سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

1017 بابەت

سەربەڵخ ١

کەوتووەتە‌ چياي باڵامبۆ له ‌بەرزیى (٨٩٧م)‌. لە نێوان هەردوو گوندى (تلێوەرێ) و (سازان) هەڵکەوتووە و داهاتى ئاوى لە نێوان ١ بۆ ٣ ئينچ ئاو دەبێت، بەهۆى هاتنەخوارەوەى ئاوەکەى لەبەرزييەوە و قەوزەکردنى بەردەکانيەوە ناونراوە. لەکاتى ئاوەدانیى گوندى سازان لەساڵانى (٦٠ و ٧٠)ى سەدەى ڕابردوودا، شوێنى هەوارگە و پەچەى خاوەن ئاژەڵەکانى گوند بووە. بە کانیی (سازان)یش ناو دەبرێت.

سەربەڵخ ٢

کەوتووەتە بەردەم کانی خواروو لە گوندی (مۆردین). بەردەم کانیەکە بەڵخە و بە کانییەکەش وتراوە سەربەڵخ. سەکۆ و حەوزی ئاوی بۆ کراوە. خەڵکی ناوچەکە بۆ باخداری و بەکارهێنانی دیکە سودیلێوەردەگرن. ئاوەکەی هەمیشەییە. کەمدەکات بەڵام وشکینەکردووە.

سەرچاوگ

کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (بياوێڵە)ى چەند کيلۆمەتر لە باکورى خۆرهەڵاتى هەڵەبجەوە‌‌. گەورەترين سەچاوەى کانى و سەرچاوەى سەرەکیى ئاوى جوتيارەکانى گوندەکەیە. چوار وەرزى ساڵ ئاوى هەيە. (٧٣٦م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. له ‌ڕابردودا ئاشى ئاوى لەسەر بونيادنراوە. بەپێى بڕى بارانبارين لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکى تر ئاوى کەم و زياد دەکات‌، بەڵام هەرگيز وشکینەکردووە. بۆ ئاودێریى باخ و زەويیە بەراوەکانى گوندەکە بەکاردەهێنرێت.

سەرچەمە

کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیە‌ی (بیارە) و ناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری ناوچەی گەشتیاری (مێشلە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی. (١٤٨٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی ژنانەشەل و مێشلە و مروەوبەگلەی و هانەوڵینە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) دەورەیانداوە.

‌سەرحەوز

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە تەنیشت مزگەوتی گوندەکەیە. مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە. درێژییەکەی (٥٠م) دەبێت. هاوڵاتی گوندەکە (نامیق ئەسکەندەر) خاوەنیەتی. لەبەردەمیدا حەوزی بۆکراوە. مزگەوت و باخەکانی نزیکی سودیلێدەبینن و لە ڕابردووشدا سەرچاوەیەکی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە.

سەرحەوز ١

کەوتووەتە گەڕەکی (وەردەگا) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی گوندی (خەرپانی). خەڵکی ناوچەکە بە (هانەو سەروحەوزی)ش ناوی دەبەن. لە بەرزایی ڕێزەخاڵەوە هەڵدەقوڵێت و دەڕژێتە‌‌ ناو حەوزێکەوە. دروستکردنی حەوزەکە مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەهۆی نزیکیی لە مزگەوتی (خەرپانی)یەەوە، هاوینان وەک بەشێک لە مزگەوتەکە بۆ نوێژکردن بەکارهاتووە. بەهۆی گەرمیی ئاوەکەیەوە لە نزیکی مزگەوت لە کۆندا پیاوان بۆ خۆشتن بەکاریانهێناوە. سورەچنارێکی بەتەمەن لە نزیک کانییەکە هەیە و سێبەرێکی زۆری بۆ حەوانەوەی دروستکردووە. لە کۆنەوە وەک چایخانەیەکی گوندەکە بەکارهاتووە و شوێنی کۆبونەوەی ئێواران و دەمەتەقێی پیاوماقوڵانی گوندەکە بووە. چەند ساڵێکە شوێنەکە کراوە بە چێشتخانە و کەبابخانەیەکی گەشتیاری لێ دروستکراوە. کاتی خۆی موڵکی مزگەوتی خەرپانی بووە و لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.

