تووەقوت: تۆقوت
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
بە درێژایی زیاتر لە کیلۆمەترێک لە باکوری (گوندی پریسی سەروو) و باشوری گوندی (پریسی خواروو)وەوەیە. نزیکەی (٨٠%) سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی پریسی سەرووی تێدەڕژێت و سەرچاوەی ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخ و بێستانەکانە، کە بەپێی وتەی جوتیارانی بەتەمەنی هەردوو گوندی پریسی سەروو و پریسی خواروو، ئاماژە بەوەدەکەن، کە ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵی بووە و توتن و کونجی و برنج و عەلی بابا و تەماتە و هەموو جۆرە سەوزە و تەڕەکاڵێکی هاوینە لە بەشە نزمەکانی دۆڵەکەدا (زەوییە بەراوەکان)دا کراوە و بەشە بەرز و دێمییەکانیشی کراوە بە دانەوێڵە، هەورەها چەندین باخی هەنار و هەنجیر و ترێ و میوەی لەخۆگرتووە، بەهۆی چڕیی درەختی لیوار چەم و ڕوبارەکانەوە (تو و بی و توڕک و زەل و قامیش و پونگە)وە، چەندین جۆر باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەم دۆڵەدا دەژین، بەتایبەت (کەروێشک و پۆڕ و کەو و کوندەپەپو و ڕێوی و چالەک)، بەهۆی زۆریی سەرچاوە ئاوییەکانییەوە، لە ئێستادا حکومەت پۆند و بەنداوێکی گڵینی لەسەر دروستکردووە. بەرزیی بەنداوەکە (١٦م) و درێژیی (١٦٠م) و بڕی (١٠٧٢٣٦م٣) ئاو گلدەداتەوە و ڕووبەری ٥٥ دۆنم زەوی گوندی (پریسی خواروو) دەکات بە بەراو.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەشرەف محەممەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەيى، خەڵکى گوندی پریسی سەروو، لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: ئوسامە ئەشرەف محەممەد