چوار بەرد

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 90

کانى

کەوتووەتە‌ باکورى خۆرئاواى گوندى بەشارەتى خواروو و لەناو گوندەکەدايە، بۆ ئاودێریى کشتوکاڵ و خواردنەوە بەکاردەهێنرێت و موڵکى گشتيە و کانيەکى هەميشەييە، دەڕژێتە چەمى چوار بەرد، کە هەر ئاوى کانيیەکە چەمەکەشى دروستکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (حەمەساڵح عەلی حەیدەر)ی ئەنجومەنی گوندی (بەشارەتی خواروو)، لەدايکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن‌: سەرەتايى، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (نەريمان حەمەساڵح عەلی)، لەدايکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: دبلۆم، پيشە: مامۆستا، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندى بەشارەتى خواروو

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەناران

کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و بە دووریی (٦٠٠م) لە ناوەندی گوندەکەوە دوورە. دەڕژێتە چەمى هەناران و لەوێيشەوە دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان. موڵکى گشتیى گوندەکەيە، لە ڕابردوودا ژنان زياتر بۆ کاروبارى ڕۆژانە بەکاريانهێناوە، لەڕابردوودا چەند بنە هەنارێکى تێدابووە، ئيتر بەوهۆيەوە بە کانى هەناران ناسراوە.

ناوباخ ٢

کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (نێرگسەجاڕ) و کانيەکى هەميشەييە و موڵکى گشتييە و بۆ باخدارى بەکارهاتووە‌، بەهۆى هەڵکەوتەى کانيەکە لەناو باخەکاندا، پێيوتراوە کانى ناوباخ.

نۆکان

کەوتووەتە باکوری گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). خاوەنداریەتى هى کەسێکە بەناوى (کەمال محەممەد)ەوە، کانى ناوبراو یەک دۆنم باخى لەبەردەمدایە ئاوى باخەکەى پێدەدرێت و بۆ ئاو خواردنەوەش خەڵکى سودیلێوەردەگرن.

هانە ياسەمەن

کەوتووەتە‌ نێوان گوندى دەرەشيشى سەروو و گوندى خەرپانييەوە، لە ڕووى موڵکدارييەوە خاوەنداريەتى دەگەرێتەوە بۆ باخەوانەکانى گوندى خەرپانى، سەرچاوەى ئاوى چياى بەنەن و خەرپانييه.‌ لە پێکهاتەى جيۆلۆجى کۆميتان هەڵدەقوڵێت، بەرزييەکەى (١٠٢١م)‌. کانییەکی بەناوبانگە و ئاوی چەندین باخ دەدات. دەڕژێتە چەمی هانەیاسەمەنەوه،‌ کە باو ناوی ژنێکەوە ناونراوە.

کانى بەلوعا

کەوتووەتە ناو کانى ژنانى گوندى (نێرگسەجاڕ)‌، موڵکى گشتیيە و بۆ ئاوخواردنەوەى دانيشتوانى گوند و کاروبارى مزگەوت بەکاردێت. کانيیەکى هەميشەييە و کراوە بەدوو بەشەوە، بەشێکى بۆ مزگەوت و بەشەکەى ترى بە بۆرى ڕاکێشراوە بۆ بەکارهێنانى ماڵەکانى گوند، هەر بەو هۆيەوە بە کانى بەلوعا ناودەبرێت.

کانیژنان ٥

کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (کاگردەڵ) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر دوورە لە گوندەکەوە، ئاوەکەى هەميشەييە و بەهاوبەشى لەگەڵ هەندێک کانی وردی ديکە نزيکەى ٧٥٠ دۆنم زەوى کردووەتە بەراو.