تريفه
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە بەشى خۆرئاواى شارى هەڵەبجە و بەشى باکورى زنجيره چيايى باڵامبۆ لە سنوری ناحیەی (سیروان). بە ئاڕاستەى باکورو باکورى خۆرئاوا لێژدەبێتەوە، بەرزترين خاڵى نزيکەى (١١٦٣م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. چەمى پريس کەوتووەتە بەشى دەستە ڕاستى و چەمى گوڵان و چاوگ لەبەشى دەستەچەپى. پێکهاتەى جيۆلۆجیى ئەم چەمە بە زۆرى لە باڵامبۆ و کۆميتان پێکهاتووە لەبەشى سەرەوەى ئاوزێڵەکە، کە لە ڕووى هايدرۆلۆجييەوە چينە ئاوگرێکى باشن و چەند کانياوى باش لەدەوروبەرى گوندى تريفە بەدەرکەوتوون. نزيکەى ٢٨ دۆنم زەوى کراون بە باخى هەنار و هەنجير و... هتد. درێژييەکەى لەبەرزترين خاڵى لە چيای باڵامبۆوه، تا دەگات بە چەمى پريسى خواروو لە باکورى گوندى گورگەچيا، نزيکەى (١٢کم) دەبێت.
سەرچاوەکان:
- سەردانى مەيدانیى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی(Google earth pro).
ئامادەکردنی: ڕێباز حەمەغەریب