نەيجەڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە بەشى باشورى شارى هەڵەبجە لە نێوان گوندى (چنار) و(قولى متکان). تەنها گوندى نەيجەڵە لە خۆ دەگرێت و دەوڵەمەندە بە گژوگيا و دارستانى جۆرى بەروو، هەربۆيە ژمارەيەک ئاژەڵدارى گوندى نەيجەڵە سەرقاڵى بەخێوکردنى مەڕو ماڵاتن لەو شيوە، لەبەرزترين خاڵى لە چيايى باڵامبۆوە لەبەرزى (١٣٧٤م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە کە لەم شوێنە بەرزە خاڵى پاسەوانانى سنورى عێراقە(نقطە حرس حدود) لێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەى باشور هەتاوەکو ڕوبارى سيروان لەبەرزى (٤٩٦م).
سەرچاوەکان:
- سەردانى مەيدانى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: ڕێباز حەمەغەریب