سەرحەوز ٢

کانییە، کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عەبابەیلێ)وە. دوولقە: لقێکی کانی ژنانە و لقێکی دیکەی بۆ حەوزەکانی مزگەوت ڕۆشتووە. ئاوێکی زۆری هەی. لە پێشتردا بەشێکی بۆ حەمامی گوندەکە بووە و بەشەکەی تری وەکو ئێستا بۆ باخەکانی گوندەکە بەکارهێنراوه، کە نزیکەی ٥٠ باخ دەبێت. حەوزێکی گەورەی لەسەرکراوە. بە بەهاران و زستاندا کاتێک بۆ ئاودێری پێویست نییە، ئاوەکەی بە چەمەکانی دەشتی خەرمانە قوڵدا دەڕوات.

سەردانی سەرین

کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیە‌ی (بیارە) و کەوتووەتە نێو دۆڵی وێڕگا لە خۆرئاوای سەیرانگای (وەزەنێ) و حەوزێک بە ڕووبەری (١٨ بە ٥م) لەسەر دروستکراوە. باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی وێڕگا، (١١٩٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرهەڵاتەوە (خوگەلانی وارین و دۆڵی وەزەنێ) و لە خۆرئاواوە (کانی جامز و حەمەعلی و مەلاتایر) و لە باکورەوە (دۆڵی وێڕگا) و لە باشورەوە (دۆڵی کۆچێ حەمەڕەزای) دەورەیانداوە.

سەردانی وارین

کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لەناو دۆڵی وێڕگا لە خۆرئاوای سەیرانگای (وەزەنێ)دایە. حەوزێک بە ڕووبەری (١١ بە ٥م)ی لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی وێڕگا، (١١٦٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرهەڵاتەوە (خوگەلانی وارین و دۆڵی وەزەنێ) و لە خۆرئاواوە (کانی جامز و حەمەعلی و مەلاتایر) و لە باکورەوە (دۆڵی وێڕگا و باخی خول) و لە باشورەوە (کانی سەردانی سەرین و دۆڵی کۆچێ حەمەڕەزای) دەورەیانداوە.

سەردەرە

یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (دۆڵبیان) و کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکە و باخاتێکی چڕی گوێز و توو ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی دۆڵبیانەوە. (١١٧٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی پاڵانیا) و لە خۆرئاواوە (گوندی دۆڵبیان) و لە باشورەوە (چەمی پاڵانیا و دۆڵبیان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی پاڵانیا و دۆڵبیان) دەورەیانداوە.

سەرکەن

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەرزییەکەی (٩٠٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. لەگەڵ ئاوی تاڤگەی زەڵم تێکەڵدەبێتەوە و بە دۆڵی زەڵمدا تێپەڕدەبێت و لە خۆرئاواوە گوندی زەڵم و لە باشورەوە گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و لە باکورەوە تاڤگەی زەڵم و کانی قوڵقوڵە و ئیبراهیم و دۆڵی کەڕەجاڵ و لە خۆرهەڵاتەوە قەڵای سوللێ و دۆڵی گۆڕیچە دەورەیانداوە.

سەرگەچێنە

کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیە‌ی (بیارە). (١٢٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی بە ڕووبەری (٤ بە٧م) لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (کانی حەوزەلارە و دۆڵی گەچێنە و گۆڕستانی گەچێنە و تایلەی سۆتەڵا و لوتکەی سارای حەمەهەجیجی و گوندی گەچێنە و باخەکۆن) و لە خۆرئاواوە (لوتکەی نەیجەکۆڵە و دۆڵی باخەکۆن و حاجی ڕاو کانی حاجی حسێن) و لە باشورەوە (شوێنەواری قەڵای میران غاڵ و چیای کەمەر خەپلە و بانی هێڵە گەمە) و لە خۆرهەڵاتەوە (کانی حەمەجافر و کانی حاجی محمود و کانی هەمزەیی و کانی ناوەڕاست و لوتکەی زەردی هەمزەیی و لوتکەی قۆڵی بلچ).

