بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە گوندى (سازان). بەهۆی ئەوەی گەورەترین سەرچاوەی ئاوی گوندەکەیه، بە (چاوگی گەورە)ش ناسراوە. لەگەڵ ئاوی (سەروەزەن)دا، ژمارەیەکی زۆر باخ ئاودێریدەکەن. لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە ئاوی کانییەکانی ناوچەکە دەڕژێنە ناو ڕوبارى سیروانەوه.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی کەوتە، سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی بەشێک لە باخ و زەوییەکانی گوندەکەیە، هەروەها دانیشتوانی گوندیش بۆ خواردنەوە و پێداویستییەکانی ڕۆژانە بەکاریدەهێنن. بڕێکی زۆر ئاوی هەیە و هەرگیز وشکناکات.
کەوتووەتە گوندی ڕێشاو لە دامێنی چیای بانەبەرز. ئاوێکی زۆری هەیە باخەکانی پێ ئاو دەدرێت. هەمیشەییە. ئاوەکەی لەگەڵ چاوگی بێخچناران و محیەدین یەکدەگرێت و پێکەوە هەندێک باخ ئاودەدەن، تا دەگاتە چاوگی مامۆ حەمەکەریم و بە ئاڕاستەی گوندی کۆساوا، بە چەمێکدا درێژدەبیتەوە، لەگەڵ چاوگی بارام و حاجی عەلی تێکەڵ دەبێت.
کەوتووەتە بەشی باکوری گوندی کەوتە، بڕێکی زۆر ئاوی هەیە، هەرگیز وشکناکات، بەڵام ساڵانی کەم_بارانی، بڕی ئاوەکەی کەمدەبێتەوە. جگە لەوەی، کە سەرچاوەیەکی سەرەکیی ئاوی گوندەکەیە، بەشێک لە باخ و زەویی و زاری گوندەکەش لەم کانییە سودمەنددەبن، هەروەها سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی مزگەوتی ناو گوندەکەشە.
کەوتووەتە باکوری گوندی(بامۆک)، لەنێوان شاری هەڵەبجە و گوندەکەدا هەڵکەوتووە. ئاوەکەی بە بەراورد بە کانییەکانی دیکەی گوند زۆرترە، وەک سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بەکارهاتووە. ئاوەکەی ڕەنگی مەیلە و سپییە، لە ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بۆمبێک ڕێک لە سەرچاوگی کانییەکەی داوە و بەو هۆیەوە ڕەنگی ئاوەکەی تا چەند ساڵێک سور بووە.
کەوتووەته ناو سەنتەری گوندی کانی ئاسکان لە بناری چیای سورێن. چەرمەڵ ناوێکی هەورامییە و بەواتای سپی دێت. ئەوەش بەهۆی ڕوونیی ئاوەکەی ئەو ناوەی لێنراوە. بەردەنوێژی لەسەرە. لە ساڵی ١٩٩٤ لە لایەن ڕێکخراوی کڵای کراوەتە پڕۆژەی ئاودێری و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە.
کانییەکی پیرۆزە لای یارسانان بەگشتی و یارسانانی هاوار بەتایبەتی. لە دۆڵێکی قوڵی دامێنی چیای شنروێدایە. بارگەو بنەی سان سەهاک و یارانی بووە. لای پیر تەقی شاهۆیی لە کەڵامی بارگە بارگەدا ناوی ئەم شوێنە هاتووە. لە بەرئەوە ڕووگەی یاران و زیارەتکەرانە.
کەوتووەتە گوندی چنارەی زێڕوون لە بناری چیای سورێن. ئاوەکەی هەمیشەییە. بۆ ئاژەڵداری و خواردنەوەی ناو گوند و باخداری بەکاردێت. بەردەنوێژ و ئەستێڵی بۆکراوە.
