دارى حەمەچاوەش

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 266

پێدەشت

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى (گڵێجاڵ) لەدامێنى (چياى خۆشک). ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌. بەرزيیەکەى لەئاستى ڕووى دەرياوە دەگاتە (٧٠١م). خاکەکەى مەیلە‌و قاوەييە، مادەى ئەندامى تێيدا دەگاتە (٢-٢. ٥%).

سەرچاوەکان:

  1. دابەشبوونى شێوەکانى ڕووى زەوى و کاریگەرييان لەسەر بەکارهێنانى زەوى له ‌ناحيەى بەمۆ، گەرميان محمد احمد، کۆلێجى زانستە مرۆڤايەتيیەکانى زانکۆى سلێمانى، نامەى ماستەر(بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.

ئامادەکردنی: گەرميان محەممەد ئەحمەد

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

تەپەڕيقنە

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ). ڕووبەرێکی بچووک و خاکێکی ڕەشی هەیە. (٧٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

دارەلار

کەوتووەتە دامێنى (چياى خۆشک)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ)‌. (٧٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌ و خاکەکەى گەنم ڕەنگه و نزیکەی (٢%) مادەى ئەندامى تێدایە‌. ڕادەى بەرهەمی لە‌سەر بڕى دابارين وەستاوە.

کەپرگه

پێدەشتە. ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌. کەوتووەتە دامێنى چياى (خۆشک). (٧١٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە، خاکەکەى قاوەيى بەرەو ڕەشى تێکەڵ بەخاکى دامێنى چياکانە، ڕێژەى مادەى ئەندامى تێيدا دەگاتە(٢%).

ناوهاڵ

پێدەشتە. کەوتووەتە‌ (گوندى سەعداوە). پێدەشتێکى بە پیته و نيمچە تەختە، ئاڕاستە‌ى لێژييەکەى خۆرهەڵات -خۆرئاوايە، مادەى ئەندامى تێدا زۆرە و دەگاته ‌(٥.٢%).