دروستدەبێت. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت. دوو لقە جۆگەی لاوەکی تری دێتەوەسەر.