بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە نێوان کەلی (هەیشور) و باخی (هەڵوژێ) هەڵکەوتووە. وشک و بێئاوە، بەڵام بە بەراورد بە چواردەوری، ناوچەیەکی کوێستانییە. بەرزییەکەی (١٣١٢م)ە. دارستان و گژوگیای سروشتی زۆرە. قەدپاڵەکەی داربەڕوو، گۆیژ و قەزوانی تێدایە. بۆ بنێشتکردن بەکارهاتووە. چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی داربڕینەوە ژمارەیان کەم بووەتەوە. چەمێکی فێنکە وەک هەوارگە بەکاردێت و بەناوی کەسێکەوە ناونراوە، کە ناوەکەی کورتکراوەی (خدر)ە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (میریسور)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). به دووریی پێنج کیلۆمەتر، درێژدەبێتەوە بۆ تەنیشت گوندەکە. زیاتر لە بەهاراندا ئاوى هەیە.
سەرچاوەی دروستبوونی بریتییە لە ئاوی دۆڵی(بەڵخ) و كانیاوەكانی(نەسرین و سەربەڵخ) و ئاوی چیاكانی دەوروبەری وەزەنێ. لە بەرزیی (1540م) بەرەو باكوری خۆرئاوا ڕێدەكات و لە نزیك هانەنەوتی دەڕژێتە ناو چەمی بیارەوە، درێژییەكەی نزیكهی چوار كیلۆمهتر دەبێت.
کەوتووەتە چیای یاڵانپێ (ملە قۆنەرە) و بانی (سورە سێ) لە گوندی (زەڵم)، ئاڕاستەی لێژبوونەوەکەی بەرەو باشوری خۆرئاوایە. لە خۆرئاوای گوندی زەڵم لە بەرزیی (٧٣١م) لەگەڵ ڕوباری هەمیشەیی (زەڵم) یەکدەگرێت. تەنها لەکاتی لافاو و باراندا ئاوی پێدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (شەشکی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و لە نزیک گوند خێڵی حەمەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشوری خۆرهەڵاتی شەشکی سەروو. ئاوی چەند کانییەکی سنورەکە و باراناو دەچێتە ناوییەوە و بۆ کشتوکاڵکردن و ئاودانی ئاژەڵ سودیلێدەبینرێت.
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندی (خەرپانی و دەرەقەیسەر)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). دێتەوە سەر چەمی (کەمانگەرا). (یەوی) واتە (جۆ) و بە گشتی (جاڕە جۆ) بووە. ڕێگای خۆڵی بۆ کراوە و دەڕواتەوە دەرەقەیسەر. چەند باخێکی تووی تێدایە. بەسەر چەمی (کەمانگەرا) لە دیوی خۆرئاوا و لە دیوی خۆرهەڵاتیش بەسەر گوندەکانی دیکەی هەوراماندا دەڕوانێت. چەمێکی وەرزییە و کۆمەڵێک باخی تێدایە. قەدپاڵەکەی لەوەڕگایەکی سروشتیی دەوڵەمەندە. ڕێگای خاکی بۆ کراوە و دەڕواتەوە گوندی دەرەقەیسەر.