یەکێکە لە کارێزەکانی شارەدێی تەوێڵە و کەوتووەتە دووریی (٢.٤کم) لە بەشی باکوری شارەدێی (تەوێڵە)ی و نێو هاوینەهەواری (ئاوێسەر)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٦٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە دووریی چەند سەد مەترێک لە سەیرانگای ئاوێسەر هەڵکۆڵراوە و سەرچاوەدەگرێت و ئاوی بەفری تواوەی چیاکانی دەوروبەری سەرچاوەی ئاو_پێدەری ئەم کارێزەن، پاشان ئاوەکەی بە نێو باخەکانی سەیرانگای ئاوێسەردا دەڕوات و لەلایەن گەشتیارانە بەکاردێت و دارگوێزەکانی چناری پێ ئاودێریدەکرێت و دەبێتە دەستپێک بۆ دروستبوونی چەمی ئاوێسەر و بۆری ئاوی خواردنەوەی لێوە هەڵگیراوە بۆ چەند باخێک و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی شارەدێی تەوێڵە، تاوەکو ئێستا چەند جارێک خاوێنکراوەتەوە لەلەیەن دانیشتوانی تەوێڵە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سەرزەویی پارێزگای سلێمانیەوە، هەروەها چایخانەیەک و سەکۆیەکی چیمەنتۆی لەسەر بونیادنراوە و ئێوارانی وەرزی هاوین خەڵکی تەوێڵە کۆدەبنەوە بۆ یاریکردن و قسەی خۆش.
کەوتووەتە خواروی تەوێڵە لەدەرەی بەڵخ. سەرچاوەی ئاو و باخێکە وەک کارێز لێدراوە و سەرەوەی بەشێوەی دیوار و تاقێکی جوان هێنراوەتەوە و شوێنی چلە کێشان و خەڵوەتی مەلا نەزیری گەورە بووە و بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. شوێنەواری چلەخانە ئێستاش ماوەتەوە و خەڵک سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە گوندی (چواردارانی سەروو)ی سەر بە سنوری شارۆچکەی بەمۆ. خاوەنداریەتی بۆ کەس ناگەڕێتەوە. خەڵکی گوندەکە بۆ خواردنەوە و ئاژەڵ سودیلێوەردەگرن.
کەوتووەتە باکوری گوندی (سەعداوا) لە بناری چیای (خۆشک). هەمیشەیی و سازگارە، جوتیارانی گوند و ڕێبواران سودیلێدەبینن و تا ئێستاش بۆ باخداری و ئاژەڵداری بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (قەڵپ) لە بناری چیای خۆشک. لە ناحیەی بەمۆ، لە لایەن دانیشتوانی گوندەوە بۆ خواردنەوە بەکاردێت.
کانییە. کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گوڵپ)ی سەر بە هەورامان. ئاوەکەی لە ڕێگەی ئەستێڵێکی مامناوەندییەوە کۆدەکرێتەوە. بۆ ئاودانی زەوییەکانی خۆرئاوای گوندەکە و چەند دۆنمێک زەوی بەراو و ئاودانی ئاژەڵ و مەڕوماڵات بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستى گوندى (چنار)، کە (٢٣کم) له باشور و باشورى خۆرهەڵاتى شارى هەڵەبجەوە دوورە. ناوەکەى لە دارچنارێکى بەتەمەنی سەر کانییەکەوە هاتووە. بەشێکی دەڕوان بۆ مزگەوت و بەشێکیشی دەڕژێتە چەمی چنار.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى بەشارەتى خواروو و لەناو گوندەکەدايە، بۆ ئاودێریى کشتوکاڵ و خواردنەوە بەکاردەهێنرێت و موڵکى گشتيە و کانيەکى هەميشەييە، دەڕژێتە چەمى چوار بەرد، کە هەر ئاوى کانيیەکە چەمەکەشى دروستکردووە.
یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (دەگاشێخان) و کەوتووەتە باشوری گوندەکە و تەنیشت مزگەوتی دێکە، ئاوی دەڕژێتە دۆڵی ملەخانەگای وارین، (١٢٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی دەگاشێخان شوێنەواری کەلارێ گاورا) و لە باشورەوە (کانی مەرێ) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی دەگاشێخان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی ملەخانەگای وارین) دەورەیانداوە.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). (٩٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەبەردەمدا دروستکراوە (هەساری)، کە ڕووبەرەکەی (٣ بە ٤م) دەبێت و ئاوی کۆدەکاتەوە و بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدا دروستکراوە، بەکاردێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتەخوارەوە و دەڕژێتە چەمی بەڵخە. (١٤٩٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی کەریمە و سەرسۆڵ) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی سینەسەحاب و بەڵخ) و لە باشورەوە (گوندی بەڵخە و دێگە) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی وڵا) دەورەیانداوە و چەند خواردنگەیەکی لەسەر دروستکراوە و شوێنی دانیشتن بۆ گەشتیارانی تێدا ئامادەکراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنەی باخەکۆن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٢٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە، بەکاردێت.