سەروەڵخ

کەوتووەته خۆرهەڵاتی گوندی (پریسی سەروو). له ‌بەرزیی (١٠٦٠م) له ‌ئاستی ڕووی دەریا سەرچاوەدەگرێت. بە ئاڕاستە‌ی باشوری خۆرئاوا و به ‌درێژی (٩٠٠م) و (٥٥م) لە سەرو کانی (بەرکەورگ)ەوە هەڵکەوتووە. زیاتر لە ٢٠ جوتیار بۆ ئاودێری پشتیپێدەبەستن. هۆکاری ناولێنانی بە دوو شێوە باس دەکرێت، یەکەمیان: ئاوەکەی زۆر پاکە و بەردەکانی هیچ بەڵخ ناگرن، دووەمیان: سەرچاوەکەی شوێنێکی بەرز و هیچ کانیەک لەسەرەوەی نیه.

سەرقەوەز

کانيیەکى هەميشەييه. کەوتووەتە باشورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و لەتەنيشت گوندەکەدايە، وەک کانى ژنان بەکارهاتووە‌، بەهۆى ئەوەى قەوزەى زۆر بووه،‌ بە سەرقەوەز ناسراوە.

سەنگی سیاو

کەوتووەتە گوندی (نارنجڵە)ى سەر بە ناحیە‌ی (بیارە)، ئەم کانیاوە کەوتووەتە باشوری گوندی نارنجڵە و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی دەرەوکێ و (١٠٥٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێکی فراوان کە لەبەردەمیدایە و بە باخەکانی سەنگی سیاو ناسراون بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراون: لە باکورەوە (قەڵای سەنگی سیاو تەپو قەڵێ و کانی عوسمان و دۆڵی نارنجڵەی کۆن و گوندی نارنجڵە) و لە خۆرئاواوە (تەپی مەڵا سیاوە و گوندی دەرەوکێ) و لە باشورەوە (باخەکانی سەنگی سیاو و تەپی کۆسە پەڕە و گۆڕستان و تەپی زەردی گڵی) و لە خۆرهەڵاتەوە (کانی شێخ).

سەورەدە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). بە کانی (قەمەکە)ش بەناوبانگە چونکە ئاوەکەی کراوەتە ناو قەمی دارێکی ئەستوورەوە. بۆ باخداری سودیلێبینراوە و سەرچاوەیەکی سەرەکیی ئاوخواردنەوەی ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکەشە.

سەید عەوڵا

به ‌دووریى شەش کيلۆمەتر کەوتووەتە‌ سنوری خۆرهەڵاتى گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لە نزيک مەرزى پشته. لە کۆندا بەردەم ئەم کانییە باخێکی سێ دۆنمی لێبووە، کە خاوەنەکەی (عەبدوڵا) ناوێک بووە و بەو هۆیەوە ئەو ناوەی لێنراوە. بەڵام ئێستا بەشێکی زۆر لە باخەکە نەماوە و خەڵکی بۆ ئاوخواردنەوە سودیلێوەردەگرن بەتایبەت شۆفێرانی مەرزەکە.

سمڵە

کەوتووەتە سنورى گوندى (بانیشار)ى سەر بەشارۆچکەیى (خورماڵ). لەبەشى خۆرئاوای بانشاری کۆن هەڵکەوتووە. چوار وەرزە ئاوی هەیه. ئەو کانیە خاوەنداریەتى بۆ خەڵکى گوندەکە دەگەڕێتەوە، بۆ ئاودانى ئاژەڵ و کشتوکاڵکردن سودیلێوەرگیراوە.

سوڵتانی ساق

کەوتووەتە سنوری گوندی (میری سور). بۆخواردنەوە گونجاوە و سارد وسازگارە. لەکۆندا بۆ نەخۆشی پێست بەکارهاتووە.

سورەتوو

کانیی ژنانی گوندی (بامۆک) بووە. لەسەردەمی عومەر عەلی، کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو موتەسەریفی سلێمانی بووە کاتێک لە گوندی سازان گەڕاوەتەوە و لە بامۆکەوە چووەتەوە بۆ هەڵەبجە، دانیشتوانی بامۆک داوایان لێکردووە، کە کانیی ژنان سەربگرێت و هەر لەوێدا بڕیاریداوە بڕی ٧٠ دینار بۆ کانییەکە خەرجبکات. پاش چەند ڕۆژێک لیژنەیەک دێن و حەوزێکی تایبەت بۆ ژنانی گوندەکە دروستدەکەن.

پێشتر 1
...
13 14 15
...
51 دواتر