چلەخانە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 89

کارێز

کەوتووەتە خواروی تەوێڵە لەدەرەی بەڵخ. سەرچاوەی ئاو و باخێکە وەک کارێز لێدراوە و سەرەوەی بەشێوەی دیوار و تاقێکی جوان هێنراوەتەوە و شوێنی چلە کێشان و خەڵوەتی مەلا نەزیری گەورە بووە و بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. شوێنەواری چلەخانە ئێستاش ماوەتەوە و خەڵک سەردانیدەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بکالۆریۆس، مامۆستا لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ ئەندازیار (عیماد محەممەد خالد)ی سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: بکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

8

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەروەزەن

کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.

کانی پانکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن. لە پێ دەشتەکانی گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی گوندی قاینەجە دەڕوات. بە زۆری بۆ کشتوکاڵی هاوینە بەکاردێت.

کانی درێژ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). نزیکەی (٥)م درێژە و کەوتووەتە شوێنێکی سەخت. لەبەر دووریی لە ئاوەدانییەوە، بووەتە مۆڵگەی ئاژەڵە کێوییەکانی چیای خۆشک. ئاوەکەی بە جۆگە هێنراوەتە زەوییە تەختەکانی دەوروبەری و باخداری پێ کراوە.

کانیشێخ

کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، که ‌نزيکەى ١٣ بيرە و هەريەکەيان نزيکەى ٣٠ مەتر نێوانيانە و قوڵيیەکانيان لەنێوان ٧ بۆ ١١ مەتر دەبێت و بە بەردى نەقاڕى و چيمەنتۆ هەڵبەستراون و دەمەوانەى چيمەنتۆيان بۆ دروستکراوە. ئەم کارێزە حامى بەگ دروستیکردووە و ئاوەکەى دەڕژێتە (جۆگەى تەمەڵ)، کە يەکێکە لە جۆگە دەستکردەکانى ئاودێریى گوندەکە.

کانی نواڵە

کەوتووەتە ناو باخی گشتی (باخی عەلی بەگ) لەناو شاری هەڵەبجە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخی گشتییە. ئاوەکەی دەچێتە کارێزێکەوە، کە تیرەکەی سێ مەتر و قوڵییەکەی شەش مەترە. نزیکەی (٤٢م) سێجا ئاودەگرێت. تا ئێستاش وشکینەکردووە.

کانییە بەهارە

کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە نێوان (هەوارگەی شێخان و ڕێ سور) و سەنتەری گوندەکە. لە بەهاردا ئاوێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و باخداری بەکاردێت. کانییەکە لە بنەڕەتدا کارێزە. لە پێنج بیر پێکهاتووە و بە کارێز پێکەوە بەستراونەتەوە. نزیکەی (٦٠٠م) درێژ و بەرزیی ڕێڕەوەکەشی لە سێ مەتر زۆرترە. قوڵیی بیرەکان لە چوار مەترەوە بۆ (٢٠م) دەبن.